کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان هیوا و نوێ بوونه‌وه‌

Monday, 09/11/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی مرۆڤایه‌تی بکه‌ین هه‌میشه‌ گۆڕنکاری به‌سه‌رداهاتووه‌ بۆیه‌ گۆڕان یان گۆڕانکاری پیوستیه‌کی ژیاری کۆمه‌ڵگایه‌ کۆمه‌ڵگا یان ژیان ئه‌گه‌ر گۆڕنکاری به‌سه‌ردا نه‌کری ئه‌وه‌ ده‌توانیین بڵیین ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌سینراوا .هیوا هه‌میشه‌ مرۆڤ له‌پیناوی هیواکانیا باجی گران ده‌دا بۆیه‌ ده‌توانینن بلین ژیان بی هیوا ته‌نها به‌ڕیکردنی کاته‌ بۆ نموونه‌ جووتیاریک هه‌موو هیواکانی له‌سه‌ر په‌ڵه‌ گه‌نمیکه‌ یان له‌سه‌ر ڕه‌زیه‌که‌ بۆیه‌ هیوا خۆی مانای ژیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بژیین هیوامان به‌ گۆڕانه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ کاتی بانگه‌شه‌ی هڵبژاردنه‌کانی 25ته‌موز لیستی گۆڕان کۆمه‌ڵی سروودی جوانی پڕواتای کردبووه‌ بانگه‌شه‌بۆ لیستی گۆڕان که‌خۆی له‌به‌رنامه‌وکاری لیسته‌که‌ ده‌بینیه‌وه‌ .به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵی نوسه‌ر ڕۆشنبیر که‌ده‌تونین به‌ دوو گروپ ناوزه‌ندیان که‌ین که‌وته‌نه‌ ته‌قه‌ی خۆشی پیش وه‌خت! گروپی یه‌که‌م کۆمه‌ڵی نووسه‌ری دڵسوز وخه‌مخۆری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ ڕه‌خنه‌و پیشنیاره‌کانیان بۆ زیاتر سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌که‌و به‌هیزکردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیون له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی زاڵی دوو زلهیزه‌که‌ی باشوری کوردستان به‌بڕوای من ئه‌م هاوڕیانه‌ له‌لایه‌ک په‌له‌یان کرد له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ترسیان هه‌بوو که‌ ڕه‌نج وماندوبونیان به‌هه‌ده‌ر بچێ له‌ لایه‌ن لیستی گۆڕان هیواو ئامنجه‌کانیان وه‌ک حیزبی زه‌حمه‌تکیشان وسۆشیالست که‌ به‌رهه‌می لیستی چاکسازی و خزمه‌ت گوزاریان گۆڕیوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی برق و مدیر عامیک !گروپی دووه‌م ئامانه‌ وه‌ک چیشتی مجه‌ور تێکه‌ڵن هه‌ندیکیان کۆلکه‌ نووسه‌رن ده‌یانه‌وی له‌ڕاگه‌یانده‌نکانی یه‌کیتیدا ده‌رکه‌ون به‌ڵکو له‌ پلنیومی ته‌سفیه‌دا!خواو هیمه‌تی کوتله‌که‌ی مامه‌یان ببن به‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی .هه‌ندیکان خۆیان به‌نووسه‌ری بی لایه‌ن ناوزه‌ندده‌که‌ن ئڵه‌ویه‌عله‌م !جارجاره‌ش ده‌ڵین معاره‌زه‌ین به‌ڵام ده‌بی ئه‌و ڕاستیه‌ بزانیین کاتی له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ هێرش ده‌کریته‌ سه‌ر گۆڕان تۆی معاره‌زه‌ش بی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پی بکه‌ی نووسینه‌کانت ده‌چیته‌ خانه‌ی داکوکی کردن له‌ ده‌سته‌ڵات.بۆ ده‌ڵیم گۆڕان هیوا واته‌ 28 ئۆکتۆبه‌ر بۆ من زۆرینه‌ی خڵکی کوردستان ڕۆژیکی میژووی و پڕبایه‌خ بوچونکه‌ لیستی گۆڕان عه‌رشی ده‌سته‌ڵاتیان هه‌ژاند به‌و مانایه‌ی دوای 18ساڵ له‌به‌ڵی دوای 18ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بڕیاردان بۆ م.س کان ئه‌وه‌ دوینی بو گۆڕان بی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای کاک نه‌وشیروان و هاوڕیکانی هۆڵی په‌رله‌مانیان چۆڵکرد بۆتان 28 ئۆکتۆبه‌ر ڕۆژی له‌دایک بوونی دیموکراسیه‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای له‌ دایک بوونی گۆرانیکه‌ ده‌ڵی نه‌خێر گۆڕان ئه‌و زاڕۆکه‌ 18 ساله‌ فێرکرد بڵی نه‌خێر گۆڕان فێری کردین بی انقلابی عسکه‌ری هۆڵی په‌رلامان چۆل که‌ین گۆڕان فێری کردیین له‌ مانای دیمۆکرسی بگه‌یین گۆڕان فێری کردین یه‌کتری قبوڵ بکه‌ین گۆڕان دوینی له‌ بڵندگۆی په‌رله‌مانه‌و پی وتین ئیتر ده‌بی بڵین نه‌خێر بۆ کابینه‌یه‌ک که‌ بی وه‌زیری کاره‌بایه‌ نه‌خێر بۆ وه‌زیریک که‌له‌سه‌ر بنه‌مایی وه‌لائو مه‌حسوبیه‌ت بۆ سه‌رۆک بۆ کوتله‌یه‌ک ته‌عین ده‌کرێ نه‌خێر بۆ وه‌زیریک نه‌ک غه‌رقی فه‌سادی دارایی و ئیداری به‌ڵکو هتد.....له‌کوتایدا 28 ئۆکتۆبه‌ر له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی نیشتیمانه‌کم پیرۆزده‌که‌م ئیوه‌ش ئه‌ندامه‌ په‌رله‌مانه‌ دڵسۆزه‌کانی گۆڕان یه‌کگرتوو له‌پیناو هیوا دا ماندوو نه‌بن  .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە