کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌رله‌مانتاره‌ گوناهه‌كان ، یان گوناهباره‌ قوڕوقه‌پكردووه‌كان

Friday, 07/03/2014, 12:00

1566 بینراوە







..په‌رله‌مانتار له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ده‌نگی پێده‌درێت ، نوێنه‌ری بێئه‌ملاولای میلله‌ته‌ ، بۆیه‌ له‌هه‌ر قه‌یرانێكدا به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی له‌ ئه‌ستۆدایه‌..

ناكرێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كوڕ و كچی چاك بێت و دوای ده‌نگ پێدانی له‌ ئاست داوا و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا خۆی بكات به‌ كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت ، بێپه‌رده‌ له‌ به‌ڵێنه‌كانی نه‌بان بێت و له‌ هه‌مووان بێباك..

به‌یده‌بای فه‌یله‌سوفی هند ، كاتێ‌ بینی پادشای وڵاته‌كه‌ی لایداوه‌ به‌لای فه‌رامۆشكردنی میلله‌ته‌كه‌یدا و سیاسه‌تێكی سته‌مكارانه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كات و لایان به‌لادا ناكاته‌وه‌ ، بڕیاریدا بچێت و ئامۆژگاری بكات..

قوتابیه‌كانی زۆریان لێكرد نه‌چێت ، چونكه‌ ئه‌و كاره‌یان به‌ چوونه‌ نێو ئاگر یاخود به‌پێی خۆ چوونه‌ ناو قه‌فه‌زێكی پڕ له‌ دڕنده‌ لێكده‌دایه‌وه‌ و ده‌یانزانی به‌زیان بۆسه‌ر شوێنكه‌وتوانیشی ده‌شكێته‌وه‌ ..

وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌وه‌بوو " من نامه‌وێت له‌ مێژوودا باسم بكرێت به‌وه‌ی له‌ ده‌ورانی مندا ، ئاوا نابه‌رابه‌رییه‌ك هه‌بوو ، به‌ڵام له‌ترسی گیانم لێی بێده‌نگ یووم ".

ئه‌مه‌ له‌ تافێكدا كه‌سیش به‌ نوێنه‌ر هه‌ڵینه‌بژاردبوو ، كه‌چی ئاوا خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌بینی.. و له‌ كۆتایشدا چونكه‌ هه‌ڵقوڵاوی نێو گه‌ل و ئامۆژگاریكارێكی دڵسۆزی پاشا بوو ، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بووه‌ مایه‌ی گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری ..

كه‌چی له‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا ، نوێنه‌رانمان كه‌ ده‌نگمان پێداون ، له‌ هه‌رچی پرسی چاره‌نووسسازه‌ بێده‌نگن ، تا ئه‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌ فه‌رمانی زاركردنه‌وه‌یان وه‌رده‌گرن ، ته‌نانه‌ت زمانی ئاماژه‌شیان له‌سه‌ر خۆیان یاساغكردووه‌ ..




- ئاخر كه‌ی بووه‌ حزب له‌ په‌رله‌مان و له‌ گه‌لیش گه‌وره‌تربێت ؟..

- بێگومانم ئه‌گه‌ر بیانگوتایه‌ ، ئێمه‌ كوڕو كچی حزبه‌كانمانین و ته‌نها به‌ قورمیشی ئه‌وان وه‌جوڵه‌ ده‌كه‌وین و وانه‌بێت سڕو سوواوین .. كه‌س ده‌نگی پێنه‌ده‌دان ، ئه‌گه‌رچی زۆرێكیان به‌ده‌نگی زیاده‌ی ئه‌وانیتر هاتوون..

- ئه‌ریِ له‌ كوێی دونیا و پرنسیپه‌ ئه‌خلاقیه‌كاندا بووه‌ ، نوێنه‌ری گه‌ل بیت و له‌ هه‌ڵپه‌ی موچه‌ی خۆتدا ئاگات له‌ موچه‌ی هاونیشتمانیانت نه‌مێنێت ؟..

- مه‌گه‌ر نه‌ده‌كرا وه‌كو هه‌ڵوێستێك بیانگوتبا ، تا هاوڵاتیان مووچه‌ وه‌رنه‌گرن ئێمه‌ وه‌ریناگرین..؟.




- ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بیردێنێته‌وه‌ ..له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ، ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ داگیركرابوو ، له‌ گه‌رمه‌ی ئه‌و بگره‌و به‌رده‌ و ململانێیانه‌دا ، له‌ یه‌كێك له‌ چاخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، حیكایه‌تخوان هه‌ر باسی ڕۆسته‌م و زۆرابی بوو..

پیاوێكی خه‌مخۆریان لێڕاستبووه‌وه‌ ، به‌ ده‌نگی به‌رز گوتی " ئه‌لفاتیحا " .. هه‌موو واقیان وڕما..!!!.

درێژه‌ی دایه‌ و گوتی " كوره‌ براینه‌ ڕۆسته‌م و زۆراب به‌ئێمه‌ چی ، ئه‌وان مردن و ڕۆین ، مه‌ردی ده‌ورانی خۆیانبوون ، وه‌رن مشوری ئه‌مڕۆی خۆمان بخۆین ، با به‌شوێن ڕۆسته‌م و زۆرابی ئه‌مڕۆماندا بگه‌ڕٍێین..!!".

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ .. تۆبڵێی كه‌س نه‌بێت ئه‌م فاتیحایه‌ ، كه‌ فاتیحای ژیانه‌وه‌ و به‌ئاگا هاتنه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر نوێنه‌رانماندا بخوێنێت..؟ .

بێگومان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێت خۆیان و په‌رله‌مان له‌ دێوی حزب ڕزگاربكه‌ن ، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ، هه‌رگیز ناتوانن به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ڕابن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تبن ، هه‌ر ئه‌وانیش له‌ به‌رانبه‌ر نابه‌رابه‌ریه‌كاندا به‌رپرسیاری یه‌كه‌من لای خواو خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)