کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێپێوانه‌که‌ی شاری یتبۆری له‌ ووڵاتی سوئید ! هه‌موومانی له‌ ژێر پرسێکدا کۆکرده‌وه‌، ئه‌ویش نیشتمانی هه‌تکراوه‌

Saturday, 26/02/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست !
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌یش که‌ له‌ ئێستای کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت، ڕووداو گه‌لێکن، که‌ ڕه‌وه‌ندی به‌جه‌سته‌ دورن له ‌کوردستان، به‌ڵام به‌ڕۆح له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵچه‌ون و داچونێکدان له‌ نیشتمان، سه‌رما نه‌یتوانیبوو کاردانه‌وه‌یه‌ک بکات، که‌ کورد له‌م شاره‌دا به‌دیار کۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فیزۆن و زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌یانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌ ساردو سڕه‌کانیان دۆش دابمێنن ، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌شه‌قامه‌کاندا وه‌ربوون و له ‌رێخستنێکی جواندا به‌ئاڵای کوردستان و وێنه‌ی شه‌هید و بریناره‌کانی 17ی شوباتی سلێمانی به‌ده‌م هوتافکێشانه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی (گوستاف ئه‌دۆڵف) که‌وتنه‌ڕێ به‌شه‌قامه‌ جوانه‌که‌ی ئه‌ڤینوندا و له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا بۆ به‌رده‌م کتێبخانه‌ی گشتیی له‌لای په‌یکه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ی پۆسه‌یدون (خوای ده‌ریا)ی گرێکی.
له‌م ڕێپێوانه‌دا ئه‌م هوتافانه‌ ده‌وترانه‌وه‌ ، که‌ هه‌مان هوتاف بوون له ‌مه‌یدانی ئازادیی به‌ر سه‌رای سلێمانی و شارۆچکه‌کانی تر. وه‌ک ووتم سه‌رما نه‌یتوانیبوو ڕه‌وه‌ندی کوردیی له‌ ماڵه‌وه‌ بخزێنێ و دارو به‌ردی ئه‌م شاره‌ به‌ستبووی. کاتێک هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌مایکرۆفۆنه‌که‌وه‌ ده‌نگێگ هات و ووتیان کاره‌با نییه‌ (لالۆیه‌ک له‌پشته‌وه‌ به‌گاڵته‌ ئامێز ووتی: ئه‌مه‌ش ده‌ستی تاڵه‌بانی له‌پشته‌) هه‌مان هوتافی شه‌قامه‌کان دوو باره‌ کرانه‌وه‌، په‌یامه‌کان خوێنرایه‌وه‌، که‌ خۆی له‌ چه‌ند خاڵێک دابوو، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌بوو، که‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ و له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌دا له‌ مێدیاکاندا به‌رچاومان که‌وت، له‌ شاعیر سابیر سدیق به‌هۆنراوه‌یه‌ک به‌شدار بوو، گه‌نجێکی سویدی که‌ سه‌ر به ‌پارتیکی سۆسیالیست بوو، پشگیری خۆیان بۆ گه‌لی کورد دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران نیشان دا و باسی له‌وه‌کرد ئه‌م ته‌وژمی شۆڕشه‌ له‌ تونس ده‌ستی پێکردوو، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه‌ و عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌ته‌کێنێ. هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی دا، وولاتانی ئه‌وروپی و سوید و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یانی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه، ددانی پێدانا، که‌ ئه‌ورپا و ووڵاتانی زلهێر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریی خۆیان ڕێگه‌یان به‌ ده‌یان مافیا و دیکتاتۆر داوه‌، که‌ به‌ ئاگر و ئاسن فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵک بکه‌ن، ووڵاتان بکه‌نه‌ زیندانێکی فراوان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی، له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌شدا (د.که‌مال میراو ده‌لی) مان چاوپێکه‌وت، به‌ چاکمان زانی پرسیارێکی وه‌ک کوردستانپۆست لێبکه‌ین، ئه‌مڕۆ د. که‌مال میراوده‌لی له‌ شاری یتبۆری سمینارێک بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد ده‌گرێت، ئێمه‌ دوای خۆ پێناساندن پێمان ووت کاری تۆ لێره‌ چییه‌؟ ئایا به‌نیازنیت بگه‌ڕێته‌وه‌ نیشتمان ؟ له‌وه‌لامدا ووتی من له‌ ماوه‌ی که‌متر له ‌ده‌ ڕۆژدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه‌ نیازی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌یه‌. گه‌نجێکی کورد له‌پاڵ وێنه‌ گه‌وره‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شدا نووسراوێکی خۆی خوێنده‌وه،‌ که‌ به‌زمانی سویدی نوسیبووی له ‌ڕۆژنامه‌ی (GT) دا, که‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی دیار و گه‌وره‌ی ئه‌م شاره‌ و ناو سویده‌، ڕۆژانه‌ 600000 خوێنه‌ری هه‌یه، ‌ گه‌نجه‌که‌ ناوی پاڤێڵ بوو، ئه‌مانه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ن، که‌ ده‌بێ له‌ سبه‌ینێیه‌کی نزیکدا، ببنه‌ حاکمی نیشتمانه‌که‌مان، چونکه‌ ئه‌وانه‌ سه‌روه‌تی مه‌عنه‌وی گه‌له‌که‌مانن ، له‌ چاوانی زۆری ئه‌م کوردانه‌دا سه‌دان پرسیار ده‌بینی و ده‌خوێنیته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ هێنده‌ نییه‌ له‌ دیکتاتۆرێکی داگیرکه‌ر قوتار بووین، که‌چی دوو دیکتاتۆری خۆماڵێ له‌وان دڕه‌نده‌ تر و ناپیاوتر به‌رۆکی گرتووین.
وه‌ک کوردستانپۆست پیرۆزبایی له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین له‌ شاری یتبۆری سوید و هه‌ر جێگه‌یه‌کی تر له‌جیهاندا ئه‌م ڕووداوه‌، ئه‌مه‌ نه‌ فێری ئه‌وه‌ی کردین چه‌نده‌ گرنگه‌ گه‌لی ئێمه‌ هه‌ڵگری هه‌ر باوه‌ڕێک بێت، به‌ڵام شتێک ده‌بێ له‌ یه‌کمان نزیک بکاته‌وه‌ ئه‌ویش پرسی نیشتمانه‌ .
په‌یامنێری کوردستانپۆست 
















 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە