کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌... بەرپرسێکی گەورەی پاراستن بۆ بەریتانییا هاتووە

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ نێو ده‌زگای پاراستن به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که‌عه‌بدولا عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بۆ خویندن له‌سه‌ر حسابی پاراستن ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا/ له‌نده‌ن کراوه. سه‌رچاوه‌که‌ وتی: عه‌بدوڵا عه‌لی که‌ پله‌ی عه‌مید بووه‌ له‌ ئاسایش له‌ کۆنگره‌ی 13ی شوومی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود خۆی کاندید کردبوو به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نه‌یانهێشت ده‌ربچێ، بۆیه‌ ئه‌و عه‌بدوڵایه‌ یه‌کێکه‌ له‌و که‌سه‌ تۆراوانه،‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ،به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێنه‌داوه‌ زیاتر خزمه‌تیان بکات.
ئێستا ئه‌و که‌سه‌ له‌ به‌ریتانیایه‌، بۆ خوێندنی زمان رووی له‌ له‌نده‌ن کردووه‌. ئه‌م تاوانباره‌ زانیاریی ته‌واوی‌ له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ حوکمی ده‌سه‌ڵات رۆیشتوویی له‌ نێو ده‌زگای ئاسایش و پاراستن.
سه‌رچاوه‌یەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند وتی: عه‌بدوڵا ئێستا خاوەنی ده‌یان ملیۆن دۆلارە، هەروها‌ ئه‌رزی کشتوکاڵی نزیک فڕگه‌ی هه‌ولێری له‌سه‌ر خۆی تاپۆکردووه‌ ، ئێستا به‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زار دۆلار به‌کرێ مانگانه‌ داویه‌تی به‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر.. ئەم کەسە هەرچەندە تەمەنی لە نێوەڕاستی سییەکانە، کەچی لەلایەن بنەماڵەوە پلەی عه‌میدی پێدراوە.
لێره‌وه‌ داوا له‌ کوردانی به‌ریتانیا ده‌که‌ین که‌ رێ و شوێنی ئه‌و که‌سه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ئاگاداری پۆلیس و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و تاوانابره‌یان پێ بناسێنن، که‌ له‌ چ شوێن و ده‌زگایه‌کی تیرۆریستانه‌دا کار ده‌کات و تاوانباره‌ به‌ سه‌رنگومکردن و کوشتنی ده‌یان که‌سی سڤیلی بێتاوان.
کوردستان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی  به‌گوێره‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌مه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر به‌رپرسیارێک له‌و ولاته‌ ئه‌گه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر پێڕه‌وبکات جا ج به‌به‌شداری راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ، بۆی هه‌یه‌ دادگاکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا  ئه‌و داوایانه‌ ببینن که‌ له‌سه‌ر به‌رپرسه‌که‌ تۆمار ده‌کرێت له‌لایه‌ن گروپێک یا ته‌نانه‌ت تاکه‌ که‌سیکیش بێت. بۆیه‌ داوا له‌ کوردانی ئه‌وروپا به‌گشتی و به‌ریتانیا به‌ تایبه‌تی ده‌که‌ین هه‌رچی زووه‌ داوایه‌ک له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌کانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئاشکرا ببێت و تیرۆریستان به‌ سزای خۆیان بگه‌ن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە