هەقی خۆیانە بیر لە ئایندە بكەنەوە
Monday, 21/05/2012, 12:00
لەمرَۆژانە باس باسی جەنەرَاڵ مەنسوور بەرزانییە. مەنسوور بۆتە پاڵەوانی دوومەیدان وهەموتیشك وسەرنجی كورد وغەیرەكوردی بۆ ڵای خۆی كێشاوە. رَۆژنامە كانی ئەمارات وقەتەر باس لەوەدەكەن گوایە مەنسوورمان قومارچییە ودۆرَاوە.وادیارە ئەمە یەكەمجار ودواجاریش نییە. هەمو قەیرانەكانیان چارەسەركرد, هەمو داخوازیەكانی كوردیان بەجێهێنا ئینجا دەستیان دا قومار.بەتاقەشەوێك سێ ملیۆن ودووسەدهەزار دۆلار. خوا دەزانێ چەند ملیۆنیتر وچەندەها جاریتر دۆرَاون. باكییان چییە,پارەی نەوت وگومرك زۆرە.
لەهەمانكاتدا ئاشكرابوو كە مەسروور لە ئەمریكا خانوویەكی بەدەملیۆن دۆلار كرَیوە. ئایا مەعاشی مانگانەی مەسروور ومەنسوور چەندە وادەتوانن خانووی دەملیۆنی بكرَن؟.چاوەرَێی وەڵامی وەزارەتی دارایین.نەك تەنها ئەوان بەڵكو هەموویان لەدەرەوە خانوویان كرَیوە بەڵكو منداڵی ناوبێشكە ونەوەكانیان لە بانقەكانی ئەوروپا حسابیان بۆ كراوەتەوە.
ئەگەرچی وتەبێژێك بەناوی مەسعوود بەرزانییەوە مەسەلەی قومارەكەی بەدرۆ ودوژمنایەتی وناحەزی لەقەڵەمدەدات وهێرَشێكی منداڵانە وكۆڵانانە وتوندی ئاراستەی مایكل رۆبن كرد ئەگەرچی ئەویش وەكو ئێمە لەرَۆژنامەكانەوە ئەو باسەی بیستبو. بەڵام لە ئاستی خانووەكە خۆی گێل كردووە وهەر باسیشی نەكرد.
ئەمانە مشتێ لەخەرمانێكن. خوا دەزانێت ئەوەی تیشكی نەكەوتۆتەسەر وتاكو ئیستا شاراوەن ولەتاریكیدان چەند وچۆنن. من لەو باوەرَەدام بەم زووە چەندەها كتێب دەكەونە بازارَەوە ونهێنیەكانی بنەماڵە وگەندەڵیەكانیان بۆمان ئاشكرادەكات وئینجا شتی سەیر وسەمەرە بخوێننەوە.
بەڵام ئەمانە بۆچی لەكوردستان وەكو سەدام لەسەر هەر بەرزاییەك وشاخێك وشارێك خانو دروستناكەن ودەرَۆن لەئەمریكا وئیسپانیا خانو دەكرَن؟ ئەمانە خۆیان لەم كوردستانە بە غەریب دەبینن. ئەمانە دڵیان بەكوردستان خۆشنییە, بۆیە رَۆژێ لەتوركیا ورَۆژێ لە دوبەی ورَۆژێك لە ئیتالیان.ئەمانە باش دەزانن ئایندەیان لێرە نییە. بنەماڵە باش دەزانێت بارەكە بەم شێوەیەی ئێستا نامێنێت.دنیا گۆرَاوە ونەخشەی سیاسی سەر گۆرَەپانی كوردستان بەرەو بەرژەوەندی میللەت گۆرَاوە وبۆ هەتاهەتا بۆیان نامێنێت بۆیە دڵیان پێناسووتێت وبێوجدان وبێبەزەیی رَەفتاردەكەن وتادەتوانن وێران وتاڵانیدەكەن. بۆیە بیر لە ئایندە وچارەنووسی خۆیان لەدوای بەهاری كورد دەكەنەوە, هەقی خۆشیانە بترسن بۆیە خانو لەدەرەوە دەكرَن بۆ رَۆژیرَەش, ئەگەرقەوما یەكسەر لە رَیگای توركیاوە بۆ دەرەوە رَادەكەن و لەحساب وكتابیش خۆیان رَزگاردەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست