فریا که‌ون، عیمادیش وه‌ک عومه‌ر تووشی ده‌رده‌که بوو!
Monday, 02/03/2009, 12:00
ئه‌مشه‌و 2ی مارسی 2009 له سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستانه‌وه له به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌تدا عیماد ئه‌حمه‌د ده‌رکه‌وت که کاندید کراوه بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پارتی و یه‌کێتی، بۆ نیشاندان و هه‌ڵدان به شان و شهپهکی حکومه‌تدا میوانه‌که چه‌نده‌ها جار کتێبێکی که‌سکی قه‌واره گه‌وره‌ی به‌رز ده‌کرده‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی سوێندی پێ بخوات، من وام ده‌زانی الکتاب الاخچرهکهی قه‌زافیه که کاتی خۆی مام دوای وه‌رگرتنی فه‌رده دۆلاره‌کانی لیبیا په‌یمانی دابوو به قه‌زافی که بیکاته کوردی، که‌چی ده‌رکه‌وت له وه‌زاره‌تی پلاندانانی به‌غداوه ده‌رچووه، به ڕاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیری عیماد ئه‌حمه‌دی به ته‌واوه‌تی ده‌رخست، هیچ له هه‌گبه‌یدا نه‌بوو جگه له هه‌ندێک قسه‌ی زۆر ساده و ساکار و بێ پێز زیاتر، لێدانه‌وه‌ی قه‌وانه سواوه‌کان، عیماد باسی له‌وه کرد ئێستا له زانکۆکانی سلێمانیدا 1050 مامۆستا هه‌ن به پله‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا و شته! ئه‌مه یه‌که‌م جاره له دونیادا و له مێژووی زانست‌دا بڕوانامه‌ی وا به‌رز هه‌بێت که به شته بناسرێت و له دوای پله‌ی دکتۆریهوه بدرێت ، ئاوا ده‌بێت داهێنان خۆ هێشتا کاک عیماد ده‌ست به‌کار نه‌بووه بڕوانامه‌ی نوێی شته‌ی دابه‌ش کرد، چاوه‌ڕێ بن زۆری تریش به‌ڕێوه‌یه، قوڕ به‌سه‌ر چاکسازی که ئه‌م پیاوه نموونه‌که‌ی بێت، دواییش ئه‌م کاندیده زێده ئازیزه وه‌ک هه‌نگ گه‌ڕا بۆ هه‌ڵمژینی شیله و هه‌ڵاڵه‌ی بۆن‌خۆشترین گوڵ، گه‌ڕا گه‌ڕا به‌سه‌ر شای گوڵانه‌وه نیشته‌وه ، به‌سه‌ر شاکاری فه‌لسه‌فه‌ی عومه‌ری جوانه‌مه‌رگه‌وه نیشته‌وه، له ماشاڵڵاوه بۆ ئینشاڵڵا*، موڕتاح له هه‌موو مێژوویی ڕابردوو و نۆێشدا به هه‌زار ناری عه‌لی ئه‌و دێڕه ده‌گمه‌نه‌ی داڕشت، ئازارێکی زۆری چێشت و هه‌وڵێکی زۆری‌دا تا به‌و شێوه جوانه دریبڕێت که‌چی له چاو تروکانێکدا عیماد ئه‌حمه‌د خۆی کرده خاوه‌نی ئه‌و دێڕه جوانه‌شی لێ دزی : کاتێک که خه‌ڵکی سه‌رسام ده‌بن له داهاتوودا به کاره نایاب و پڕۆژه ستراتێژیه‌کانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕبردوودا که ده‌ڵێن ماشا‌ڵڵا له بری ئینشاڵڵا بۆتان جێبه‌جێ ده‌که‌ین، که‌چی عیمادیش هانای بۆ حه‌زره‌تی عومه‌ر بردوو ووتی: حکومه‌ت له هه‌ندێک شوێن کاری وای کردوه و ده‌کات ده‌بێت بڵێین ماشا‌ڵڵا و له هه‌ندێک شوێنێش ده‌بێت بڵێین ئینشاڵڵا، بۆیه فاتیحای بۆ بخوێنن، دوعای خێری بۆ بکه‌ن، پیاوی چاک بوو ،عیمادیش له‌سه‌ر ڕێبازی پیرۆزی عومه‌ر ڕۆیشت و به موو لای نه‌دا که له ماشا‌ڵڵا و ئینشاڵلادا خۆی بینیه‌وه!!
ئه‌مه‌یه ستراتیجیه‌تی داهاتوی به‌رنامه‌ی کاری کاندیده‌که‌ی تاڵه‌بانی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ئافه‌رم تاڵه‌بانی بۆ خۆت و گۆڕانکاریت، بژێت بابی ده‌رباز بۆ خۆت و داواکاریت، با عومه‌ر نه‌بێت عیماد بێت دوور له چاوه زار بێت! ئێوه‌ش ده‌ستانخۆش ستافی به‌رنامه‌ی دیداری تایبه‌ت بۆ خۆتان و به‌رنامه ڕێژیتان له وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کاندا که به ئاسانی گه‌مژه‌ترین که‌س هه‌ستی به‌وه ده‌کرد که پێش وه‌خت خۆتان ئه‌و پهیوهندیانهتان ڕێکخست بوو که له‌وه نه ده‌ترازا که ده‌یان ووت: ده‌ستخۆشی له کاک عومه‌ر فه‌تاح ده‌که‌ین بۆ کاره باش و نایابه‌کانی و پیرۆزبایی له کاک عیماد ده‌که‌ین و پیاوێکی به ئه‌زموون و کارایه و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له کاره‌کانیدا وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو.
وتارێکی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نووسه‌ره له کوردستانپۆستدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست