کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


"رووداوە گرینگەکانی ناوچەی موکری لە سەردەمی شاعەبباسی سەفەویدا " (٢)

Tuesday, 07/01/2014, 12:00



ئەوە بوو کورتەیەک لە شەڕی قەڵای دمدم ،لە نێوان ئەمیر خانی برادۆست و لەشکری شا عەبباسی سەفەویدا .لەپەڕەی ،٧٩١ تا ،٨١١،جڵدی دووهەمی مێژووی " عالەم ئارای عەبباسی "بە وردی تەرخان کراوە بۆ ئەو باسە مێژووییە و ئاوا باس دەکا :
رووداوی بارو دۆخی ئەمیرخانی یەکدەست،دەرسێکی مێژووییە بۆ هەموو جیهان،تاوێک گوێی لەمن راگرن و چۆنیەتی هزرو رامانی کە لە عەشیرەی برادۆست ولە ڕەچەی کوردان بووە .لە زەمانی شاعباسدا لە دەر باریانی وی وجێی متمانەی شا بووە ،کە ویلایەتی تەرگەور ومەرگەور کە بە ویلایەتی ورمێ ئوشنی لکابون ،رادەستی ئەوانی کرد .پاشان عەشیرەو هۆزەکانی ئەو ناوچەیە بەرەنگاری دەسەڵات بونەوە و ویستییان سەربەخۆیی پێک بێنن ولە دەسەڵاتی ناوەندی جودا بنەوە .هەر چەند ئەمیر خان هاو ڕێی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان دەبووودۆستایەتی لە گەڵ مەلازم عومەر بەگ دروست کردبوو ،لە کاتی شەڕی عومەر بەگ لە گەڵ دووژمن ئەمیر خان دەستێکی لە دەست دەداو ناز ناوی ،ئەمیر خانی یەک دەستی ، پێ دبڕێ .
لەو ساڵەی کە شەڕ ئەنگیزی شاهانە لە ئازەر بایجان دەنگی دایەوە شا، رووی لە داگیر کردنی ،ئێرەوان و نەخجەوان كرد ،ئەمیر خان هاتە لای ودەستی دۆستایەتی بۆ درێژ کرد. شاش رێزی لێ گرتو دەسەڵاتی ناوچەی "تەرگەوەڕو مەرگەوەڕی "پێ بەخشیوناز ناوی "خان" ی پێداو ئەمیر خان بوو بە دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیە .لەلایە شاوە دەستور درا دەستێک لە زێڕ ی بۆ ساز بکەن ورۆژ بەرۆژ ئاوازەی ناوی وی بڵیند تر دەبوو بە تایبەت لە نێوان هۆزەکانی دیکەی کورد ناودار تر دەهاتە بەر چاو . هەر بۆیە لە ماوەیەکی کورت دا خۆی لە بیر چووە وفیزو خۆ بەزل زانی بەر چاوی گرت و بووبە هۆی ئەوەی کە " چوغال ئوغلی "هێز رەوانی ئازەر بایجان بکا وشەڕ بێتە ئاراوە .(سنان پاشا،بەناز ناوی چوغال ئوغلو ، یەکێک لە سەردارەکانی ناوداری عوسمانی وحاکمی بەغدا بووە لە ساڵی ١٠١٤ قەمەری وێڕای هێزێکی مەزن لە سنورەکانی خۆرئاوای ئێران هاتۆتە وڵاتی ئێمە) پاش ئەو سەرکەوتنە حورمەتێکی زیاتری وەدەست هێناوداوای لێ کار کە قەڵای کۆنی ورمێ ئاوەدان بکاتەوە دووبارە سەر لە نوێی بکرێتە شوێن وبارەگای تایبەت .ئەمیرخان ئەو شوێنەی پێ باش نەبوو گوتی ئەوە جێگای متمانە نییە وباشترە بۆ پاراستنی وڵات لە دووژمنان چوار دیواریەک لە شوێنێکی باش درووست بکەم .شا ، قسەی قەبول کرد وئەمیر خان لە سێ فەرسەخی شاری ورمێ لەسەر کێوێکی بڵیند لە نار تەرگەوەڕ پرۆسەی درووست کردنی قەڵای دارشت دەست بەکار کرا .لە نێوان کوردان دا دەگوترێ کە پێش هاتنی ئیسلام ولە سەر دەمی ،ئەکاسەرەدا <ئەو شوێنە قەڵا بووە کە پاشان بۆتە قەڵای ،دمدم ، کە رێگوزەری زەمان هێدی هێدی لە ناوی بردووە .
لە شەڕی قەڵای دمدم ،ئاماژە بە خان ئەبداڵ موکری دەکا کە لە نێوان هێزەکانی ئەمیر خان بووە ولە کۆتاییداگیر کردنی قەڵا لەلایان قزڵباشەکانەوە .مێژووی عالەم ئارای عەباسی دەڵێی : روویان لە خان ئەبداڵ کرد ووێڕای هاوڕێکانی لەت لەتیان کردن و باوەڕبە کوردان نەما ورەشە کوژی دەستی پێ کرد ولەسەرووی هەمووان ئەو کەسانی لە ئەمیر خان جودا ببونەوە، ئەگەر کورد بوایە یانژی جەلالی بون ئەوانە لە دینو ئیمان دابڕاون بۆ هاوپەیمانی نابن و وەکی خایین سەیریان کرا بەوشێوەیە لەت لەتیان کرد .
"خان ئەبداڵ موکری بۆ لە گەڵ ئەمیر خان برادۆست بووە؟ شێخ حەیدەری موکری کوڕی ئەمیرە بەیگ سانی،لە شەڕی ئێرەواندا لە ریزی یەکەمی لەشکری قزڵباشدا جێگای بووە توانایەکی بە هێزی لە شەڕەدا لە خۆی نیشانداوە بێ وێنە دەتوانین بڵێین یەکێک لە فەماندە بەهێزەکانی قزڵباش لە شەڕی شێخ حەیدەر بووە .لە تەنیشت قەڵای ئێرەوان، شێخ حەیدەر دەکوژرێ شا زۆر خەمگین دەبێ .خان ئەبداڵ موکری برای شێخ حەیدەر بووە دەیگوت ،تا شێخ حەیدەر ،شێخ حەیدەرە خاوەن توانایە من لە گەڵی دەبم وێڕای وی شمشیر دەوەشێنم .ئەبداڵ خان چاوە ڕوان دەبێ دوای کوژرانی براکەی لە لایەن شاوە ببێتە جێگرەوەی براکەی .بەڵام بە پێچەوانە هەموان شاعەباس کوڕی ،١٢تا١٣،ی شێخ حەیدەر یانی "قوباد خان " دەکاتە جێنشینی باوکی ،تەنیا قانێکی کە قوباد خان هەیبووە کە دایکی قزڵباش بووە ،هەر بۆیە ئەبداڵ خان دڵی دەرەنجێ وروولە پادشا وەردەگێڕێ .
عالەم ئارای عەباسی لە لاپەڕەی ،٨١٢،دائەو بابەتەی ئاوا گوتووە :شێخ حەیدەر لەپەنای دیواری قەڵای ئێرەوان لە شەڕی لە گەڵ رومیەکان کوژرا ،بۆیە شا کوڕەکەی کە ناوی قوباد بوو کردە جێگری وی هەر چەند منداڵ بووبەڵم بە پێی فەرمانی شا دەبوو گوێی رایڵی بن هەتا مەزن دەبێ. براکانی شێخ ئەبدال بەو کارە رازی نەبوون ورێگای جوێ بونەوەیان گرتە پێش وبەرەنگاری دەسەڵات بونەوە.کۆمەڵێک لە عەشیرەی موکری لە دەوری خۆیان کۆدەکەنەوە دەچنە لای ئەمیر خانی برادۆست ودەستی هاوکاری بۆ درێژ دەکەن .
هەتا ئێرە وەکو خۆی لە لاپەڕەی ٨١٢،٨١٣ ، پەڕتوکی "عالەم ئارای عەباسی " گوترا و کە یەکێک لە روداوەکانی گرنگی ئەو ناوچەیە لە زەمانی شا عەباس ورەشەکوژی هۆزی موکری بووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ،بیانو شا بۆئەوکوشتارە ئەوە یە کە لە شەڕی قەڵای دمدمدا یارمەتی قزڵباشیان نەداوە وئەرک خۆیان بە جێ نەهێناوە.
قارەمانیەتی شەڕی قەڵای دمدم لە رێگای پێنوستی بە توانای مەڕحومی "مامۆستا کەریم هونەرمەند بە ناز ناوی ،فیدایی ،" لەسەر کێش وهەوای شانامەی فیردۆسی لە "حەوت هەزار دێڕدا "بە زمانی کوردی هۆنراوەتەوە کە بێ گومان یەکێک لە شاکارەکانی زمان و ئەدبیاتی کوردیە وداییم زیندو دەمێنێتەوە.
قوباد خان دوای ئەوەی کە گەیشتە تەمەنی گەورەساڵی تاقمێک دژایەتییان دروست کرد ولە لای شاسەفەوی سکاڵاژان لە سەر تۆمار کرد وویستیان کەسایەتی وی خرا کەن .شاش لە بیانوو دەگەڕاو وەگیری کەوت کە بۆچی قوباد خان بەشداری شەڕی قەڵای دمدم نەبووە .لە مانگی"رەبیعول ئەوەڵی ساڵی ١٠١٨تا ١٠١٩"لە کوێستانەکانی قەرە باغ چادرو چیغی هەڵدا وقوباد خان وای پێ باش بوو کە بچێتە لای وهاوپەیمانەتی خۆی دوو بارە ئیسپات بکا مەبادا شا لە فکری تۆڵە سەننەوەدا بێ هەر بۆیە وێڕای چەن کەسێک چوو بۆلای وبە روڵەت پێشوازی لێ کرا.
پاش ماوەیەک شا ولەشکرەکەی روویان لە کوێستانەکانی کوردوستان کردو نزیک لە شاری مەراغە لە قەراغ " قەڵای گاودۆڵ" کە ناوەندی دەسەڵاتی موکری بوو ستاریان گرت وقوباد خان وێڕای خەڵکێکی زۆر چونە پێشوازیان ؟ بەڵام شاعەباس رقی خۆی ئاشکرا کردو دەستوری دا قوباد خان وکەسانی خاوەن کەسایەتی موکری بکوژن ژن ومنداڵیان بە دیل بگرن .هێزێکی دیکەشی ناردە "گەرمروود "کە ناوەندی دەسەڵاتی یەکێک لە برایانی شێخ حەیدەر بووە وتەنیا لە رووی رقو دەمار گرژی هەموویانی رەشەکوژ کرد .بە شێوەیە لە بنە ماڵەی عەشیرەی موکری تەنیا "شیر بەگ ناوێک " مایەوە کە شاعەباس نەیکوشت .
لە پەڕتوکی " مێژووی عەباسی یا رۆژنامەی مەلا جەلال "نوسراوەی ،مەلا جەلالەدین مونەجم "چاپی بلاو کراوقەی وەحید ،هاو زەمان لە گەڵ مێژووی عالەم ئارای عەباسی نوسراوە کە کوشتاری هۆزی موکری لە ساڵی ،١٠١٩،ق،ه، روویداوە. بیرەوەری زۆر دڵتەزێن لەو پەڕتوکەدا یۆمار کراوە کە بە دوو لەو رووداوانە ئاماژە دەکەین کە لە لەپەڕەی ٣٨٦،ئاماژەی پێ کراوە.: ......ولە دیلەکان کوڕێکی هەشت ساڵان کە خاوەنی هەبوە بە شەمشیر چەند برینی لە جەستەی داو گوتی :ئەوە لە جێگاو خوێنی باوکم دەست بە جێ کوڕەکە کوژرا .هەر وەها ژنێکی دوو گیان کچە شەش ساڵانەکەیکە دەیزانی دەستدرێژی دەکەنە سەر زگی خۆی دڕی وکچەکەی خۆی کوشت وگوتی :دوای هاوسەرەکم ژیانم ناوێ وسەری خۆشی بڕی .
بابەتێک کە پێویستە لە کۆتاییدا بیڵێم ئەوەیە کە : لە هاوینی ساڵی ،١٣٧٠،هەتاوی براکەم بە ناوی " عەبدوڵڵا سەمەدی "وێڕای ئاسەوار ناسێک ودۆستێکی بۆ سەیران چوبونە وێرانەکانی قەڵای دمدم کە هەتا ئەو ڕۆش لە بارەی گۆڕستانی قەڵای دمدم هیچ بابەتێک نەنوسراوە یانژی نەگوتراوە .
بەڕێز عەوڵای سەمەدی لەوسەفەرەدا کە چووە لە ساڵی ١٣٧٠ دەر بارەی وێرانەکانی قەڵای دمدمدائاوا دەنوسێ : بە مەودای یەکو نیو کیلۆ میتری باشورو رۆژهەڵات گۆڕستانیکی گەورە هەیە کە بەڕادەی دوو هەزار گۆڕ لە خۆ دەگرێ ،جگە لە چوار یان پێنج کێل ، ئەوانی دیکە لە تەختە بەردی گەورە درووست بون .نزیکەی دوو کاتژمێر بەوردی تێیدا گەڕام نەمتوانی لە چەند بەردە شکاوە زیاتر چیدیکە بدۆزمەوە.کاتێک لە لای یەکم دانان تەنیا وێنەی گوڵێکم دۆزیەوە .نوسراوەکانیش بۆ هاو کات بووە لەخوێندنەوە نەدەبون .لەسەر لەتە بەردەکان شانەی سەری ژنان زێڕو زیو دیترا، بە باوەڕێ ئاسەوارناس ئەوە دەبێ گۆڕی ژنێک بوبێ .لەسەر لەتە بەردێکی ناسکو جوانی دیش ناوی " موحەممەد ئاغا کوڕی حەسەن ئاغا " هەبوو،لە سەر لەتە بەردێکی دیش بە خەتێکی جوان نوسراوەی / دەریان کردن /بە جێ مابوو کە دیار نەبو ئەوە شێعرە یان ئاماژە بە رووداوێکی مێژوویی ،هەتا ئێرە نوسراوەی براکەی من بووە .
بوداق (بوداغ)سوڵتان کوڕی شێر کوڕی حەیدەر خانی موکری کە لە دامەزرێنەرانی شاری " مهاباد " ئەو ڕۆیەو هاو کات بووە دەگەڵ دەسەڵاتی سولێمان سەفەوی کە جێگای رێزی خەڵکی ناچەی موکری بووە ،لە سەر دەمەشدا بە حورمەت باسی دەکرێ .پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە بنە ماڵی لە سەیفەدین خانی موکری تا دوایین خانی موکری یانی عەبدوڵا خانی موکری کە هاوکات بووە لە کۆتایی سەردەمی قاجارەکان، لەو ماوە دوورەدا خاوەنی دەسەڵات بون .لە سەر دەمی سەفەویەکاندا جگە لە وشتانەی گوتمان لە پەیوەندی بنە ماڵی موکری بابەتی دی نایەتە بەر چاو .(کۆتایی)


سەر چاوە : م، م ،جەنابی سەید موحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر / سەرکەوت کەریمی
ئۆپساڵا / سوئێد/ ٢٢/٥/٢٠١٣



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە