له‌به‌رچی هه‌ندێ به‌رهه‌می گۆرانی ومۆسیقا کاریگه‌رو سه‌رکه‌توو نابن
Monday, 07/12/2009, 12:00
زۆر به‌رهه‌می مۆسیقا و گۆرانی هه‌یه به‌هۆی سه‌رکه‌وتوویی, کاریگه‌ریه‌که‌ی ماوه‌ی هه‌تا هه‌تایی له‌سه‌ر گوێگر و بینه‌ر ئه‌مێنێته‌وه به‌جۆرێک دوور ئه‌بێت له‌ته‌واو بوونی تام وچێژ، واتا به‌رهه‌مه‌که به‌نه‌مری ئه‌مێنێته‌وه به‌ڵام به‌رهه‌میش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه زوو ده‌مرێت ، تام وچێژو کاریگه‌ری نامێنێت هه‌رزوو گوێگره‌که‌ی بێزارئهکات له‌کاتێکدا به‌رهه‌می گۆرانی و مۆسیقا ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی ده‌روونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه که کاری هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مه‌که کردوه به‌واتایه‌کی تر(مۆسیقا گه‌یاندنی په‌یامی ناخ و ده‌روونی هونه‌رمه‌نده که‌کاریگه‌ری سیحراوی خۆی له‌سه‌ر گوێگر ئه‌کات و ئه‌یباته ئه‌وجیهانه‌ی که له‌به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌که، گوزارشتی بۆ کردووه).
جا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌که ئه‌م کاریگه‌ریه سیحراویه‌ی نه‌بوو بۆ سه‌ر گوێگر، ئه‌وا به‌واتای خێرا کارکردن و لاوازی و که‌م زانیاری و که‌م شاره‌زایی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که دێت ، له‌ڕووی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ دانانی میلۆدی ئاواز‌و ریتم وقالب ومقام و هارمۆنی به‌رهه‌که ، که‌ئه‌مانه هه‌ر پێنچیان پێکهێنه‌ری به‌رهه‌مێکی مۆسیقایین چگه له دانانی ئاوازێکی ڕه‌سه‌ن که‌پشت ببه‌ستێت به ئاوازهفۆلکلۆریهکان یان مقام و ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردی هه‌روه‌کو ئارام خاچا دوریانی مۆسیقا ژه‌نی جیهانی ئه‌ڵێت (به‌رله‌وه‌ی مۆسیقا جیهانی بێت ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یی بێت) نه‌ک مۆسیقای تورکی یان میسری به‌زمانی کوردی گوێچکه‌ی گوێگر و بینه‌ری پێ بێزار بکرێت له‌هه‌مان کاتیش‌دا ببێته هۆکاری ته‌عریب و ته‌بعیس کردنی هونه‌ری مۆسیقای نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، وهژهنیارهکانیش که‌جوانی به‌هه‌ر پێنچ پێکهێنه‌ره‌کان ئه‌به‌خشن ئه‌بێ ئه‌وپه‌ڕی شاره‌زاییان هه‌بێت له‌ژه‌نینی ئامێره‌کانیان له‌ڕووی ته‌تبیق کردنی لق و پۆپه‌کانی ته‌کنیکی وه‌کو (لیگاتۆ وپزیگاتۆ و پیانۆ و فۆرتی و...هتد).
وه‌له قاڵبی گۆرانی دا جگه له دانانی مۆسیقا یه‌کی جوان و چاک که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد ، ئه‌بێ مانا وگوزارشتی هۆنراوه‌که‌ی هه‌ڵقوڵاوی ژیانی کۆمه‌ڵ بێت و ووشه‌کانی ساده‌و ساکار بێت که‌خه‌ڵک تێ ی بگات له‌گه‌یاندنی مه‌به‌ست و ماناکانی و ده‌قه‌که‌ی به‌ته‌واوی باس له‌واقیعی ئێش و ئازاری ژیانی خه‌ڵک بکات ، گۆرانی بێژیش ئه‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت ئه‌گه‌ر نا به‌گۆرانی بێژ داناندرێت:-
یه‌که‌م:-خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆش بێت.
دووه‌م:- گوێچکه‌ی مۆسیقی بێت ، واتا توانای وه‌رگرتنی ته‌به‌قه‌ی ده‌نگی هه‌بێت
سێیه‌م:- میانه‌ی ده‌نگی زۆر بێت،(به‌لای که‌می لهئۆکتاف و نیوێک که‌متر نه‌بێت).
چواره‌م:- توانای ده‌ربڕینی ته‌واوی پیت و ووشه‌کانی هه‌بێت ، نه‌ک (س بکاته پ یان ح بکاته ع).
پێنچه‌م:-توانای ئه‌داو کردن و ده‌ربڕینی ئاوازی هه‌بێت، که‌بریتیه له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ و به‌رزکردنه‌وه‌و نزم کردنوه‌ی ده‌نگ.
شه‌شه‌م:- ماوه‌ی هه‌ناسه‌ی درێژ بێت به‌لای که‌می له‌دوو ده‌قیقه که‌م تر نه‌بێت.
حه‌وته‌م:- باری ده‌روونی چاک بێت واتا (ترس و شه‌رمی نه‌بێت).
هه‌شته‌م:- ڕاهێنان بکات و ڕۆژانه به‌رده‌وام بێت.
واتا گۆرانی بێژ خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی سروشتیه و ده‌ورووبه‌روو بۆ ماوه‌ش کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ری هه‌یه و به‌هۆی جوانی مۆسیقا ژه‌نه‌کان ، جوانی خۆی ئه‌دات بهگوێگرو بینه‌رانی به‌م جۆره ئه‌م به‌رهه‌مه نامرێت و به زیندوویی ئه‌مێنێته‌وه‌و گوێگر بێزار ناکات ئه‌گه‌رنا تام و چێژی ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌لای گوێگر ده‌مێنێته‌وه‌و له‌کۆتایی دا ده‌مرێت و ماندوو بوونیهکهشی به‌فیرۆ ئه‌چێت و کاره‌که‌ی بێ نرخ و بێ بایه‌خ ئه‌بێت و به به‌رهه‌م دانان درێت ، وه له کاتی تۆمارکردنیش ده‌بێ مۆسیقاژه‌ن و گۆرانی بێژ و کۆرسه‌کان شان به‌شانی کۆمبارس و پاڵه‌وانی کلیپه‌که ده‌وری ئه‌کته‌رێکی رێک وپێک ببینن سه‌رنجی بینه‌ر بۆ به‌رهه‌مه‌که‌یان ڕابکێشن ئه‌مه‌ش ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌رهێنه‌ره بۆ فێرکردنیان هه‌روه‌ها ده‌بێ سیناریوست به‌پێ ی گوزارشتی به‌رهه‌مه‌که سیناریۆ بنوسێت به‌م جۆره گوێگر و بینه‌ر ئه‌جنه خه‌یاڵێکی تر و له‌م جیهانه دائه‌برێن نه‌ک مۆسیقاژه‌ن ، مۆسیقای تراژیدی به‌ده‌م پێ که‌نینه‌وه بژه‌نێت یان گۆرانی بێژ به‌ده‌م پێ که‌نینه‌وه بڵێت (من سووتام له‌به‌ر تۆ ،من برژام له‌به‌ر تۆ ، ئاگرم تێ به‌ر بوو له‌به‌ر تۆ ، مه‌رگم نزیک بوو له‌به‌ر تۆ).
[email protected].
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست