هەرەشەکانی ئەردۆغان بۆ فەرنسا بێکەڵك بوو، ئەرمەنی یەکانیش سوپاس گوزاری فەرەنسان
Friday, 23/12/2011, 12:00
پاش دەنگدان بەکۆی دەنگ بێجگە لە دەنگەکانی پارتی کۆمەڵی دیموکراتی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ بایکوت کردنی پەیوەندیەکان لە گەڵ فەرەنسا ، لە ئەگەری برەو دانی پەرلەمانی فەرەنسا بە پرۆژە یاسایەك کە تێیدا ،تاوانبارکردنی ئەوکەسانەی کە دان بەکۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان نانێن وبە کۆمەڵ کوژی ئەژمارد ناکەن،رۆژی ٢٢/١٢/٢٠١١ پەرلەمانی فەرەنسا بەکۆی دەنگ پرۆژە یاساکەی بەجێ زانی ،بە پێی ئەوپرۆژە یاسایە هەرکەسێ کۆمەڵکوژییەکەی ئەرمەنەکان لە ساڵی١٩١٥ بە کۆمەڵ کوژی نەزانێ ،روبەروی یەك ساڵ بەندێتی ئەبێتەوەو ٤٥ هەزار یورۆش جەزا دەدرێ.هەر دوابەدوای ئەم بریارە ئێریڤان سوپاس وپێزانینی حکومەتەکەی بە پەرلەمان وخەڵكی فەرەنسا راگەیاند وبەهەنگاوێکی ئازاشی ناوزەند کرد . شایەنی باسە لە جیهاندا ٢٠دەوڵەت و٤٢ ویلایەتی ئەمەریکی دانیان بە کۆمەڵ کوژی یەکەی ئەرمەنەکان ناوەو ، فەرەنساش یەکێ کە لەو دەوڵەتانە، ئەم پرۆژە یاسایەش بە پاڵبشتی ئەو دان پێدانە دائەنرێ ،هەرچەند ئەردۆغان بە کاریێکی ریکڵامی دایئەنێ بۆ سارکۆزی ،بەهۆی نزیك بونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان لە فەرنسا ، بەوەی نیو ملێون ئەرمەنیەك هەیە لە فەرەنسا ،هەر بۆیە ئەحمەد داود ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواستبوو کە فەرەنسا پێنەنێتە سەر هاورێتی دێرینی تورکیا لەبەر بەدیهێنانی چەند دەنگێ .کە ئەوەش بۆ خۆی ئیهانەتێکی تری ئەرمەنەکانە . سەرەرای ئەوەی تۆرکیا لە ماەی چەند حەفتەی پێشوو دڵی بە وە خۆش بوو کە بۆ جاری دووهەم نوسەرێکی دانشتووی تورکیا خەڵات کراوە لە لایەن فەرنساوەو بە بەدەروازەیەکی باشی زانیبوو بۆ هێورکردنەوەی بارەکە ،کەچی نە هەرەشەو گورەشەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ، بەبرینی پەیوەندی سیاسی و سەربازی وئابوری دادیدان ونە خەڵاتەکەی یەشار کەمالیش بارەکەی بۆ رێکخستنەوە.
واش پێشبینی دەکرێ لەسەرەتای ساڵی داهاتوو ، یاساکە بخرێتە بەردەمی ئەنجومەنی پیران تا جێگیری بکەن .دوابەدوای بریارەکەی پەرلەمانی فەرەنسا تورکیا باڵێوزی خۆی لە فەرەنسا بانگکردۆتەوە تا کاتێکی نادیار وهەر لە رۆژی پێنج شەمەی ٢٢/١٢ لە کەناڵێکی تەلفزیۆنی تورکی یەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یەوە ئەردۆغان بەرۆژنامەوانانی راگەیاند کە جارێکی تر فرۆکەی فەرەنسا بەئاسمانی تورکیادا هەڵنافرێ ولە بەندرەکانیشمان جێ یەك نی یە بۆ کەشتی یەکانی فەرەنسا ،ئەوان ئەیانەوێ فرمێسكێ هەڵرێژین بەسەر برینێکی دێریندا کە چاك بونەوەی ئەستەمە ،لە مێژوی ئێمەدا شتێ نی یە بەنێوی ،کۆمەڵ کوژی .هەر چەند ماوەیەك پێش ئێستا و لە بەرانبەر بوونەوەیەكدا لە گەڵ پارتیکۆماری،بۆ خۆی باسی تاوانی گەورەی دژکوردی باکور کردو کارەساتی رەشەکوژی یەکەی دەرسیمی بە کارەساتێکی قێزەوەینی مێژوی تورکیا ناوزەند کرد و بەناوی ئەوانەوە ووتی ئەگەر پێویست بکات داوای لێبوردن دەکەم ،
ئەوەی شایەنی باسە ئەم کۆمەڵ کوژییەی تورك بۆ سەر ئەرمەنییەکان ،کە تێیدا زێتر لە ملێون ونێوێ مرۆڤی ئەرمەنی تیا جینۆساید کران ،بە دووەم کارەساتی گەورەی کۆمەڵ کوژی دائەنرێ لە دژی مرۆڤایەتی لە دوای هۆلۆکۆسی جووەکان لە ئەڵمانیا . بەرای چاودێران بە گەورەترین خاڵی لاوازی تورکیا ئەژمێردرێ ولە سەرجەم کێشەکانی تری زیاتر پێی توشی تەنگەگژەدەبێ . هەر چەند بە داخێکی زۆرەوە ئێمەی کورد بۆ نێکی ئەم کارەساتە بەسەر ئێماشدا هاتووەو کەوای ئێمەشی پێوە پیس بووە ، بەڵام ژیرانە نەمان توانیوە خۆمان بۆ جیهان و خۆدی خۆشمان پاكبکەینەوەو بە بەرژەوەندی گەلی کورد لە مێژوو تۆماری بکەین.بۆیە بە هەڵدانەوەی ئەم دۆزانەو ئەو کارەساتە گەورانەی دژ بە گەلی کورد ئەنجامی داوە و ئەنجامی دەدات رووی تورکیا رەشتر دەبێ و جارێكی تریش لەژێرزەمینی مێژوو دەریان دەکەین و پشانی تیشکی رۆژیان دەدەین و لە چۆنایەتی و چەندایەتیشەوە رێكدەخرێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست