کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسناک له‌سه‌ر دیموکراسی..!!

Wednesday, 10/06/2009, 12:00


له‌ شه‌وی 9/10-6-2009 که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کاک مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی (ی.ن.ک) دا کردوو، ده‌رباره‌ی سه‌رانی باڵی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا فه‌رمووی: ترسناکن له‌سه‌ر دیموکراسی له‌ چه‌پ و سه‌له‌فیه‌کانیش ترسناکترن!! له‌کاتێک دا ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ده‌بێ چه‌ند ترسناکتر بن!! من ته‌نیا ئاگاداری چۆنیه‌تی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌رپرسانی باڵی کاک نه‌وشیروان مسته‌فام له‌ دووکان و ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێ و ناوچه‌کانی .. که‌ به‌شێکی زۆریان بایان داوه‌ته‌وه‌ بۆ لای باڵی مام جه‌لال، به‌شێکیش ده‌رکراون یان خانه‌نشین و په‌راوێز کراون، ئێستاش به‌شێک له‌ناو دام و ده‌زگا حزبی و حکومیه‌کاندا ماون که‌ وه‌ک دوو ڕوو و قسه‌ زلی فشه‌که‌ری ڕه‌زا گران و فریوده‌ر و چه‌واشه‌کار، کارده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ بایان داوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی باڵه‌که‌ی کاک مه‌لا به‌ختیاردان، ده‌کرێت ئه‌و جۆره‌ که‌سه‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌ ته‌مبێ بکرێن و حاڵی بکرێن که‌ سه‌رده‌می شه‌ڕه‌ کورد کوژیه‌کانی چه‌کداری نه‌ماوه‌ هه‌تا هه‌رچه‌شنه‌ درۆ کردن و دزی و ده‌ستبڕی و گێره‌ شێوێنیه‌کتان بۆ بچێته‌ سه‌ر که‌واته‌ کاک به‌ختیار ئه‌و دڕنده‌ هار و ماره‌ بێ ڕه‌زایانه‌ له‌ تاڵان و بڕۆیه‌ شاره‌زایانه‌ له‌ناو باڵه‌که‌ی خۆیدا لوت بشکێنێ، ئه‌وانه‌ی لای کاک نه‌وشیروانیش ماون خۆی چاره‌یان ده‌کات! له‌ڕووی کرداریشه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سی نیه‌ ؟! وه‌ک سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڵام کادیری زۆر باشیش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێکی ڕه‌ش و ڕووتی زۆر به‌ مامۆستا و خوێندکارانیشه‌وه‌ لایه‌نگری کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌که‌ن وه‌ ئه‌و ترسناکانه‌ی کاک مه‌لا به‌ختیار باسی کردوون که‌ به‌ناوی کاک نه‌وشیروانه‌وه‌ کار ده‌که‌ن به‌سه‌ بۆ ڕه‌تاندن و خه‌ساندن و خنکاندنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری به‌تایبه‌تی له‌ناو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و که‌مئه‌ندامان و زیندانیانی سیاسی و ناو هێزی پێشمه‌رگه‌. ئه‌و ماره‌ خاڵدارانه‌ ئه‌و دز و ده‌ستبڕ و درۆزن و چه‌واشه‌کارانه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌کوێ بێت، ئه‌وانیش له‌وێن. کاک نه‌وشیروان و باڵه‌که‌ی به‌نرخێکی زۆر که‌م ده‌فرۆشن وه‌ک هه‌ڵبژاردنی سێ ڕێچکه‌که‌ی مام جه‌لال و کاک کۆسره‌ت و کاک نه‌وشیروان، که‌ کاک نه‌وشیروان پشتی به‌ ئه‌وانه‌ به‌ستبوو، باوه‌ڕ و متمانه‌ی به‌ ئه‌وانه‌ به‌خشی بوو بۆیه‌ بۆیه‌ زۆر خراپیش شکاو چۆن له‌ ڕه‌شبینی و بێ ئومێدیانی فه‌رموویه‌تی: کۆمه‌ڵه‌ نه‌بووم، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌ستی له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کێشایه‌وه‌ و فه‌رمووی باڵ و ئۆپۆزسیۆنیش نیم و هه‌ر ڕه‌خنه‌ گرم، زۆر جاران که‌سانێکی درۆزن پێناسه‌ی منیان کردووه‌ وه‌ک باڵی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ له‌ڕاستی دا من و دوو برا شه‌هیده‌که‌م کاک نه‌وشیروان مسته‌فامان وه‌ک هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و براده‌ر و سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان خۆش ویستووه‌. وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کاک نه‌وشیروانێکمان نه‌ناسیوه‌. دژایه‌تی هیچ پارت و ڕێکخراوه‌ و باڵێکیشمان نه‌کردووه‌ بۆ قازانجی هیچ لایه‌ن و هیچ باڵێک په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئێمه‌ له‌ ساڵی (1978) بۆ ساڵی (1992) له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان مسته‌فا دا هه‌بووه‌. هه‌ردوو شه‌هیدیش هه‌مان په‌یوه‌ندیان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کاک مه‌لا به‌ختیاردا هه‌بووه‌ هه‌تا ساڵی (1985). ترسناکه‌کانی سه‌ر دیموکراسی له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دا له‌هیچ کارێک و درۆیه‌ک و بوختانێک ناسڵه‌منه‌وه‌ ناوی دبلۆماسیشیان لێناوه‌ له‌لایه‌ک ده‌ڵێن: مام جه‌لال سه‌رکرده‌ی لاده‌ر و سازشکار و چۆک داده‌ر و خێڵه‌کی چه‌واشه‌یه‌، کاک نه‌وشیروان سه‌رکرده‌ی بوێر و دلێری هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژی ڕه‌شی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌، له‌لاکه‌ی تر مام جه‌لال دیبلۆماسێکی گه‌وره‌ و سه‌رکرده‌ی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیانه‌، کاک نه‌وشیروانیش تێکده‌ر و کورد کوژی ئاژاوه‌ گێڕی ئارامی خنکێنه‌. هه‌ی ئافه‌رین بۆ زانسته‌که‌تان، زۆر ئاساییه‌ مرۆڤی دۆڕا و گۆڕاو که‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ی به‌خۆی نه‌ما و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی نه‌ما ببێته‌ ئه‌و جۆره‌ شه‌لاتیه‌ نمونه‌یه‌، دووڕووییه‌. وه‌ک کورد ده‌ڵێت: نیسکه‌ به‌ر و پشتی بۆ نیه‌!!! یان گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌یه‌ هه‌تاو له‌کوێ هه‌ڵبێت ڕووده‌کاته‌ ئه‌وێ.
ڕانیه‌
10-6-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە