چەند سەرنجیك لەسەر بەیانەكەی ئەنجوومەنی سەرای ئازادی
Friday, 22/04/2011, 12:00
ئەو بەیانەی ئەنجوومەنی سەرا پاش سووتاندنی سەكۆكەو لیدان وبریندار كردن و راپیچكردنی چەند خەتیب و خویندكارو مامۆستای زانكۆ بۆ بەندیخانەكانی یەكیتی و سووكایەتی پیكردنیان لە لایەن هیزە داپلۆسینەرەكانی دەسەلاتەوە، وەلامی ئەو گولباران و شیرینی دابەشكردنە بوو لە لایەن ئەنجوومەنی سەراوە كە ئەو هیزە داپلۆسینەرەشیان بە بەشیك لە خەلك دەناساند، ئەو هیزە تەنها یەك رۆژ بەر لە تیهەلدانی خەلك، بە بەشیك لە "گەل" دەناسینران لە لایەن ئەنجوومەنی سەراوە، ئەوە هەمان هیز بوو كە لە شاشەكانیاندا خەلكیان بە دیوو درنج و راوورووتچی ناوزەند دەكرد.
ئا ئەوەیە كورتبینی، ئا ئەوەیە بیسەلیقەیی ونا عەقلانیەتی ئەنجوومەنی سەرای ئازادی كە دوژمنەكانی خەلك بە بەشیك لە خەلك دەناسینێ، خەلكی فیر دەكات گولبارانیان بكەن، گولبارانی هیزیك كە هەر یەك كاری هەیە: گوللەباران كردنی خەلكی.
هەلەی گەورەی ئەو ئەنجوومەنە هەر لە سەرەتاوە ئەوە بوو خەلكیان كردە گویگرو چەپلە لیدەر، ئەوان كۆبوونەوەی جەماوەریان گۆری بە كۆڕی شیعرو شانامە، هیزی جەماوەر بوو بەهیزی چەپلە لیدەر بۆ شاعیرو رۆژنامەنووس مەلاو ئەو پەرلەمانتارانەی تا ئەم ساتەوەختەیش دلیان نایەت كورسیەكانی پەرلەمان جیبهیلن، ئەوان سەرای راپەرینیان كرد بە هۆكاریك بۆ سەقامگیربوونی هیزو سەپاندنی بەرنامەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی، ئەوان قوربانیاندا بە هەموو داواكاریەكانی جەماوەر بۆ بەناو مەسەلە نیشتمانی ونەتەوەییەكان و هاولاتی بوونی راستەقینەو سەروەری یاسا. ئەمانەیش ئەو ووشانەن كە تەنها رۆلی دەسەلات بەهیز دەكات و هیچی تر، ئەو ووشانەن كە چەواشەكاری لە ئامانجی خەلیكدا دروست دەكات و هیچیش ناخەنە باخەلی چۆڵی هەژارو كەمدەرامەتەكانی ئەم كۆمەلگا ستەمدیدەیەوە. دەسەلات ئەو ووشانە بەكاردینیت بۆ گیلكردنی خەلك و بەكارهینانیان بە ئارەزووی خۆی. ئەو نیشتمانەی ئەوان تەنها بۆتە سەرچاوەی دزی، سووكایەتی بە هەژاران، بێرێزی و شكاندنی شەرەف و كەرامەتی ئەوانەی بچووكییان ناكەن و نابنە خزمەتچی دەسەلات، وە هەموو داواكانی خەلكیش دەخەنە ژیر كلاش و پۆستالە عەسكەریەكانیان و هیزەكانی حیزبەوە.
ئایا ئەو یاسایانەی ئەنجوومەنی سەرا بەرز رایاندەگریت هەر ئەو یاسایانە نین هیزەكانی دەسەلات شەقی پیدەوەشینن؟ بۆچی گوایە هیچ یاسایەكی تر هەیە ئیمە ئاگامان لێی نەبیت؟ ئایا یاساكانیان نەبەستراوە بە پۆستالەكانیانەوە؟ ئایا یاساكانیان یاسای ئەو پەرلەمانە ئیفلیجە نیە كە یەك فەرمانی هەیە ئەویش شەرعیەتدانە بە دزیەكانی دەسەلاتە شەقوەشینەكەی كوردستان؟ ئایا یاساكانی ئەو پەرلەمانە هیچ ریگایەكی گرتووە لە كوشتوبری خەلكی و سەرشۆركردن بە جەماوەریكی هەژارو رەشورووت؟
ئەنجوومەنی سەرا دەلیت با یاسا سەروەر بیت. بۆچی گوایە شەقوەشینەكان و یاساكانیان دوو شتی جیاوازن؟ بۆچی گوایە ئەوانیش هەر باس لە سەروەریتی یاسا ناكەن؟ ئەی ئەوە نیە هەموو رۆژیك لە كەنالەكانیانەوە هاوار دەكەن یاسا مەشكینن، با یاسا سەروەر بیت؟ ئایا یاسا هەر ئەو یاسایە نیە كە كەیف و سەفا بۆ دەسەلاتداران دابین دەكات و هەژاری و بیكارییش بۆ خەلكی؟ ئایا یاسا هەر ئەو یاسایە نیە كە خوینی خەلكی چەوساوە حەلال دەكات؟
من بۆ خۆم لە كاتیكا هەموو ئەو ئەتوارە درندانەی دەسەلات و سووكایەتی بە خەتیبەكان مەحكوم دەكەم، بەلام ئەو خەتیبانە خۆیان لە دواییدا بینیان دروشمی بە ئاشتی بە ئاشتی دروشمی خەتیبەكان خۆیانە نەك خەلكی هەژارو كەمدەرامەتی ئەم كۆمەلگایە. بە ئاشتی بە ئاشتی یانی سەروەریتی یاسا بۆ پاراستنی دەسەلات و سەروەت و سەرمایەكەیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست