دیســــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان مەترسى دەستكەوتەكان
Monday, 28/02/2011, 12:00
چاودێرێک
گوتارە راگەیاندراوى هەردوو دەستەلات دوو وێنەى هاوتەریبن و بەلام بە دوو رەنگ وەك رەنگى زەرد كە واتاى سستكردنەوەى گەل دەدات
رەنگى سەوز كە واتاى چەواشەكردنى گەل دەدات
راگەیاندن كاتێك دەرى دەبێت كە گەل لە سالانى هەشتاكانى سەدەى رابردوو بوایە وەك چۆن كاتێك جەنگى عێراق ئێران ئەو كاتەى یەك دوو لیواى عێراقى لەناو دەچوو كەچى لە راگەیاندن سەماو هەلپەركێى سەركەوتنى یەكجارى لێدەدرا.
چەواشەكردنى گەل هەتا بۆ ماوەیەكى دوریش بێت رۆژێك دێت هەمان گەل بە زەبرى شەق چەواشەكاریەكان راست دەكاتەوە وەكو چۆن لە تونس میسر و ئێستاش لە لیبیا سەرۆكیان ناچار كردوە كە دان بە زازهێنانى دەستەلات بنێت.
دەستەلاتى بارزانى بەهەموو باوەریەكى پتەوەوە دەیەوێت خۆى لە گەردەلولى خۆپیشاندنەكان خەشیم بكات جارێك باسى مەترسى بۆ سەر كەركوك و جارێك باسى هاتنى تیرۆر دەكات و جارێك پاراستنى دەستكەوتەكان دەكات كەچى بە پێچەوانەوە دەركەوت بۆ گەلى كورد كە ئەگەر دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى بمێنێت لە دەستەلات ئەم مەترسیانە هەردەم هەیە لە واقع .
گەل مافى خۆیەتى بپرسێك كامە كەركوك ؟؟؟
كەركوكى نەوتەكە وەیان كەركوكى خاكەكە وەیان كەركوكى ماددە 140 لەكە؟؟
ئەگەر ئەم كەركوكانەتان بەبەست بێت ئەوا
(كەركوكى نەوت) ئەم شیكرنەوەى بیركاریەى دەوێت وەك (نەوت + فرۆشتن = دەستكەوت گەل = دەستكەوتى دوو بنەمالەى ئاشق بە دەستكەوت و لە راگەیاندیش دەستكەوتەكان بە (سیادە) وەسف دەكرێت بۆ گەلە كورد
(كەركوكى خاك)واتە ململانێى دوو بنەمالە بۆ راكێشانى خەلك كە بۆ زۆر بوونى لایەنگیر نەك خزمەت كردنى خاكەكەى دەگەینێت .
كەركوكى ماددەى 140) ئەمەش بازرگانیەتى هەردوو دەستەلاتى بنەمالە لە بەغدا وەك چۆن بەكرێدانى كەركوك بۆ ماوەى چەند سال و وەیان فرۆشتنى بەلام لێرە جگە لە ئەمریكا هیچ موشتەرێك نیە بۆ كرینى كەركوك خۆ موشتەرى دیكە هەبێت زۆر ئاسایە كە بارزانى و تالەبانى موزایدەى فرۆشتنى كەركوك رابگەینن بەلام بە داخەوە موشتەرى نیە بۆیە بە ناچارى چاوى خۆیان نز كردۆتەوە بۆ پاروەنانێك كە مالیكى بە خێر پێیان بدات ئینجا بێنەوە لە راگەیاندن بەخەلى بلێن ئێمە پێشوەچوونمان كردوە لە ماددەى140ى بێ هۆشكەر.
لەوانەى سەرەوە زیاتر هیچى تر نیە لە ئارا نەدەستكەوت نە كەركوك نە نەوت ئەگەر هەشبێت بۆ ئەندامانى بنەمالەكەى بارزانى و تالەبانیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست