کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵمەتی دەستگیر کردنی پەنابەران لە بەندەرەکانی نێوان فرەنساو بریتانیا دەستی پێکرد

Thursday, 24/09/2009, 12:00


بریتانیا.
لەهەڵمەتیکی بەرفراوانی هێزەکانی پۆلیسی فرەنسا کە بەپاڵپشتی هەلیکۆپتەرو 600 پۆلیس بەرێوە چوو لەیەکەم هەنگاودا 278 پەنابەری نایاساییان لەبەندەرەکانی نێوان فرەنساو بریتانیا دەستگیرکرد. وە زیاتر لە1000 پەنابەری ترماون کەلەناو دارستانەکانی کاڵاسدا خۆیان حەشارداوە زۆربەی ئەو پەنابەرانەش لە عێراقی و ئەفغانی پیک دێن. لەبەرامبەر ئەو هەڵمەت و رەفتارەی حوکمەتی فرەنسادا دژ بەپەنابەران چەند گروپیکی ناو خۆی کامپینیان پیک هیناوە بۆ ریگرتن لەدست بەسەرکردن و راودوونانی پەنابەران بەڵام پۆلیس ژمارەیەک لەوکەسانی دستگیرکرد کەلەناو پەنابەرەکاندا دژی پۆلیس وەستابوونەوە ماوەیەکی کورت پێش دەستپێکردنی هەلمەتەکەش بەرپرسی کۆچبەرانی فرەنسا Eric Besson گووتی ئەوە سەرەتایەکە بۆداخستنی سەرە رێگای پەنابەرانی نایاسای بۆناو خاکی بریتانیا لەفرەنساوە. چەند رێکخراوێکی هاوکاری پەنابەران داویان لە حوکمەتی بریتانیا کردوە کە ژمارەیەک پەنابەر وەربگرێت بەتایبەت ئەوانەی خێزاندارو منداڵیان لەگەڵدایە بەڵام بەرپرسی وەزارەتی ناو خۆی بریتانیاAlan Johnson ئەوەی رەتکردەوە کە لەئێستادا هیچ پەنابەێک بگرێتە خۆی لەوانەی کە لەناو خاکی فرەنسادان بەڵکو گوتی پێویستە پەنابەر کاتیک دێتە خاکی ئەوروپاوە پێویستە لەو ووڵاتە داوای مافی پەنابەری بکات . تەنانەت لەهەلمەتەدا ئامێرەکانی وەک شۆڤڵ و عەفارە بەکار هینران بۆ دارماندنی کامپ چادراکانی پەنابەران لەناو دارستانەکان وەژمارەیەک پەنابەربەچاوی گریانەوە راپێچ و داستبەسار کراون. لە ئێستادا ووڵاتانی ئەوروپا لەهەوڵی دۆزینەوەی یاسایەکی سەرتاسەرین بۆ ووڵاتانی ئەوروپا تا لەبەرامبەر پەنابەراندا پەیرەوی بکان

http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/europe/8262283.stm

http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/europe/8268028.stm

http://news.bbc.co.uk/1/hi/uk/8268113.stm


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە