ئاماژەكانى كەوتنى پارتى بە دیار كەوتن (دار كرمى لەخۆى نەبێت تەمەنى هەزار سالە)
Friday, 19/11/2010, 12:00
دیارە بەستنى كۆنگرە و كۆنفراس وەك نەریتێكى سیاسى لە ناو هەموو حزب و رێكخراوە سیاسیەكانى جیهان دا هەیە و باوە هەریەكەیەكان بەپێ ى كات و هەل و مەرج دەیبەستن بە مەبەستى خۆ رێكخستنەوە و بە خۆداچوونەوە و گۆڕینى ئامانجەكان بۆ كات و سەردەمى خۆى و بەهێز كردنى پێگەى خۆیان لە ناو گەل و جەماوەر ماوەیە پارتش بڕیارى داوە كە ئەم سال كونگرە ببەستێت بەپێ ى هەندێك دەنگ و باسیش ناو بەناو ناوى چەند كەسێك دێت كە دەچنە پێشەوە و بەو پێ یەى كە كەسى گەندەل و ناپاكن وەك (على حسین و پشتوان ێادق و بلند اسماعیل و ساسان ) ئەمانە كەسانێكن كە لە تەوقى سەریانەوە تا بنى پێان تەنراون بە گەندەلى و ناپاكى و كەوتوونەتە پارە كۆكردنەوە بە هۆى ئەو پێگەیەى كە لەناو حزبدا هەیانە هولى كوتلە و پێر پێرانە و پیاو پیاوان دەن و لە ئێستاوە نەخشە پیلانیان داناوە بۆ ئەوەى كە چوونە پێشەوە زیاتر خۆیان دەولە مەند بكەن و شوێن پێ ى خۆیان دابكوتن نەك بیر لە حزبكەیان بكەنەوە بەلكو هەولى زیاتر بدەن كە بە ناوى حزبایەتى و كوردایەتى خەلكى دلسۆز بچەوسێننەوە و هەستى كوردایەتى بخەنە ژێر سفرە و بە هۆى تەزویرەوە لە هەلبژارنەكان قیادەى پارتیان چەواشە كردووە كە گوایە ئەو دەنگەى كە لە هەلبژاردنەكانى پەرلەمانى عیراق و كوردستان لەو سنورەى كە ئەوان تێیدا بەرپرس بوون بە هیمەت و بەرەكەتى ئەوانەوە هاتووە كە ئەمەش هەموو خەلك دەزانى كە بە تەزویر و فرتو فێل هاتووە كەچى كردوویانە بە منەت بەسەر سەركردایەتى پارتى كە ئەگەر ئەون نەبوونایە ئودەنگە نەدەهات بۆیە چوونى ئەو باندە بۆ سەركردایەتى پارتى تووشى كارەسات دەكات ئەمڕۆش نەبێت بەیانى چونكە هەرچى عدالەت هەیە ئەوانە بەكارى ناهێنن و تەنیا شوێن پێ ى خۆیان قایم دەكەن بە هەر شێوەیك بێت هەتا دەست بۆ شەیتانیش درێژ دەكەن ئەگەر بزانن قازانجى شەخسى خۆیان نەك حزبى و نەتەوەیى ئەوانە بەرپرسن لە نەهێشتنى ئینتمایى تاكى كوردى لەو دەڤەرانەى كە ئەوان تێیدا بەپرسن بۆی دەلێم پارتى كادیرى وەك ئەوانى هەبێت دوژمنى بۆ چى یە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست