کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ بڕياری نيچيره‌ڤان بارزانی و هێرۆی برایم ئەحمەد، (٤) مليار دۆلاری نه‌وته‌ دزراوه‌كه‌‌ دابه‌شكرا

Friday, 27/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری ٦ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه‌ سروشتيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تايبه‌تی له‌ زاری شێخ باز كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتياری پرۆژه‌ی نه‌وتی دزراوی كوردستان و سه‌رپه‌رشتياری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی كه‌ورگۆسكی نيچيره‌ڤان بارزانی، ئێواره‌ی دوێني له‌ په‌يوه‌نديه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌و (٤) مليار دۆلاره‌ی كه‌ به‌ هۆی گريبه‌سته‌ نه‌وتيه‌كان به‌ناوی شيرنيه‌وه‌ له‌ ٤ كۆمپانيای دۆزينه‌وه‌ی نه‌وت له‌ سنوری گه‌رميان و ده‌شتی هه‌ولێروه‌رگرتبوو، له‌ يه‌كێك له‌ بانكه‌كانی به‌ريتانيا دايانابوو، رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو به‌ برياری هاوبه‌شی نێچيره‌ڤان و هێرۆ ته‌واوی ئه‌و ٤ ملياره‌يان دوای راكيشانی دابه‌شيان كردووه‌و هه‌ريه‌كه‌يان به‌شی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی بۆ بانكيكی ديكه‌ ڕاكيشاوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ زاری ئاشتی هه‌ورامی و شێخ بازه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌شيان كردووه‌ كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی له‌ماوه‌ی ٣ ساڵدا يه‌ك ملياری له‌و پاره‌يه‌ بردووه‌و بۆ لوبنان و دوبه‌ي و توركيا.
هه‌ر ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ برياره‌ به‌ پێی وته‌ی عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زير نيچيره‌ڤان بارزانی ٥٠٠ مليۆن دۆلار بخاته‌ حسابی ئه‌و بانكه‌ نويه‌ی خۆيه‌وه‌ كه‌ عه‌بدولهادی و براكانی بۆ نێچيره‌ڤان بارزانی يان دامه‌زراندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە