یادگار علی عبدالكریم مفه‌وه‌ز له معاونیه‌تی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو
Sunday, 26/02/2012, 12:00
له‌به‌رامبه‌ر هه‌لكوتانه سه‌ر گه‌نجه خۆپیشانده‌ره‌كانی 17 شوبات له‌هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و لیدان و سوكایه‌تی كردن و ئازاردانی ده‌ستگیكراوه‌كان دادگای لیكۆلینه‌وه‌ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید فرمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه بۆ مفه‌وه‌زی ئاسایش یادگار علی عبدالكریم .
رۆژی 17 شوباتی ئه‌مسال كۆمه‌لیك گه‌نجی هه‌له‌بجه به‌مه‌به‌سی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی 17ی شوباتی پار سال هاتنه سه‌ر شه‌قام و به هه‌وتافی ئازادی ئازادی رێگای شه‌قامی گشتی هه‌له‌بجه‌یان داخست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هیزیكی ئاسایشی سه‌ر به‌معاوتیه‌تی ئاسایشی هه‌له‌بجه كه جه‌وهه‌ر سه‌رحه‌د خه‌لیفه سه‌رپه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و چه‌ندین مفه‌وزیتر له‌گه‌ل ئه‌و هیزه‌دا بوون كه دیار ترینیان مفه‌وه‌زی ئاسایش یادگار علی عبدالكریم به توندی رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه چه‌ندین كه‌سیان راپیچی بینای ئه‌منی جارانی حیزبی به‌عس كرد و له‌وی پاش لیدان و سهوكایه‌تیكی زۆر چه‌ند سه‌هات زیندانیكرد دواتر ته‌سلیمی پۆلیسی هه‌له‌بجه ده‌كرینه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر گرتنی به بی فرمانی دادوه‌ر و ئه‌و سوكایه‌تی و لیدان و ته‌عزیبه‌دا چه‌ند ده‌ستگیركراویك له دادگای هه‌له‌بجه سكاڵایان تۆمار كردووه له‌سه‌ر به‌ریوبه‌ری معاونیه‌تی ئاسایشی هه‌له‌بجه جه‌وهه‌ر سه‌رحه‌د خه‌لیفه و مفه‌وه‌زی ئاسایش یادگار علی عبدالكریم و چه‌ند كه‌سیكیتر دادگای لیكۆلینه‌وه‌ی هه‌له‌بجه ریوشیوینی ئیجرائاتی گرتوه‌ته‌به‌ر له‌به‌رمبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پیشه‌لكاریان ئه‌نجام داوه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ریوبه‌رایه‌تی ئاسایش شاره‌زووره و هه‌واله‌كه‌ی پشت راست كردووه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه معاونیه‌ت نه‌ده‌بوایه ئه‌و كاره بكات چونكه ئه‌وه كاری ئه‌و نییه و ده‌رچوونه له‌یاسا و ئیمه خۆشمان ئیجرائات ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیانه و به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ بڕیاری دادوه‌ر به عه‌شوای خه‌لك ده‌گرن و زیندانی ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی و عه‌زیه‌تی ده‌ستگیركراوه‌كانیان ده‌ده‌ن چونكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان كردوویانه بۆ شكاندنی سومعه‌ی ئاسایشی شاره‌زور كردوویانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور خاوه‌نی سومعه‌یه‌كی باشه له‌مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران .به‌لام كه‌سانیك هه‌ن له‌سنوری هه‌له‌بجه له یاسا‌و رینمایه‌كانی یاسایش و یاسا ده‌رده‌چن بۆیه پیم وایه به‌ڕیوبه‌رایه‌تی هیچ پشتگیریه‌كی ئه‌وكه‌سانه ناكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن معاونیه‌تی ئاسایشی هه‌له‌بجه‌وه ده‌كریت.
ئیستا له‌شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید گلله‌یه‌كی زۆر له كه‌نالی NRT ده‌كریت له‌بەر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه چاوپۆشی كردووه له‌و پیشه‌لكاریانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر گه‌نجانی هه‌له‌بجه كراوه له‌و كه‌ناله‌وه وه‌سف و سه‌نای ئایاشی هه‌له‌بجه كراوه ئه‌مه له‌كاتیكدا ئه‌وكاته‌ی NRT وه‌سفی ئاسایش هه‌له‌بجه‌ی ده‌كرد 9 گه‌نج كه خوارته‌مه‌ن 14 سالیان تیدابوو ئه‌و گه‌نجه خۆپیشانده‌رانه‌ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید هیشتر له زینداندا بوون ده‌ست و چاویان به‌سرابوو لیان ده‌درا و سوكایه‌تیان پیده‌كرا.......
ئه‌و هه‌له‌یه‌ی nrt كردی دووباره كردنه‌وه‌ی مایه‌ی قبولی خه‌لكی هه‌له‌بجه و گه‌نجانی ئه‌و شاره نییه هه‌ر كاریكیكتری وه‌ها گه‌وره‌تین زه‌ربه له سومعه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌دریت و ته‌نها و ته‌نها خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن خه‌لك وه‌ك كه‌ناله‌كانی ده‌سه‌لات لیتان ده‌روانیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست