بەهرۆز گەڵاڵى لە ئەنقەرە چى دەكات !!!
Friday, 03/05/2013, 12:00
ڕۆژێكى گەرمى هاوین بۆ تازە كردنەوەى ئیقامەكەم ڕوومكردە فەرمانگەى نشینگەى سلێمانى ، من بە نیازى خۆم وا چووم زوو كارەكانم تەواو بكەم و بگەڕێمەوە ماڵ ، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو كە من بیرم لێدەكردەوە ، لەبەر ئەوەى زۆر قەرەباڵغ بوو ناچاربووم بۆماوەى چەند كاتژمێرێك چاوەڕوان بم تا سەرەم دێت ، ویژدانم ڕێى نەدام وەك هەندێ كەس لەوێ لەڕێى لا ڕێوە كارەكەم پێش بخەم . ئەوە گرنگ نییە چۆن كارەكەم كرد ، ئەوەى دەمەوێت لێرەدا باسى بكەم ، ئەوەیە من لە كاتى چاوەڕوانیم كەسێكم ناسى كە خەڵكى دیاربەكر بوو ، گەنجێكى كامڵ و لەسەر خۆ بوو . كاتێ لیچى پرسیم سەعات چەندە ، هەستم كرد خەڵكى كوردستانى باشوور نییە . ئەو پرسیارەى ئەو بووە دەستپێكى دروست بوونى گفتوگۆیەكى چڕ و پڕى نێوانمان . چ كارەیت ؟ بۆ چى هاتوویت بۆ باشوور ؟ لەوە گەیشتم كە ئەم گەنجە بۆ كارى دروست كردنى یەكەى نیشتەجێ بوون هاتۆتە سلێمانى . منیش لەبەر ئەوەى تازە گەڕابوومەوە حەزم ئەكرد كارێك بەدەست بخەم كە وا بكەم بە ئیجگارى لە كوردستان نیشتەجێ ببم و ئاواتەكەى دایكم بەدى بهێنم كە ئیتر بەجێى نەهێڵم . ژمارەى تەلەفۆنمان گۆڕییەوە ، لە ڕێى ئامۆزایەكمەوە كە هاتوچۆى توركیا ئەكات دەستم كرد بە دروست كردنى پەیوەندى لەگەڵ ئەو گەنجەدا ، ڕێككەوتین كەلوپەلى كارەبایى بۆ بهێنین ، بەڵام كارەكە بەو شێوەیە ئاسان نەبوو كە ئێمە وا بەئاسانى بیرمان لێدەكردەوە .
دواى ئیشیچكى زۆر پارەمان كەوتە لاى گەنجەكە بەهەزار حاڵ و ئەم سەرا سەر تا دەستمان كەوتەوە ، قیر سپى بوو . ئەویش هەمووى نا تەنها دەست مایە . ماوەیەكى زۆر بە بێ كار تەنها بەدووى پارەكەمانەوە بووین . كار گەیشتە ئەوەى سكاڵا لەسەر گەنجەكە تۆمار بكەین ، بەڵام ئێمە لەوە گەیشتین كە ئەوەى پارەكەى گرتووە ئەو نییە بەڵكو كۆمپانیاى نالیایە كە ئەو گەنجە ئیشەكەیان بۆ دەكات كە دروست كردنى گوندى ئەڵمانى دوو بوو . زۆر كەس هەن لەو پرۆژەیەدا پارەیەكى زۆریان خوراوە ڕەنگە كە ئەمە بخوێننەوە شاهیدى بدەن . شاسوار چەندە پارەى سەدان گەنجى وەك منى خواردووە . ئەو ماوەیە ئەوەندى چووم و هاتم بۆ پارەكەم تەواوى سەرگوزشتەى ئەو كارە ، كە چۆن ئەو گەنجە هاتووە ، چۆن ئەم كارەى وەرگرتووە . لە ڕێى كێوە شاسوار و كۆمپانیاى نالیاى ناسیوە .
ئەم گەنجە لە ڕێى ئەندام پەرلەمانێكى توركیاوە ، بەهرۆز گەڵاڵى دەناسێت ، بەهرۆز گەڵاڵى بەرامبەر پارەیەكى خەیاڵى تەنها شاسوار بەو گەنجە دەناسێنێت و گەرەنتى وەرگرتنى كارەكەى پێدەدات ، لەگەڵ ئەوەشدا پێى دەڵێت خەمت نەبێ هەمیشە ئاگام لێت دەبێت ، بەڵام بەهرۆز هەر ئەوەندە لەگەڵ ئەو گەنجە دەمێنێتەوە تا بڕى 200 هەزار دۆلار لەو گەنجە دەسێنێت كە دەكاتە 20 دەفتەر دۆلار لەبەرامبەر پێناساندنى بە شاسوارى بەڕێوەبەرى كۆمپانیاى نالیا و گەرەنتى كارەكە و پشتگیرى كردنى ، لەدواییدا بەشێوەیەك ئیهمالى دەكات ، وەك گەنجەكە باسى دەكرد ئەیوت كە تەلەفۆنى بۆ ئەكەم هەڕەشەم لێدەكات ، تەنانەت ئیهانەشم ئەكات . باوەڕ بكەن ئەو گەنجە قور بەسەرە هەر ڕۆژەى دەعوایەكى لەسەر دەكرایەوە ، هەر ڕۆژەى كەسێك سوكایەتى پێ دەكرد لەبەر ئەوەى پارەى گیرابوو لاى شاسوار و نەیبوو پارەى خەڵكى و كرێكارەكانى خۆیشى بدات ، زۆر ڕۆژ خۆیى و كرێكارەكانى كە ژمارەیان 200 بۆ 300 كرێكار دەبوو نان نەبوو بیخۆن . سەرەڕاى ئەوەى پارەم گیرابوو لاى بەڵام ئەوەندە فەقیر بوو داواى قەرزى دەكرد تەنها بیدات بە نان بۆ كرێكارەكانى لە هەموو كەس قەرزى دەكرد جولەكە بەزەیى پێدا دەهاتەوە تەنها لەبەر ئەوەى كوردى باكورە بێ دەسەڵات بو وایان پیچ دەكرد دەیان وت تۆ توركى ئەمە بوو قسەى دەسەڵات دارانى نالیا . داماوەى شتێك نەبوو شێت نەدەبوو ، وەك خۆى دیوت لە توركیا لەبەر ئەوەى كوردم ستەمم لێدەكرێت ، لێرەش لە باشوورى كوردستان ، پێم دەڵێن تورك و هەر دەم چەو سێننەوە . ئەو ناوى حیكمت بوو حیكمت ساڵجان ڕەنگە هەموو بازرگانانى سلێمانى بیناسن ، چونكە شاسوار و بەهرۆز بە دەردێكیان برد كەس نەمابوو نەیناسێ . لەبەر ئەوەى زازا بوو كوردى زازا لەهجەى زازا دەدوا ئێمە لێى تێنەدەگەیشتین . بە توركى قەسەى ئەكرد موتەرجیمى هەبوو . بەس حیكمت مەرد بوو كارەكەى تەواو كرد پارەى زۆر كەسیشى دایەوە ، رو پارەى دەیانى وەك منیش لە پرۆژەكەدا ماوەتەوە ، بەڵام وەك خۆى باسى دەكرا لە توركیاش لەسەر ئەو پرۆژەیە زۆر قەرزدار بووە بەهۆى شاسوار و بەهرۆزەوە ، هەرچى كەرەستەى بینا سازى هەبوو لەگەڵ تەواوى كەلو پەل و هەموو شتێكى شاسوار ئێستا دەستى بەسەردا گرتووە و نایداتەوە . ئازیزانم ئەوەیە كارى بەهرۆز گەڵاڵى نوێنەر جەلال تاڵەبانى لە ئەنقەرە ، كوردە قوربەسەرە ستەمدیدەكانى باكوور هەڵدەخەڵەتێنێت و بەو شێوەیە گیرۆدەى دەستى زاڵمان و خوێن مژانى باشووریان دەكات . ئەگەر كەمێ غیرەتى هەبێ بەهرۆز دێتە جوابى ئەم نوسینەم ، وەك چۆن ڕسوا بووە لە ڕۆژنامەكانى توركیادا كاتێ حیكمت باسى هەموو شتێكى كردووە , دەبێت لە ناوخۆى باشووریش بەو شێوەیە ڕسوا ببێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست