جه‌ده‌لی بوونه‌وه به سه‌رۆک...تکایه مه‌هێڵن ببێته‌وه به سه‌رۆک!.
Saturday, 13/03/2010, 12:00
بوونه‌وه به‌سه‌رۆک ئه‌گه‌ر له سیسته‌مێکی دیموکراسی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ، سه‌رۆک بۆ دووجار بۆی هه‌یه ببێته‌وه به‌سه‌رۆک کارێکی ئاساییه ، چونکه هه‌ندێ به‌رنامه له سیسته‌مێک که ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ریئاسی بێت ، ده‌کرێت له ماوه‌ی یه‌که‌مدا ته‌واونه‌بووبێت یا هه‌رده‌ستی پێنه‌کردبێت ، بۆ دوومینجار که هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه ، و خه‌ڵکی فورسه‌تی له به‌رده‌م ئاوه‌ڵاده‌که‌ن بۆ ته‌واوکردنی به‌رنامه‌کانی ، که کارێکه ده‌چیته لۆژیکه‌وه، به‌ڵام سه‌یر وسه‌مه‌ره‌که‌ی جه‌لال له‌وه‌دایه که حاڵی حازر ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین ته‌نازولبکات بۆ دانانه‌وه‌ی به‌سه‌رۆک کۆمار . ئاشکرایه لای هه‌موو خه‌ڵکی عێراق و دواتر کوردستانیش سیسته‌می حوکمکردن به گویره‌ی ده‌ستور سیسته‌می ریئاسی نییه ، به‌مانا سه‌رۆک کۆمار به هه‌لبژاردنی راسته‌وخۆ هه‌ڵنابژێردرێت به‌ڵکو له خودی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆکێک هه‌ڵده‌بژێردرێت که به گوێره‌ی هه‌مان ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار رۆڵی ته‌شریفاتی پڕۆتۆکۆڵی ده‌بینێت نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی، باشه ئه‌گه‌ر وایه جه‌لال بۆ له‌و هه‌لومه‌رجه وا زۆر به جدیی هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه سه‌رۆککۆمار ،که:
1- حزبه‌که‌ی له‌و هه‌لبژاردنه‌دا که له 3/7 ئه‌نجامدرا تێکشکا و بوو به رێکخستنێکی لاواز . مایکڵ رۆبن له‌دوایین دیمانه‌یه‌یدا له الجه‌زیره‌ی ئینگلیزی‌دا ووتی: نازانم ئه‌وه چ لۆژیکێکه تۆ نه‌توانی نێو خودی حزبه‌که‌ت له پارچه‌پارچه‌بوون و لاوازبوون بپارێزی ، به‌ڵام داوای پۆستێکی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار بکه‌یت به بیانووی یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی عێراقی! به‌راستی بیانوویه‌کی تا بڵێیت سه‌یره.
2- خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له 65% له گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین جه‌لال ببێته‌وه سه‌رۆک کۆمار ، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت.
3-سوونه‌ی عه‌ره‌ب و کۆمکاری ده‌وله‌ته عه‌ره‌بییه‌کان رازی نین جه‌لالێک دووباره بکه‌نه‌وه سه‌رۆکی عێراق ، چونکه لای ئه‌وانیش ده‌رکه‌وتووه که جه‌لال خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی هه‌لپه‌رست و دووڕووانه‌یه که هه‌رگیز متمانه‌ی پێناکرێت.
له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا بۆچی پێداگیری ده‌کات و له پاڵ ئه‌وه‌ش مه‌سعود ئه‌ویش پێداگری ده‌کات بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆککۆمار؟ هۆکاره‌کان دیاره هه‌ڵقولاوی ئه‌و ره‌وشه سیاسییه‌ن که هه‌ر بنه‌ماڵه‌و به جۆرێ ده‌ڕوانێته‌وه ئه‌و کرده‌یه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان.
روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال:
1- جه‌لال بۆ خودی خۆی خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی دیکتاتۆریانه‌یه ، ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌کیتی کرده قوربانی ئه‌و پۆسته(پۆستی سه‌رۆک کۆمار) ئاماده نییه ئاوا به‌هاسانی ده‌ستبه‌رداری بێت.
2- ده‌یه‌وێت له پێگه‌ی سه‌رۆککۆمار که پێگه‌یه‌کی فه‌رمی به‌هێزه ،پێگه لاوازه‌که‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی له کوردستانا بپارێزێت ، باش ده‌زانێت خه‌ڵکی متمانه‌ی پێنه‌ماون و رقیان به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یان رۆژ به‌دوای رۆژ ئه‌ستورتر ده‌بێت .
3- به هۆی ته‌مه‌ن و ناته‌ندورستی ، نایه‌وێت وه‌ک سه‌رۆککۆماری پێشوو بمرێت و به چه‌ند بروسکه‌یه‌ک مه‌راسمیکه کۆتای بێت ، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر ئۆغریشیکرد به سه‌رۆککۆماری ئێستای عێراق مه‌راسیمیکی ره‌سمی بۆ بکه‌ن که تێیدا ده‌وله‌ته گه‌وره‌کان به‌شداری ناشتنی بکه‌ن ، چونکه ئه‌و باش ده‌زانێت له کوردستانا ئه‌وه‌نده خه‌ڵک نابینرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای ته‌رمه‌که‌یدا بڕۆن . دیاره که به‌ره‌سمی مه‌راسیمه‌که به کۆتا هات ، ئه‌و مردنه‌ی ده‌بێته حه‌سانه بۆ بنه‌ماڵه دزو تاڵانچییه‌که‌ی ، چونکه باش ده‌زانێت پاش نه‌مانی خۆی ره‌نگه بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر خراپتر له سه‌دام و بنه‌ماڵه‌که‌ی لییان بقه‌ومێت.
4- پۆستی سه‌رۆککۆماریی بۆ جه‌لال و بنه‌ماڵه‌که‌ی بوو به گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت ، که که‌سێ نه‌ماوه له بنه‌ماڵه‌که‌ی پۆستی نه‌بێت و تاڵانی باشیشی نه‌کردبێت.. نموونه زۆره پێویست به‌ناوهێنانی هه‌مووان یا ته‌نانه‌ت یه‌کێکیشیان ناکات ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌موویان ده‌ناسێت.
روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود:
1- تاکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی زۆر گرنگی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له بوونه‌وه سه‌رۆککۆماری جه‌لال ، له لاوازبوون و کۆتایی یه‌کێتیدا ده‌بینرێت..مه‌سعود و خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت ، یه‌کیتی له‌دوای پۆستی سه‌رۆککۆماری جه‌لال ،زۆر لاوازبووه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان باشترین به‌ڵگه‌ن ، چونکه هه‌میشه یه‌کێتی بۆ مانه‌وه‌ی جه‌لال له پۆستی سه‌رۆککۆماری گه‌وره‌ترین ته‌نازولی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کردووه.به‌ڵگه زۆرن روونترینیان دیاره حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌می بێبه‌رهه‌مه ، که ره‌نگه حکومه‌ته‌که‌ی سۆماڵ زۆر به‌هێزتربێت له هی به‌رهه‌م. که‌واته به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی بنه‌ماڵه بۆ به‌کۆتاهێنانی یه‌کێتی پێداگریانه بۆ بوونه‌وه‌ی جه‌لاله به سه‌رۆک کۆمار .
2- به‌رژه‌وه‌ندی دیکه دیاره رازیکردنی ئێرانه ، چونکه هه‌ردوو بنه‌ماڵه یه‌کتر باش ده‌ناسن ، که هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک فایلدارێکی جه‌مهوری ئیسلامی ئێرانی کارده‌که‌ن ، بۆ پاڵپشتکردنی سیاسه‌ته‌کانی ئێران ، ئێران پێویستی به که‌سێکی وه‌ک جه‌لالی سازشکار و بی ئینتمایه.
دیاره بۆ دانانه‌وه‌ی جه‌لال وه‌ک سه‌رۆککۆمار ، زۆر کاراکته‌ری دیکه‌ش له عێراق و ناوچه‌که هه‌ن که له روانگه‌ی جیاجیاوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌ڕواننه ئه‌و پرسه.
له کۆتاییدا ده‌بێ بووترێت له بوونه‌وه‌ی جه‌لال به سه‌رۆک کۆمار ، کورد نه‌ک ته‌نها ده‌ستکه‌وته‌کانی نامێنن به‌ڵکو بوونی کورد له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق وه‌ک شه‌ریکێک ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌وه ، چونکه پێگه‌ی مه‌سعود وجه‌لال له‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر لاوازتره له جاری پێشوو ، بۆیه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌و به‌رده‌وامبوونی پێویستی به سازشی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه که ده‌بێ هه‌ردوو بنه‌ماڵه له سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن.
له‌سه‌ر ئۆپزسیۆنه نه‌ک له روانگه‌ی کاردانه‌وه ، دژایه‌تی دانانه‌وه‌ی جه‌لال بکه‌ن ، به‌ڵکو پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م پرسه‌دا به هه‌ند وه‌ربگرن و شێلگیرانه دژی دانانه‌وه‌ی جه‌لال بوه‌ستن . جه‌وهه‌ر نامیق له دیمانه‌یه‌کیدا له‌م دواییانه‌دا زۆر جوانی پێکابوو ، کاتێ ووتی: پۆستی سه‌رۆک کۆماری زۆر گران له‌سه‌ر کورد که‌وت..جا براینه له ئۆپزسیۆن که ئێوه ده‌نگی راستی خه‌ڵکی کوردستانن ،مه‌هێڵن جه‌لال ببێته‌وه به سه‌رۆک ، ئه‌مجاره زۆر گرانتر له‌سه‌ر کوردا ده‌که‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست