کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بێسـتونی مه‌لا عومه‌ر، چۆن و کێ ده‌رمان خواردی کـرد؟

Thursday, 23/01/2014, 12:00

1910 بینراوە


لـه‌ ڕێگای کوردستان پۆستی خۆشه‌ویسته‌وه‌ داوا لـه‌ هه‌مو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و به‌ویژدانی شاری سلێیمانی و شارۆچکه‌ و گونده‌کان ده‌که‌م هه‌ر که‌سێک ، زانیاری له‌ سه‌ر کوشتن ، یاخود ده‌رمان خوارد کردنی شه‌هید بێستونی مەلا عومەر هه‌یه‌ و شتێک له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌زانێت لێره‌دا بڵاوی بکه‌نه‌وه‌، مه‌رج نییه‌ کەس ناوی خۆی بنووسێت و ئاشکرای بکات، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ش وه‌بیر هه‌مو لایه‌ک بهێنینه‌وه‌ و ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌ ژه‌هراویه‌ی که‌ بێستونی جوانه‌مه‌رگ کرد له‌ ماڵه‌که‌ی مسته‌فا چاوڕه‌شدا، کە له‌سه‌ر یه‌ک سفره‌ نانیان دەخوارد ئاشکـرا بکرێت بۆ گه‌ل و بۆ مێژوو۰
ئـه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ زۆر به‌ ئاسانی هه‌ر وه‌ک تاوانی تیرۆر کردنی دەیان تاوانی تر خەریکە لە بیر دەچیتەوە هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیرۆر کران ، سیناریۆیه‌کی بچوکی بۆ داڕێژراو دیـزه‌ بـه‌ ده‌رخۆنه‌ کرا۰ به‌ داخه‌وه‌ له‌ هیچ شوێن و جێگایه‌کدا ناوی نابرێت و باس ناکرێت۰ سه‌رکردایه‌تی ینک تا به‌ دواچون و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م کوشتنه‌ نه‌کردووه‌و ئاماده‌ش نین ناوی به‌رن.
داواکارم له هه‌مو هاوڕێی دڵسۆزو خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری شه‌هید بێستون به‌تایبه‌تی هه‌رچی زانیاری لاهه‌یه‌، بینێرن بۆ کوردستانپۆست تا له‌ گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی خۆمدا به‌ وردی بڵاوی بکه‌ینه‌وه.

شه‌هید بێستون له‌ ۲٤ـ۱۱ـ۱۹۸۷ له‌ گوندی ئاوه‌ژێ له‌ ده‌عوه‌تێکی نان خواردن له‌ ماڵی مسته‌فا چاوڕه‌ش که‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی ئێستایه‌ به‌ ڕۆژی ڕوناک ده‌رمانخوارد کرا و ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک دوای نان خواردنه‌که‌ ڕۆحی پاکی ده‌رچوو.
بێستون خێزانی هه‌بو باوکی چوار منداڵی بچوک بوو.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)