کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆ جاشكە قوتە(مسعود ساڵەیى)

Sunday, 05/04/2009, 12:00

1601 بینراوە


جاشكە قوتەى هەمیشە جاش دەبینم كەوتۆتیە قسەى بێ سەروبەر، باشە ئیزنت لە ئاغا سەر شۆڕەكانت وەرگرتوە بۆ قسە كردن؟ خۆ ئێوەى جاش جورئەت ناكەن بە بێ ئیزنى ئاغا خائینەكانتان بڵین لەل , وابزانم بەبێ ئیزنى ئەوان ناتوانن  .....ش بكەن.

ئەى چۆن غیرەت گرتتى تا قسە بكەى؟ یان نیچیرى بێ شەرمى بێ ئابڕوو ئەمرى پێكردى تا قسە بكەى، تۆ كە جورئەت ناكەى تەنها پیتێكیش لە سەر بنەماڵە خائینە كوردفرۆشەكەى بەرزانى بدوێى بەشان و باڵ هەڵدان نەبێ ئەگینا بە دەردەكەى زەعیم عەلى بێ غیرەت ئەبرێى كە بە رۆژى نیوەڕۆ و لە بەر چاوى سەدان كەس چۆن چەند جاشێك كە جاشى ئاسایى بوون بەڵام بەرزانى بوون بەئەمرى گەورەكانتان شەرەفى خارە زەعیمیان شكاند ئەویش ح....ز، ح.....ز قبولى كرد، ئەى شیّرە دیل كوژە قارەمانەكە(جمال مورتكە) كە هیچ نەما بۆ بنەماڵەى نەكات چۆن نێچیرى بازرگان لە پیاوەتى خست كە ئێستاش وا لەسەر عارەبانەیە بەستە زمانە، دواتر جارێ پاراستنە حەیاتەكە دەی ووت سوزانى لەگەڵ بووە و گوولەى لێداوە (هەرچەندە لەمەیان دەزگاى پاراستن راسى فەرموو چونكە كاك نێچیرى سوزانى گولەى لێدا) یان دەیان ووت كە لە باوكى تووڕە بووە گولەى لە خۆى داوە بەهەر حاڵ سەقەتیان كرد و بوختانیشیان پێ كرد، كە لە ناو پارتە دكتاتۆرەكەى بنەماڵە پیاو نەبوو بڵێ لەل بە جەنابتانیشەوە گەر وانیە بڵێ وانیە .

كە جەنابتان لەو هەموو ڕووداوە ى كە لەناو پارتى ڕووئەدات بۆ جارێكیش موقفتان نەبووە و نەتان وێراوە قسەى لێبكەن ئەى باشتر نیە تۆ و ئەمسالى تۆ بێ دەنگ بن؟ لەو هەموو بێ دەنگیە سەبارەت بە كردەوەكانى بنەماڵە قسەتان نەكرد ،ئەى چۆن شەرم ناتگرێ قسە لەسەر كاك جەوهەر نامق ئەكەى ؟ كە ئەزانى ئەو زۆر لە ئێوە جیاوازە كە بە هیچ شیوەیەك بە ئێوە بەراورد ناكرێت، لە خیانەتە مێژوویەكەى 31ى ئاب كە تا ئەو ڕۆژە جگە لە مام و برازا كەستان ئاگاتان لێ نەبوو كەس وێراى رەخنەیەك بگرێت؟ تەنها رەخنە لەوەى كە خیانەتەكە بەبێ ئاگادارى ئیوە بووە كە چى ئێوە بە(مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى ناوەندیشەوە) وێراتان قسەیەك لە دژى ئەم خیانەتە لە ماڵەوەش لە لاى ژنەكانتان بكەن؟ بێگومان نەخێر

واتێنەگەى بەو رستەیەى سەرەوە ئێوەم لە خیانەتەكە دەرهێنابێ ،

نا گەورەم جەنابى شێخ مسعود بەهیچ جۆرێك نا ، ئێوە لە خیانەتەكەدا بەشى شێرتان بەر كەوتووە وەك چۆن لە دزین و فەرهودكردنى داهاتى ئەم میلەتە شۆڕش گێڕە بەشی شێرتان بەركەوتووە .

باشە یا شێخ جگە لە كاك جەوهەر نامق كە بە سەرۆكەكەتانى وت :(جەنابى سەرۆك ئەم كارەى ئێمە خیانەتە دواى بەر نەعرەتەى میللەت ئەكەوین و مێژووش روحممان پێ ناكات) كە ئەم قسەیەى كاك جەوهەر مسعود بەرزانى زۆر تووڕە كرد، نازانم تۆ و هاو جاشەكانت ئاگاتان لەمانە هەیە؟ كە دواتر كاك جەوهەر مقالەیەكى لەسەر خیانەتەكەى 31ى ئاب نووسى و ناردى بۆ ڕۆژنامەى خەبات و خاوەن دەسەڵاتە بێ ئابڕوەكانى ئەو ڕۆژنامەیە رێگایان نەدا ئەم مقالەیە بڵاو بكرێتەوە، سەرەڕاى كێشەكانى كاك جەوهەر لەگەڵ نیهاد بارزانى داوێن پیس كە خۆی و براو كوڕ و برازاكانى چۆن وەكو كسۆك بەربونەتە گیان ئەم خەڵكە بەشەرەف و بەویژدانەى كوردستان كە جگە لە خواردنى ماڵیان دەیانەوێت ئابروشیان ببەن و تۆڵى خۆیانیان لێ بكەنەوە ،ئەى باشە ئەمانەو چەندانى تر هۆكار نین تا بەڕێز كاك جەوهەر واز لە پارتى بهێنێ ودابنیشێت؟ یان تۆ لەبەر بێ مەوقفى خۆت ئەمانە بە هۆ نازانى؟؟ هەقتە یاشێخ لەبەر گیرفان پڕ كردن ئاگات لە هیچ نەبێت و بەو زەلیلیەشەوە دوعا ئەكەى و ئەڵێى:خوایە لەو قاعیدەیە ڕایگرى.

لە كۆتاییدا ئامۆژگاریەكى جەنابت دەكەم هەرچەندە 6-7 ساڵێكیش لە من گەورەترى بە عومر كە لەو لایەنەوە داواى لێبوردنت لێ دەكەم، كە چى تر قسە لەسەر كەس نەكەى و باسى كەس نەكەى بۆ ئەوەى ئەو هەموو عەیب و عارەى كە خۆت و كوڕەكانت هەتانەبا بەدەر نەكەوێت و رسواتر نەبیت.

  2/4/2009

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)