لە دژى (تەجمید) كردنى ڕەوف ڕەباتى كارگێڕى لقى 4 پارتى ، 200 كادیرى ئەو لقە ئیمزاى ناڕەزایى بەرزدەكەنەوە!
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
بە هۆى بەستەڵەكى بوونى بیرو هزرى سەرانى بنەماڵەى بارزانى و، قبۆڵ نەكردنى ڕاو دیدى جیاواز لەناو پارتى و، بە گومان ڕوانینە تێڕوانیەنەكانى كادیرانى ناوخۆى پارتیەوەو، قبۆڵنەكردنى دیدى ئازاد و بەتایبەتى بە گومان تەماشاكردنى ئەو كەنالانەى كە بە ئەهلى و سەربەخۆ كارى میدیاى ئەنجامدەدەن، كە سەرتاپایى ئەو حاڵەتانە واى كردووە، كە هیچ كەسێك بۆى نیە لەناو پارتى خاوەنى كەمترین ڕایى خۆى بێت !
هەر لەم سۆنگەیەشەوە، لە چەند ژمارەى ڕابردووى گۆڤارى لڤین، رەوف ڕەباتى كە لەلایەكەوە نووسەرو رۆژنامەنووسەوە، لەدیوەكەى دیكەوە كارگێڕى لقى 4 پارتى یەو لە سلێمانى و، هەمیشە بوە ناسراوە كە خودان دیدو ڕاو تێڕوانى خۆیەتى و، بە ڕۆشنبیرترین كادیرى پێشكەوتووى پارتى دادەنرێت لەو سنورەو، هەمیشە هەوڵەكانى خۆیى بۆ ڕاست كردنەوەى بارى خوارى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بە نەفەسێكى دیموكراسیانەو ئازادانەو شەفافیانە ، بە لۆژیكى ڕەخنەگرتن و قسەكردن لەسەر هەموو دیاردەكان ئامادەگى هەبووەو، لە دیمانەیەكى بوێرانەدا لە گۆڤارى لڤین هێمایى بۆ چەند هەڵەو كێشەو دیاردەیەكى ناسیاسى و ناحزبى كردووە، گەر ئەم كارگێرە لە مەڵبەندى یەكێتى بوایە، ئەوا بێشك دەستخۆشانەو سوپاسگوزاری ئاڕاستە دەكرا، نەك وەك ئەوەى لەلایەن مەكتەبى سیاسى پارتى و بنەماڵەى بارزانیەوە، تەنها لەبەر ئەوەى لە گۆڤارى لڤیندا دیمانەى ئەنجامداوزە، بە بڕێرێكى سەرپێانە(تەجمید) كراوە!
ئەو بڕیارەى مەكتەبى سیاسى لە ئەنجامى بەرزكردنەوەى ئەو راپۆرتە دێت كەلەلایەن كۆمەڵێك شایەرو لۆتى و كارگێڕى لقى 4 وە هاتووە، كە سەرتاپایان ترسنۆك و گەندەڵ و پاشەڵپیسى و، ڕابردوو خراپەوە سەرچاوەیى گرتووە!!
هەر لەم گۆشەنیگایەوە زیاتر لە 200 كادیرى پلە جۆراو جۆرى سنورى ناوچەكانى سنورى لقى 4 پارتى دەنگى ناڕەزایى بەرزبۆتەوەو، هەر ئەمڕۆ ئیمزایان بۆ مەكتەبى سەرۆكى پارتى و مەكتەبى سیاسى بەرز كردۆتەوە، كە دژى تەجمید كردنى ڕەوف ڕەباتى ین!
حزبێكى وەك پارتى كە زیاتر لە 64 ساڵە دامەزراوەو بە ئەندامانى 6 لقەكانى سنورى پارێزگایى سلێمانى و گەرمیانەوە، بە قەدەر حاكم شێخ لەتیف كاندیدى گۆران دەنگى نەهێناوە، ئیتر بە تەمایى چیەو چى ماوە لە سلێمانى، بە ئەندازەى موچە خۆرەكانى خۆیان دەنگیان نەهێناوە!
سەرانى بنەماڵەى بارزانى و پارتى دەبوو، لە جیاتى تەجمید كردنى ئەو كارگێرەى لقى 4 ، دەبوو ئەو جاش و خۆفرۆش و ئەمن و حەرەس جمهوریانەى دەربكردایە، لەوانە شێخ سەرهەد كە ئەفسەرى حەرەس جمهورى بووەو، محەمەد گرێزەیى كە معتەمیدى ئەمنى عەربەت بووەو، حەسەن جەبارى كە گەوادى عزەدینەو خانمانى بۆ كۆدەكاتەوەو، مستەفا ئاغا كە ئامرسریەى جاش بووەو، فارس نەوڕۆڵى كە جاسوسى 3 حزبى كردووەو، نەورەس ڕەشید كە 3 حزبى تاقیكردەوەو، ڕۆژێ دژى 31 ئابەو ئەمڕۆش 31ئاب بە وەرچەرخان ئەزانێ و، ئارى قەرەداغى كە بە تەزویر زەوى لە كەركوك لە مادەى 140 وەرگرتووە بۆ 10 ملێۆنەكەى بریمەر، شەماڵ عەلى كە جاش بووەو بەرپرسى دەزگایى پاراستنەو، شێخ ستار عەوالانى كە ئامرسریەى جاش بووەو، عەباس ئاغا كە جێگرى جاش موستەشارى ئاكۆیان بووەو، سەروەرى فەتاح سەمەد كە معتەمیدى ئەمنى سلێمانى بوەو دواتر خۆى كردووە بە كوڕى مەلا مستەفا! ئەمانەى هەموویان كارگێڕى لقى 4 و 21 پارتین لە سلێمانى و دەوروبەرى!
خوێنەرانى كوردستانپۆستى خۆشەویست، ئێوە بڕیار بدەن، دەبوو ڕەخنەگرێكى وەك ڕەباتى تەجمید بكری، یا ئەو جاش كارگێڕانە ڕیسوا بكرێن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست