کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رك و پیرۆزبایی

Thursday, 04/03/2010, 12:00


له‌کاتێکدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژمان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ بۆ پیرۆزکردنی ڕاپه‌ڕینی پڕشکۆی به‌هاری ساڵی 1991 و پیرۆزکردنی هه‌شته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستا. که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ یادی ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌که‌مان له‌ باشوری ووڵات، ئاله‌وکاته‌دا ووڵاتانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا بێگوێدانه‌ هیچ کام له‌به‌ها دیموکراتی و ئینسانیه‌کان له‌ پیلانێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ به‌رواری04/03/2010 پۆلیسی ده‌وڵه‌تی به‌لژیکایان ئه‌رکدارکرد به‌هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ڕۆژ تیڤی و بینای کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کوردستان (ك.ن.ك) و چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ی کوردی وداموده‌زگای مه‌ده‌نی. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌وله‌تی به‌لژیکا ده‌ریده‌خات که‌ تائێستا ووڵاتانی چاوچنۆك و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست ده‌ستیان له‌ سیاسه‌تی پاکتاوکارانه‌ی خۆیان به‌رنه‌داوه‌و به‌م ڕه‌فتارانه‌یان ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان ته‌سلیم بگرن و گه‌له‌که‌مان به‌ بنده‌ستی بهێڵنه‌وه‌.هه‌ربۆیه‌ گه‌ربمانه‌وێت ڕاپه‌ڕینی شکۆمه‌ندانه‌ی گه‌له‌که‌مان و دامه‌زراندنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان پیرۆز بکه‌ین ئه‌وا پێویسته‌ به‌ئه‌رکی سه‌رشانمان هه‌ستین و خاوه‌ن ده‌رکه‌وین له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ئه‌وکه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ به‌ڕێزانه‌ی که‌ ده‌ست به‌سه‌رکراون. هه‌روه‌ها خاوه‌ن داری له‌ ده‌نگو ڕه‌نگی خۆمان ڕۆژ تیڤی بکه‌ین و ڕێگا نه‌ده‌ین یاری به‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان بکرێت. خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان جوانترین چه‌پکه‌گوڵی پیرۆزباییه‌ بۆ یادی ڕاپه‌ڕین و هاوکات یادی دامه‌زراندنی پارتیمان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان

پیرۆزبێت یادی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 له‌گه‌له‌که‌مان
پیرۆزبێت یادی دامه‌زراندنی هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان .پ.چ.د.ك

پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا
04/03/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە