کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لیژنەكەى قائمقامیەت و رێكلامى سەردەم

Friday, 28/12/2012, 12:00





ماوەیەكە پەپولە ئاسا لەبەر سێبەرە نەبینراوەكان، وەكو ئەوەى خودا بەزەیى بەو میللەتە داهاتبێت، كۆمەلێك دز و گەندەڵ و خۆهەڵكێش تەنها بۆ رێكلامكردن بۆ خۆیان و راكێشانى سەرنجى راگەیاندنەكان بە ناوى لیژنەى چاودێرى قائمقامیەتى هەولێر ئیجرائات بەرامبەر فەقیر و داماو و كاسب كاران وەردەگرن و چەندین شوێن و چێشتخانەى و هۆتێلى ناودار و بەسەنگى شارەكە لەكەدار دەكەن بۆ مەرامە ژێربەژێرەكانیان. چونكە ئەو لێژنەیە بەر لەهەر سەرپێچیەكى دیكە،خۆى یاساى پێشێل كردووە.چونكە لەلایەن دادگا و وەزارەتى دادەوە هیچ رێگەپێدانێكیان بۆى نەكردووە. هەموو بڕیارەكانى ئەو لێژنەیەش هەرەمەكى و بێ یاسا و بێ وردبوونەوە و دوور لە زانستە. لەبەرامبەر خاوەن كارە دەسەلاتدارەكان و لایەنە پشت ئەستورەكان دەستەوەستان دانیشتوون و نایانەوێ و ناوێرن بەلاشیاندا رێ بكەن. هەموو ئەو جموجۆلەش كارێكى نمایشكارى و تەمسیلكردنى كەسێكى نەشیاوە بۆ پێدانى پۆست و بەرپرسیارەتى كە ئەویش كەسێكە بەناوى هێرش كە خۆى جێگرى قائیقامى هەولێرە و ئەو پرۆژە راگەیاندنەى بۆى دەكرێت لەلایەن كەنالى زاگرۆسەوە بێ ئاگاداربوونە لە مەرامەكانى هێرش چونكە هەموو نیازى ئەو كەسە خزمەتكردنى شارەكە نیە بەڵكو وەكو ئاگادارین بۆ هەنگاونانە بۆ خۆناساندن و خۆ نزیك كردنەوە لە پۆستەكانى نێو پارێزگاى هەولێر و سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێر..چونكە وەكو دەزانرێت كە راگەیاندن رۆلى كاریگەرى هەیە بۆ دەرخستنى هەر كەسێك لەنێوەندەكانى ئیدارە و بڕیار. بە تایبەت بۆ وولاتێك كە هەرەمەكى و زۆر بە نەشیاوى و بێ بەرنامە پۆست بەسەر نەزانەكان دەبەخشێتەوە.هەر وەكو ئەو نوكتەیەى كە باوكەكە بە كورەكەى دەلێت هاورێیەتى نەزان و نەفامەكان بكە چونكە بە دڵنیاییەوە لەو كوردستانە زۆر بە سانایى پۆستیان پێدەدرێت و دەكەونە دڵى بڕیاربەدەستەكان.خۆزگە كەناڵى زاگرۆس و راگەیاندنەكان زوومى كامێراكانیان لە هێرش دوور دەخستەوە، تا بزانین كاك هێرش زاتى ئەوەدەكات لەنێو ژوورە هۆتێل ئاساكەى بێتە دەرەوە.ئەوەى كە لاى هەموو میللەتى كورد وەك رۆژ روون و رووناكە ئەوەیە كە هیچ بەرپرسێكى ئەو وولاتە لەخەمى خەلك دانین و لەخەمى باخەڵ و دامێنیانن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە