کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادری حمەجان سەلماندی کەپیاوی لاهورە

Sunday, 06/03/2011, 12:00





دەزگای دژەتیرۆر کەقادری حمەجان پڕوپاگەندەی ئەوەی بۆ دەکرند کەهێزێکن سەر بەئاسایش بەنیشاندانی بێئاگایی خۆی لە‌هێرشکردنە سەر خێمەکانی ئازادی وسووتاندنیان ودواتر دەستگیرکردنی چەندین گەنجی مانگرتووی سەرای ئازادی لەلایەن هێزی دژەتیرۆری لاهور سەری خۆی دا لەبەردوو هەمووقسەکانی خۆی بەدرۆ خستەوە بگرە ئەوڕاستیەش ئاشکرا بوو کەهەم ئاسایش ،هەم دەزگای زانیاریش لەژێر فەرمان وکۆنترۆڵی هەرزەکارێکی وەك لاهوردایە

لاهور هەرزەکارێکی سەرەڕۆی بنەماڵەی تاڵەبانیە کەلەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی هێرۆوتاڵەبانیدایە وکەس بۆی نیە دەست بخاتە کاروچالاکیان تەنانەت کەس زاتی ئەوە ناکات بەحاکم قادری حمەداوێن پیس وخەسرەوی ترسنۆکیشەوە لەفرمانەکانی دەربچن ،دەزگای دژەتیرۆ بەرهەمی چەندین ساڵی کارکردنی تاڵەبانیە بەئامانجی دروست کردنی هێزێکی هاوشێوەی هێزەتایبەتەکانی دکتاتۆران بۆ پارێزگاری کردن لەبەرژەوەندیەکانی بنەماڵە بۆئەم مەبەستەش بەدرێژای چەندین شاڵە بەپارەی میللەت ولەژێر سەرپەرشتی دەزگای موخابەراتی ئەمریکا ڕاهێنانەکانیان ئەنجام ئەدەن تا دواجار بووە بەم هێزەی کەتەواوی پێداویستیەکانیان لەچەك وئیمکانیاتێکی زۆری مادی خراوەتە خزمەتیان تەنانەت بودجەی دەزگای زانیاریش جگە لەو ١٥٠ ملیۆن دینارەی لەبودجەی حکومەت وەری ئەگرێ لەلایەن لاهورە بودجەی تری بۆ ڕەوانە دەکرێت بەدۆلار

قادری حمەجانیش لەگەڵ ئەوەی خۆی ئاشکرا کرد لەپیاوی موخلس وبەردەرگای لاهورە بەهەمان شێوەش هەموو ئەو سیناریۆیانەی کەدەزگای ئاسایش ودژەتیرۆر دای دەڕێژن بۆ چەواشەکردنی خەڵکی جەگە لەدرۆیەکی تری پیاوە بودەڵەکانی لاهور هیچ شتێکی تر نیە بەئامانجی دروست کردنی ترس ودڵە ڕاوکێ لەناو خەڵکی وپیشاندان وشەرعیەتدان بە هێزێکی نایاسایی وەك دژەتیرۆر کەلێپرسراوەکەی هیچ بەرپرسیاریەتێکی نەحیزبی نەحکومی نیە چونکە ئەوان گەر ئاگاداری هاتنی تیرۆریستان بن لەئێرانەوە بۆ ناوشارو دەستنیشانی شوێن وکارەکانیان ئاشکرا بکەن چٶن ناتوانن لەسەنتەری شارێکی وەك سلێمانیدا کەپیاوە جاسوسەکانیان هەموو کون قوژبنێکی ئەم شارەیان تەنیوەو بەشەووڕۆژ لەچاودێری کردنی خەڵکیدان بێ خەبەربن لەوەی هێزێکی چەکدار هەڵبکوتێتە سەر خەڵکی خێمەکانیان بسووتێنێ وبە کەماڵی ئیسراحەت بکەونە لێدانی مانگرتوان وپاشتر بەدەیان گەنج بەدیلی بەرن لەگەڵ خۆیان ،گەر قالەی حمە داوێن پیس یەك تۆز خاوەنی کەرامەت بوایە دەبوایە سەری لووتی خۆی ڕەش بکات وکوردستان جێ بهێڵێ لەبەرامبەر بێئاگایی لەم ڕووداوەو دەمدرێژیەکانی ڕۆژانی پێشووتریشی بەوەی کەدەزگاکەی پارێزەری گیانی هاووڵاتیانە بەڵام نەکەرامەت ،نەغیرەت،وجودی نیە لای قادری حمەجان  .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە