مەلا بەختیار و تەنویر و دیموکراسی
Saturday, 15/03/2014, 12:00
1939 بینراوە
ئە گەربەتامای هێنانی(تنویر) بیت لەسەر دەستی پیاوە شاخاوییەکان،وەک ئەوە وایە بە تەمای گەڕانەوە بیت بە سواری گوێدرێژ لە ئە مریکاوە بۆ کوردستان.
ئەگەر (تنویر) خودا لە ئاسمانەوە بێنێتە سەرزەوی ،ئەوا حزب لە مشە خۆرییە وە دە کاتە ئامرازی پێشکەوتن ،مێژوو لە حکایە تە وە دەکات بەزانست .
دە بێت سور بین لە سەر هێنانی تنویر، هەردەبێ دیموکراسی بچە سپێت.لاتان سەیر نە بێت کە ئەمە وتەی پیاوێک بێت ،کە لە شاخەوە بە جلی دیموکراسی گەڕاوە تەوە و خۆیکردووە بە سۆ پەر ما ن و سە ری زمان و بنی زمانی دیموکراسییە،ئە مە لە کا تێکدا حزبە کە ی مە لابە ختیار و برادە رەکانی لە سەر ڕای جیاواز ڕۆژ نا مە نوس تیرۆر دەکە ن !هە ر یە ک لە برادەرانی یە کێتی بە مە لا بە ختیار خۆشیەوە فە وجێکیان هە یە بۆ ڕوبە ڕوو بو نە وە و تیرۆر کردنی ئە وانەی بیر دە کە نە وە ،ئە وان عە قل تیرۆر دە کە ن لە ڕێگە ی کە ناڵە کانی ڕاگەیاندن و سیمینارو کۆڕو کۆ بو نەوە کانیانەوە.
هە ڤاڵ بەختیار وا دە زا نێت تنویر لەسەر دەستی ئەوان دێت بۆ کوردستان !ئاخر عەزیزم خۆ تنویر سێو و تە ما تە و خۆراکی بەسەر چوو نییە ئێوە دەروازە کانی بۆ بکە نە وە و دەر خواردی خە ڵکی بدەن ،خۆ دیموکراسی حیکا یەتە گەورە کە نییە کە شە و و ڕۆژ بۆ مانی دە گێڕنە وە و بە تە مان نەیبڕنەو لە گە ڵمان!
مە لا بە ختیار لە یە کێک لە سیمینارە کانیدا وتی:کە سا نێک پە یدا بوون دە ڵێن نە بڕایە وە حکایەتە گە ورەکە تا هە تایە لە گەڵتان نایبڕینە وە خۆ ئێمە لە شاخ چوکلێتمان نە فرۆشتووە.ڕاست دە کات چوکڵێتیان نە فرۆشتووە بە ڵکو نیشتیمانیان فرۆشتووە.
ئە م قسەیەی مە لا بە ختیار پێچەوانەی دیموکراسی و عە قڵا نییەتە تا ئە م حکایەتە نە بڕێتە وە دیکتاتۆریەت وەک مۆتە کە بە سەر کۆمەڵگاوە دە بێت و عە قڵا نیەت گە شە ناکات.
من بە هە ڤاڵ بە ختیار دە ڵێم :ئە گەر حزب بەکتریا یان مشە خۆرێکە بە سەر سێوی کۆ مە ڵگاو ەئەوا(تنویر) ئە و میکڕۆسکۆ بە یە کە گە ورەی دەکات و بە بە رچاوی کۆمە ڵگاوە ڕوتی دە کاتەوە و ڕوی ڕاستی پیشاندەدات لە ڕاستی دا دەیکوژێت.
بە ڵام هێنانی تنویر یان گەشەکردنی لە سەر دە ستی کێ دە بێت؟ڕۆشنفکر یان ڕۆشنحزب؟
پیاوە شاخاویەکان یان پیاوە مە دە نییەکان؟خۆ ئە گەر بە تە مای پیاوە عەنتەرە کانی حزب بین ئە وا لە گە ڵ دیمو کراسی دیدار مان دە چێتە قیامەت .
دیارە ئەم بە ڕێزە ئاگای لە وە نییە کە هێلکەی تنویر لە بە ستە ڵەکی عە قڵیەتی پیاوە عەنتەرەکانی حزب دا ناتروکێت چونکە حزب مە بەستمان حزبە کانی هاو شێوەی یە کێتی لە دەرگای ڕا بردو دە دات لە کاتێکا تنویر لر دەرگای ئایندە دە دات حزب حکایەت خوانە کە چێ تنویر رەفزی حکایەت و خوڕا فە دە کات .تنویرو عە نتەریاتی حزب وەک ڕوناکی و تاریکی وان ئە گە ر ئەم هات ئەویان دەڕواتپێکە وە هەڵناکەن لێک تێناگەن ئامرازە کانی گە شەکردنیان جیاوازن ئامرازی تنویر (عەقڵ)ە و ئا مرازی عە نتەر یاتی حزب (هێزە) کە هە رگیز ئە م دوانە پێکە وە نا بینرێن لە مێژووی بە شەریەت دا.
دیارە مە لا بە ختیار وەک مە لای مە شهوری لێهاتووە کە خۆی لە سەر دارە کە بوو خە ریکی بڕینەوە شی بوو تا کە وتە خوار ،عە قڵانیە تیش ئە و برادەرە مان بە هە مان دەردی مە لای مە شهورە دە بات.
ئەم برادەرە مان هە میشە باسی ئە ر کە دیموکراسییە کان دە کات بۆ وادەزانی شەڕی ناو خۆ و داگیرکردنی موڵکی گشتی و کۆنتڕۆڵ کردنی گیر فانی خە ڵک وپاشان کۆنتڕٶڵکردنی هۆشی خە ڵ ک لە ڕێگە ی گیرفانیانەوە و گیرانە وەی حکایە ت و دروست کردنی فە وج و ...هتد ئە رکی دیموکراسین؟