ئێمەش بێدەنگ نین
Monday, 21/06/2010, 12:00
کهمپینی بهرگریی
بۆ پشتیوانی لە ئازادی بیروڕا دەربڕین و وەستانەوە بەدژی ترۆری سیاسی لە کوردستان بەبۆنەی چلەی ترۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، "کەمپینی بەرگری لە ئازادی- دانمارک"، هەڵدەستێت بە گێڕانی کۆڕێکی ماتەمینی، بە پشتیوانی و هاوکاری ژمارەیەک لە حیزب و لایەنی سیاسی و ڕێکخراو کە لە کۆڕەکەشدا بە پەیام خوێندنەوە بەشداری دەکەن.
ئەم کۆڕە پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان و بکوژانی سەردەشت عوسمان کە تیرۆری سیاسی و هەڕەشە لە نوسەران و رۆژنامەنوسانی کوردستان بەئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
ئیمەیلی کەمپین :
[email protected] وەیا ژمارە تەلەفۆن. [004530302977] - مستەفا حەسەن
کات و شوێنی کۆڕی ماتەمینیەکە:
شەممە بەرواری 26-6-2010
سەعات 14 تا 17
Valby Kulturhus
Valgrdsvej 4-8
2500 Valby
حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی بەشدار بوو لەم کۆڕی ماتەمینیەدا:[1- ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. 2- بزوتنەوەی گۆڕان. 3- حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. 4- کوردستانپۆست. 5- حیزبی شیوعی کوردستان. 6- حیزبی شوعی عێراق. 7- کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق. 8- سەنتەری حقوقی عێراق. 9- ڕێکخراوی ئازادی ژن/عێراق. 10- سەنتەری دژی لەسێدارەدان. 11- چاودێری کوردۆساید- چاك. 12- مافی مرۆڤی عێراق. 13- مافی مرۆڤی کوردی- دانمارکی.]
***********************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست