کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابۆی مه‌سعود بارزانی له‌ دهۆك،(٥٠) دۆنم زه‌وی به‌ (٧٠٠) ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشتووه‌

Friday, 06/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ حاجی مه‌شهور گه‌وره‌ سه‌رمايه‌داری دهۆكی له‌به‌ر چاوی زياتر له‌ ٢٠ كه‌سه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ ئه‌و زه‌ويه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ردی بناغه‌كه‌ی به‌ناوی پرۆژه‌ی (مازی لاند)ه‌وه‌ دانراوه‌ ته‌نها زه‌ويه‌كه‌ی كه‌ (٥٠) دۆنمه‌ له‌ بابۆی كوڕه‌ بچوكی مه‌سعود بارزانی كه‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا ناسراوه‌ به‌ (٧٠٠) ده‌فته‌ر دۆلار كریوێته‌وه‌، واته‌ بە (٧) ملیۆن دۆلار.
حاجی مه‌شهور ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك له‌ بادينان جيبه‌جيبكرێت ئه‌وا ماڵباتی شێخ به‌واتای حاجی مه‌شهور يا زه‌ويه‌كه ئه‌وا به‌ خوارايی به‌ناو وه‌به‌رهينان وه‌ريده‌گرن و پاشان ده‌يفرۆشنه‌وه‌ يان ئه‌وه‌تا ده‌بنه‌ شه‌ريكی پرۆژه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی يه‌ك دۆلار بده‌ن.
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ ئێستا ئه‌و پرۆژه‌يه‌ نزيكه‌ی ١٨٠ ملێۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌، كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی و ماجد گوڵ برا عه‌بدوللا گولی سه‌رۆك كۆماری توركيا و خۆم واته‌ (حاجی مه‌شهور) به‌ شه‌ريكی جيبه‌جيده‌كه‌ين، به‌ مه‌رجێك نه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی پاره‌ی داوه‌ نه‌ ماجد گول، به‌ڵام نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ نزيكه‌ی ٣٠ پرۆژه‌ بۆته‌ شه‌ريكم جگه‌ له‌ زه‌ويه‌كانی به‌ ناوی وه‌برهێنان به‌ خۆرايی وه‌رگرتووه ‌و ته‌واوی پاره‌ی پرۆژه‌كان كه‌وتۆته‌ سه‌رمن (حاجی مه‌شهور).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی باسكردووه‌ كه‌ بابۆی كوری مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ سێیه‌مين پارچه‌ زه‌ويه، کە‌ به‌و نرخه‌له‌ ناو دهۆك ده‌ستی به‌سه‌راگرتوه ‌و بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌يه‌ك جيبه‌جێ بكات، دواجار زه‌ويه‌كان به‌ ئێمه‌ ده‌فرۆشێته‌وه‌.

تێبینی:
 له‌ هه‌واڵی رابردوودا ئێمە ته‌نها باسی پرۆژه‌كه‌مان كرد، كه‌ به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانراوه به‌ ناوی (مازی پلاس مۆل) واته‌ به‌ هه‌مووی ده‌وتریت مازی لاند، دهۆكیه‌كان به (مازی لاند) ده‌یناسنه‌وه‌، ته‌نها باسی مه‌راسیمی به‌ردی بناغه‌كه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان كردووه‌ باسی ئەو زه‌ویه‌مان نه‌كرد، كه‌ چۆن وه‌ریگراوه‌! له‌م هه‌واڵه‌ تازەیەدا شتێكی نویمان باسكردووه‌ كه‌ زه‌ویه‌كه‌ بریتییە لە٥٠ دۆنم كوره‌كه‌ی مه‌سعود وه‌ریگرتووه‌و به‌ خوڕایی و فرۆشتوێته‌وه‌ به‌ حاجی مه‌شهور. ئه‌مه‌ ٣ هه‌مین جاره‌ كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی مه‌سعودە كاری وه‌های له‌ دهۆکدا کردبێت، ئەو کوڕەی کە لە ئیستاوە وەکو مەلا مستەفا پیرۆزی دەکەن و دەیانەوێت بیکەن بە سیمبوڵی کورد بۆ دزیی و بۆ خیانەت.
 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bfc52918


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە