وانه‌ی پێنجه‌م
Tuesday, 10/02/2009, 12:00
2211 بینراوە
بۆ مامۆستا ئه‌مینی برام پێشكه‌شه
ئه‌و شه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌مین ده‌بوایه بۆ به‌یانی بچێته قوتابخانه، به‌ڵام جاشه‌كانی به‌عس شه‌هیدیان كرد، له جیاتی چوونه قوتابخانه، ته‌رمی مامۆستا ئه‌مینمان برده گۆڕستان.
وانه‌ی یه‌كه‌م، دواكه‌وتی..
وانه‌ی دووه‌م دیار نه‌بووی..
وانه‌ی سێیه‌م هه‌ر نه‌هاتی..
وانه‌ی چواره‌م هه‌واڵی شه‌هید بوونت هات..
وانه‌ی پێنجه‌م قووتابییه قژ تۆزاوییه‌كان...
چاو به‌گریان، به‌بێ زه‌نگی قوتابخانه بۆ ماڵه‌وه.
به‌ناچاری بۆ ماڵه‌وه.
مامۆستا گیان* تۆ له كوێ بووی..؟
كام گۆڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له باوه‌شی گرتبووی..؟
ئێمه له‌وانه‌ی یه‌كه‌ما..
ڕژاینه سه‌ر شه‌قامه‌كان...
وانه‌ی دووه‌م، مۆڵگاکانمان تێك و پێك دا،
ده‌رگای زیندانه‌كانمان شكاند،
وانه‌ی سێیه‌م، هیلاك ماندوو،
به‌ڵام ، سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو..
گه‌ڕاینه‌وه..
وانه‌ی چواره‌م، چه‌كداره كوردزمانه‌كان
چه‌كداره جلی كورد له‌به‌ره‌کان
چه‌کداره خۆفرۆشه‌کان
هه‌ر وه‌ك جاران .. هه‌ر هه‌مان چه‌ك ..هه‌ر هه‌مان جل.
هاتنه سه‌ر گۆڕه‌که‌ت
به پێکه‌نینه‌وه دانه‌وینه‌وه
وتیان هێشتا ماویت و نه‌مردووی؟
وا هاتینه‌وه، بتکوژینه‌وه
وا هاتیینه‌وه گۆڕت تێکبده‌ینه‌وه،
جوانی شه‌هیدبوونت ناشرین بکه‌ین
به‌ره‌ی كوردستانی
دوو سه‌رکرده‌ی نیشتیمانیی
ده‌ستیان واڵاکردین
ئه‌وه‌ی پێمان نه‌وترابوو
ئه‌مان پێیان وتین
ئه‌وه‌ی مابوو، پێیان ته‌واوکردین
ئیستا به پێکه‌نینه‌وه، په‌یامی وڵاتفرۆشتن
له ده‌می سه‌رکرده‌کان
وه‌رده‌گرین
وانه‌ی خاک و نیشتیمانفرۆشتن فێرده‌بین
به پله‌ی یه‌که‌م ده‌رئه‌چین
له ژووری سه‌وز و زه‌ردا
مامۆستامان بۆ گیراوه،
هه‌ڵناله‌رزین، ترسمان نه‌ماوه
پۆشته و په‌رداخین
له ڕابردوومان بێباکین
له ناو ژووری سووری خوێندا
ترسمان نییه
به‌یه‌که‌م هه‌موو ساڵیک ده‌رئه‌چین،
چونکه له ماڵه‌وه، له ماڵی دوژمن‌دا
ئه‌و وانه‌یه‌مان ده‌رخ کردووه
که دێینه ده‌ره‌وه
یه‌کسه‌ر زه‌نگ لێده‌دات و ده‌ڵێ پشوو نه‌ما
بڕۆنه ژوورێ بۆ وانه‌ی پێنجه‌م
وانه‌ی پێنجه‌م ..جارێكی تر،
مامۆستای ئیسناد چاوه‌ڕی ده‌کات
با خه‌ڵکی چی ئه‌که‌ن بیکه‌ن باکمان نییه
ئه‌رژێینه‌سه‌ر .. شه‌قامه‌كان .. سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان،،
سه‌ر سایتی ئینته‌رنێته‌كان.. به‌رده‌م دادگای بێ دادیه‌كان ..
به‌ر ده‌رگای لێ پرسراوه‌كان..
باکمان نییه، شه‌رممان نییه
خۆمان وانه‌ی كۆتایی ئه‌ڵێینه‌وه..
وه‌ك چۆن وانه‌ی به‌عسمان دا
*مامۆستا ئه‌مین مامۆستای سه‌ره‌تایی بوو،شه‌وێكی پاییزی 1981 ده‌سته‌یه‌ك له‌جاشه.. ئه‌ڵقه‌له‌گوێ كانی به‌عس چوونه‌سه‌رماڵیان و شه‌هیدیان كرد...به‌یانیه‌كه‌ی له‌جیاتی چوونه‌قوتابخانه‌و دابه‌ش كردنی په‌رتووكی ساڵی تازه‌ی خوێندن.. ته‌رمی مامۆستا ئه‌مین له
ناو ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سه‌نگه‌سه‌ر بۆ گۆڕستان چوو...؟
مسته‌فای حه‌سه‌نه‌گه‌وره