نەورۆز هێشتا قوربانی ئەوێت نەک ئاهەنگ گێران
Thursday, 20/03/2014, 12:00
2010 بینراوە
دەتوانیین لەو باسەجیاوازانەی کە لەسەر هاتنەدی رۆژی جەژنی نەورۆز کراوەو بۆتە مێژوویەک و نوسراوەتەوەو مقۆمقۆی راستی وناراستی لەسەرە دەتوانیین بەشێوەیەکی کورت بڵێن لەم ناوچەی کوردوستانەدا دەسەلاتدارێکی زۆردار هەبووەو ناوی زوحاک بووە وبە بێ هیچ یاسا ودەستورێک حکومەتێک فەرمانروایی ناوچەکەی کردووە و بێئەوەی هیچ کەس یان دەسەلاتێک توانیبێتی لێپرسینەوەی لەگەلدا بکات بەرانبەر بە هەر رەفتارێکی کە بەرانبەر بە تاکەکانی کۆمەلگای کردبێت یان چۆن داهات وسامانی ناوچەکەی بەکار هێنابێت بۆ ژیان وپەرژەوەندی خۆی وبنەمالەیی ودەست وپێوەندەکانی کە بێجگە لەوەی کەدەلێن رۆژی لاوێکی سەربریوەو دەرخواردی ئەژدیهاکانی داوە بەم شێوەیە ژیانی بەردەوام بووە تاوەکو بە سەرکردایەتی کاوەی ئاسنگەرکۆمەلگا خۆیان رێکدەخەن یەک دەست بۆ هێنانەدی ژیانێکی سەربەست ودوورلەزولم وزۆرداری شۆرشی بەرپادەکەن وکۆتایی بە وسووستەمە و زوحاک دێنن ولەگەل سەرەتای وەرزی بەهاردا ژیانێکی نوێ وئازاد دێتە ئاراوە بۆیان ، گەرچی ئەوکاتانە تەنها کەسێک کە زوحاک بووە کۆمەلگای چەوساندۆتەوەو سامان وداهاتی بۆ خۆی بردووە و هیچ ئازادیەک وسەربەستیەکی بۆ ویستی ژیانی خۆیی وبنەمالەکەی نەبێت نەبووەیان نەیهێشتووە ئێستاش دوای ٢٧١٤ سال لەیادکردنەوەی ئەم رۆژە مێژوویە دەبینین لەم هەرێمی کوردوستانەدا هێشتا نە حکومەت هەیە ونە یاسا ودەستوور بالادەستە بەلکو بەلگەی زیاد لە ٢٢سال دەیسەلمێنێت کە دووبنەمالە لەژێر چەتروناوی حیزبدا بیجگە لە بردن وتالانکردنی داهات وسامانی ئەم هەرێمە بۆ خۆیان ودەست وپەیوەندەکانیان و لەجیاتی سەربرنی لاوەکان لەشەری پەرژەوەندی ودەسەلاتدا دەدەن بکوشت و تەنها ئازادی وسەربەستی لەئارادیە کە رووەوئەوان وژیانی ئەوان هیچ نەلێت هەیە وخۆیان لەسەروو یاساو هەمووکەسیکەوەن کەواتە هەریەک لەئێمە گەرخۆمان نەخەلەتێنین یان پەرژەوەندیمانی تێدا نەبێت زۆر بەئاسانی و روونی جیاوازیەکی زۆر بەدی ناکەین لەو هەلومەرجەی کە نەورۆزیان دروستکرد بۆیە دەلێم لەجیاتی خۆگۆرین و کۆبوونەوەمان بۆئاهەنگ هێشتا پێویستیمان بە خۆرێکخستن و یەکریزی هەیە بۆ شۆرشێک بۆ هێنانەدی نەورۆزێک کە ئەم گەندەل وپیاوکوژانەی بنەمالە وبنەمالە سەرپەرشتی نەکەن وخۆیان نەکەن بە خاوەنی وکاتی ئەوەنەماوە بە تەبل ودەفی ئەمانە هەلپەرن
[email protected]