کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشتی هەورامی مەکوژن تا دەیگرم و هەموو شتێکی پێ ئاشکرا دەکەم

Tuesday, 27/09/2011, 12:00









بەگوێرەی هەواڵێک کە لە سایتی ئاوێنەو هاوڵاتیدا بڵاو کرایەوە، کاک ئاشتی هەورامی بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلەکەی بە ئوتومبیلێکی تردا بریندارەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=15143
http://www.hawlati.co
کەس نیە کە ناوی کاک ئاشتی هەورامی نەکەوتبێتە بەر گوێ یان لە تەلەفزوێنە کوردیەکان نەیدیبێ، ئێمە کارمان بە رابردوو کەسایەتی کاک ئاشتیەوە نیە، تەنها باس لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە دەکەین کە کاک نێچیروان بارزانی لە رێگای کاک سەرباز هەورامیەوە کاک ئاشتی ناسی و لەسەر پێشنیاری ئەو کرایە وەزیری سامانە سروشتیەکان بۆ دەست بەسەرداگرتنی نەوتی کوردستان.
کاک سەربازو کاک ئاشتی لەرێگای مەسینە هەڵگرتن و ئاغا بەڵێوە بۆ نێچیروان بارزانی، زۆر زانایانە دەستیان بەسەر نەوتی کوردستان داگرت و خۆیان پێکردە ملوێنەرو مەشخەڵی سیاسی و ئابوری نەوتی کوردستانیشیان کردە دوکەڵێکی رەش بۆ گەلی کورد.
ئەوەی ئێمە ئاگادارین، هەرچی نەهێنی نەوتی کوردستان هەیە، لە پەیوەندی بە کۆمپانیاکان و ورگرتنی پارەو بەرێکردنی نەوتی قاچاخ لەلای کاک ئاشتی هەورامیە، کاک ئاشتی بێجگە لەدەستکەوتە ناوخۆییەکان، دستکەوتێکێ زۆریشی لە رێکای سودو قازانجی ئەو پارانە دەست کەوتوە کە لە ئەوروپای داناوە، ئێمە پێشتر هەندێ دزیمان لێ ئاشکرا کرد، کە تەنها لە مامەڵەیەکی کرین و فرۆشتنی بەشی کۆمپانیاکان دا سێزدە ملوێن پاوەندی قازانج کردوە کە دەکاتە نزیکەی بیست ملوێن دۆلار، لەو پارەیە خانوێکی بۆخۆی لێکریوە بە چوار ملوێن پاوەند کەدەکاتە حەوت ملوێن دۆلار:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9
http://www.dailymail.co.uk
کاک نێچیر زیاتر لە پێنج هەزار ملوێن دۆلاری بە کاک ئاشتی هەورامی کۆکردەوەو وا چەندها ساڵە قازانج و سودی ئەو پارەیەش دەخۆن، ئەمڕۆ کە کاک نێچیر لەسەرۆک وەزیری بەلانراوەو جەماوەر داوی راستیەکان و ئاشکرا کردنی پەیمانە نەوتیەکان و وەرگرتنی شیرینەکان دەکات، کە لەبەر ئابڕوچونی خۆیان ناتوانن ئاشکرای بکەن و هەموو کەسێکیش دەزانێ بە لەناوچونی ئاشتی هەورامی هەموو نەهێنیەکان گوم دەبن و کوردەڵێ: دیزە بە دەرخۆنە دەکرێ، ئەوش وایکردوە بیر لە لەناوبردنی ئاشتی هەورامی بکرێتەوە، ئەمجارە بۆیان نەکوژرا، با کاک ئاشتی بۆخۆی لە پاڕەی ئەو میلەتە کفنەکە بۆخۆی بکڕی بۆ جاری دووهەم، هەرچەندە من پێم وایە کاک ئاشتی ئەگەر لەنەخۆشخانە هاتەدەر خێرا رادەکات بۆ دەرەوەی وڵات چونکە دەزانێ پاتری بەکار هێنانی ئەو تەواو بووەو مەرگی نزیک بۆتەوە.
ئێمە ئومێدەوارین کاک ئاشتی هەورامی هیچی لێنەیەو بەساغی بمێنێتەوە تاکو ئەو رۆژەی جەماور دادگایی دەکات و هەموو نەهێنیەکانی پێ ئاشکرا دەکات.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە