ئازاد جووندیانى لەكەنارى تڕۆ بوون نزیك بۆتەوە !!
Wednesday, 21/10/2009, 12:00
خوێنەرانى بەڕێز زۆرن ئەوانەى لەناو شۆڕشەوە پێدەگەن و لەپڕێك دەبنە كووڕێك سەرووەت و سامانى میللەت و پارەى خەیاڵى و داهات و قووتى گەلیان ئەچێتە بەردەست و بەهەوەسى خۆیان یارى بەموقەدەرات و موقەدەساتى گەلەوە دەكەن ، ئازاد جووندیانى كەئەندامى سەركردایەتى یەكێتیە و هەمیشە لەكۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ كادر و كارمەندانى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەدەنگى بەرز هاوار دەكات من لەساڵى 1982 ەوە بەبێ دابڕان پێشمەرگەم .... پێشمەرگایەتى كردۆتە شتێك و هەمیشە بە جیللى ئەمڕۆى ئەفرۆشێتەوە وەك ئەوەى كەس نەزانێت خەبات لەكووردستانى عیراقدا لەساڵى 1991 ەوە بۆتە كاسبى كردن و هەرجەردەیەو بەبیانوویەك و بەهۆیەكەوە گیرفان پڕدەكات ئازاد جووندیانى كەپێش ڕاپەڕین لەشارى سەقز سەرقاڵى كرێكارى كردن بوو بۆ دابین كردنى بژێوى ژیانى ئێستا لەگردى سەرچنار و نزیك هۆڵى تەلارى خێزانى خانووەكەى بایى 25 دەفتەر دۆلارى ئەمریكییە لێرەدا جێى خۆیەتى لێى بپرسین (من این لك هژا) جەنابى بەڕێزى پێشمەرگەى دێرین ئازادى علووج جوندیانى ، چیتر خەبات و پێشمەرگایەتى بەئێمەو بەهیچ كەسێكى ترى وەكوو ئێمەو مانان مەفرۆشەرەوە تۆ كە سیاسەتى بنەماڵە پەرستى لەناو دەزگاى رَِاگەیاندندا پەیڕەو ئەكەیت تۆیەك یەك كووڕى باشت لەناو مەكتەبى ڕاگەیاندندا نەهێشت و هەموویت كردە جاسووس و پیاوى خۆت تۆیەك كەهیچ بەردێكت نەخستۆتە سەربەردێك و هەمیشە كار بۆ بەهێزبوونى تەكەتوولات ئەكەیت لەناو (ینك) دا پێمان ناڵێیت بەرهەمى پێشمەرگایەتیەكەت جگە لەمانەى باسمان كرد چییە ؟؟ كاكە گیان خۆ خەڵك لەگوێى گادا نەخەوتووەو ئاگاى لەتۆش و لەهاوبیچمەكانیشتە چى ئەكەن و چى ناكەن وەرە یەك ئەندامى مەكتەبەكەتم پێ بڵێ ڕابردووى پاك بێت ئەوە جەمالى نەهزە ئەوە سەربەست جیهاد ئەوە فازیل قەساب ئەوە ێلاح جان ئەوە كێ و كێ ى تر بەتەرفیع و تڕۆش شوانەى كەریم كابانت لەكۆڵ خۆت كردەوە و ئێستا تەنهاو تەنها خۆت تاكە بڕیاردەرى مەكتەبە شڕەكەت و دۆڕاوەكەتن ئاخر كاكە گیان تۆخۆت بەدەمى خۆت ئیعتراف لەسەر لەدەستدانى مسداقیەتى مەكتەبە شڕەكەت ئەكەیت ئەى ئەبێت ئەگەر لێكۆڵینەوەى وورد و دراسەى وەزعەكە بكرێت چۆن بێت بۆیە لێرەدا پرسیارێك خۆى قووت ئەكاتەوەو ئەڵێین جەنابى ئازاد جووندیانى خەبات و پێشمەرگایەتى بریتییە لەڕەتڵى مۆنیكا و سەیارەو كۆمپانیاى تیجارەت و هێنان و بردنى شتوومەك بۆ ئێران كە ئارى و فەیللى برات سەرپەرشتیت بۆ دەكەن ، پێشمەرگایەتى بریتییە لە دەركردن و نانبڕینى كارمەندانى ڕاگەیاندن ، پێشمەرگایەتى بریتییە لە پێدانى پۆست بەدڵزارى جاسووس و خووشكەزات بەسیرووانى مەسئوولى فەرعى سۆرانى ڕاگەیاندنى خووشكەزات ، پێشمەرگایەتى بریتییە لەسەفەرو ڕابواردنى وولاِتانى چین و تووركیاو... هتد ، سەیرێكى حاڵى حزبەكەت و ڕاگەیاندنەكەى بكە بزانە لەچ ئاستێكدایە ئەوسا وەرەوە و بڵێ من لەساڵى 1982 ەوە پێشمەرگەم بەبێ دابڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست