کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شانازی برایم ئه‌حمه‌د و هه‌ڵبژاردنی تازه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی کورد

Sunday, 15/02/2009, 12:00

2026 بینراوە


بڕیاره‌ 15/03/2009 مه‌ڵبه‌ند کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی ببه‌ستێ ، گه‌رچی ساڵێك و شه‌ش مانگی به‌ سه‌ردا چووه‌.
له‌ ئێستاوه‌ شاناز و سه‌باح میرزای مورافیقی (هاوار حاجیی) فۆرم بۆ خه‌ڵکی بووده‌ڵه‌ی وه‌کو خۆیان پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و خۆشیان پاره‌که‌ی بۆ ده‌ده‌ن که‌ 10 پاوه‌نه‌ ، جگه‌ له‌ پاره‌ی هاتوچۆیه‌که‌ی .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌م چه‌په‌ڵانه‌ مه‌ڵبه‌ندیان داگیر کردووه‌ و کردویانه‌ته‌ ده‌زگایه‌کی حزبیی گه‌نده‌ڵ ، کۆمه‌ڵگای کورد ته‌نانه‌ت بۆ پرسه‌ش ڕووی تێ ناکه‌ن.
پێش داگیر کردنی مه‌ڵبه‌ند له‌ لایه‌ن ئه‌م چه‌قۆکێشانه‌وه‌ هه‌موو 3 مانگ جارێك ژماره‌یه‌کی پوخته‌و چاکی گۆڤاری مه‌ڵبه‌ند ده‌رده‌چوو .. که‌چی له‌وه‌ته‌ی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه‌ هاتوون ته‌نها یه‌ك ژماره‌یان ده‌رکردووه‌ ئه‌ویش به‌ ده‌یان که‌موکوڕییه‌وه‌ که‌ ناکرێ له‌م نووسینه‌ کورته‌دا باسی لێوه‌ بکه‌ین (به‌م نزیکانه‌ شتێکی له‌ سه‌ر ده‌نووسین) .ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی که‌ له‌ لایه‌ن تاڵه‌بانی-یه‌وه‌ بۆیان خه‌رج کراوه‌ .
کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کورد :
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی شاناز 10 پاوه‌نتان بۆ ده‌دا بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامه‌تیی ، بۆ لێی ناپرسن ئه‌و پاره‌یه‌ هی کێیه‌ و چۆن په‌یدای کردووه‌ ؟ بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ منداڵی ئه‌نفال و شه‌هیده‌کان نانێرنه‌وه‌ ؟؟!!.
زۆر سه‌یره‌ نازانم به‌ چ ڕوویێکه‌وه‌ ماوه‌ نا ماوه‌یێك له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی هێرۆ-وه‌ ئۆردوگاکانی ێمود و مه‌دینه‌ شۆڕش نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، شه‌رم ناکه‌ن و شعورتان نییه‌ ؟ له‌ 1% ی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بۆ خۆشیی و که‌یف و سه‌فای خۆتانی سه‌رف ده‌که‌ن .. بینێرنه‌وه‌ بۆ کوردستان بۆ ئه‌و ماڵه‌ هه‌ژار و لێقه‌وماوانه‌ ، به‌ڵام که‌ی خائین و خۆفرۆش ویژدان و غیره‌ت و ئه‌خلاقی هه‌بووه‌ تا ئێستا هه‌یبێ ؟.
شانازێك به‌ پاره‌ی جاشایه‌تیی و مه‌عاشی (مه‌رحومی باوکی) له‌ سه‌فاره‌ی عیراقی گه‌وره‌ بووبێ هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێ .
شاناز پتر له‌ 30 ساڵه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ژێ ، ئه‌و وڵاته‌ی پێی ده‌ڵێن دایکی دیموکراسیی ...ئه‌م ڕه‌فتاره‌ جوانه‌ له‌ کام حزبی به‌ریتانی فێربوویته‌ له‌ حزبی کرێکاران یا له‌ پارێزگاران ؟ .
ئافه‌رین بۆ عه‌قڵ و عیلم و مه‌عریفه‌تت .. پێشیان ناخۆشه‌ پێیان بڵێیت : گه‌نده‌ڵ .
ئه‌ی پاره‌دان بۆ ئه‌ندامه‌تیی خه‌ڵك و سه‌رف کردنی پاره‌ی هاتوچۆکه‌یان گه‌نده‌ڵیی نییه‌ ؟ به‌ڵام دیاره‌ ئه‌م (پقافە) ه‌ له‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ فێر بوون .. ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ مام تازه‌ به‌ تازه‌ دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌ جێگری سه‌رۆکی سۆشیال ئینته‌رناشنال ده‌مانچه‌ دابه‌ش ده‌کا ..له‌ جیاتیی ئه‌وه‌ی سه‌رو دانه‌ کتێبه‌کانی گاندی و ماندێللا و نه‌هرۆ-یان به‌ سه‌ردا دابه‌ش بکا .. چه‌ك دابه‌ش ده‌کا و خۆشی به‌ ئه‌هلی قه‌ڵه‌م داده‌نێ
تاڵه‌بانیی مه‌مره‌ به‌هاره‌ .
  / له‌نده‌ن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)