دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقڵشێ
Sunday, 16/03/2014, 12:00
ساڵی ١٨٩٠ز سوڵتان عەبدولحە مید،، سوارەی / حەمیدییە لە کوردەکان دروست کرد وکردینیە قۆڵە چۆماغی خۆی بۆ ئەوەی لە گژ کوردانی بەردا وکوردی پێ تەمبێ کا. ئەو کوردانەی بونە کۆستی سەر رێگای سەربە خۆیی ولە هامان کاتدا گەلی ئەرمەنیشیان کردە دووژمنی کورد. (شەڕەفنامە،، و،، هەژار موکریانی) .
یەکێک لە رەفتارەخراپەکانی نەتەوەکەمان بە درێژایی مێژوو ئەوە بووە کە لە سەر زۆر کەم ، زوو هەڵدەچین !!ئەوەی کە بە وردی دەبێ هەڵی سەنگێنین وبیکەینە هەوێن بۆ داهاتومان بە هاسانی لە بیری دەکەین ودەیدەینە دەست باو خڕنۆکی بیابان و لە خۆمان وێڵتر چاوەڕوانی قەزاو قەدەری مێژوو چاو لەدەستی بیانی دەبین کە چمان بۆ دەڕەخسێنێ . داییمە پێمان وابووە کە هەستو سۆز دەبێ تێکەڵاوی راستیەکانی رۆژانەمان ببن ولەوەش بترازێ کە وادەزانین دەگەنە ئامانج!
هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەڕی تڕاژیدیای هەڵەبچەدا رووباری فرمێسک وگریان هەمیسان وەجۆش دێنەوە دەسەڵاتی بێ دەسەڵاتی کورد لە هەولێرو سلێمانی توورەکەی بەرژەوەندی حیزبەکانیان بە شلی دەبەستنەوەو بە ئەخلاقێکی دوور لە مرۆوانە کەڵک لە ئیرادەی خەڵک وەردەگرن ولە هەمان کاتدا لە تەختی دڵەوە پێمان پێدەکەنن. لە ٢٠٠ساڵی رابووردوودا بەدەیان نەتەوەو دەسەڵات توانیویە بگاتە ئامانج ولە دامودەزگای سیستمی نەتەوەیەکگرتوەکاندا کورسییەک بۆ خۆیان تەرخان بگەن وحیسابێکی سیاسی وئابوری بۆ خۆیان تەرخان کەن .ئەو وڵاتانە چەندە پێشکەوتون ،؟ کۆمەڵگا چۆن بەڕێوە دەبەن؟ تا کام ئاست دێمۆکڕاتیزە بون باسێکی دیکەیە.
بەڵام ئەوان دەیان وبگرە سەدان کوێرەڕێیان لە پشت سەری خۆیان بە جێ هێشتووە بۆ داهاتویان حەول دەدەن. نەتەوەی کورد بە گشتی بە تایبەی لە باشور ئەو دوو بنەماڵەیە هەر ئەوەندەی ماوە کە پێخەفو راخەریان بەرنە تورکیاو ئێران لە پەنای ئەو دەسەڵاتانەدا شەوان بە رۆژ کەنەوە! سەددام ،،بە تیکنیکی رۆژئاوا وکەرەسەی دەستی زلهێزەکان توانی ئەو ماوەیە کە دەسەڵاتی گرتە دەست کورد بکوژێ ! و چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبچە تاقی کاتەوە کە ببێتە هۆی شەهید بونی ١٢٠٠٠ کەس !! (ئەو رێژەیە بەهەڵە بۆتە ٥٠٠٠شەهید ،هۆیەکەشی نائاگایی ئەو جووتەیە لەبەر ململانەی دەسەڵات) ، دووژمن هەرچی بەسەرمان دێنێ بە حەقی خۆی دەزانێ ؟بەڵام ئەو کارەساتانەی کە داوێن تەڕی سەرکردە لە هەولێرو سلێمانی لەسەر ناوی شۆڕشو رزگاریخوازی بەسەرمان دێنن جێگار گومانە؟بۆیە بێبەختیو کڵۆڵی ئێمەی کورد لەو سەرچاوانە دەست پێدەکا.
شەڕی ئێران وئێراق لەسەر دوو بنە مای دواکەوتوو دەستی پێکرد، لەلایەک خومەینی کەربەلاخوازو لایەنی دیش سەددامی بەعسخواز.کە وەک خۆرە دەگیانی نەتەوەکانی دوولا بەربون. لە نێوەدا زەرەرمەندی هەرەسەرەکی کوردبوو لە هەموو لایەکەوە سێ چێشکەیان بە بەردێک پێوابەواتایە داگیرکارو دەسەڵاتی بەڕواڵەت خۆماڵی هەرکام بەشێوەیەک توشی ئەو رۆژگارەیەن کردین کە پاش ٢٣ساڵ حوکمی کورد لەسەر کورد داماوی پارەی مووچەی مانگێکین.!؟
لەسەردەمی دمەتەقەی نەوشیروان مستەفا (نەوەی شارۆنی ون) تاڵەبانی هەتا ئەو ئاستەرۆیی کە خەریک بوو هێدی هێدی سەرچەرم بە یەکجاری ئاو بیبا کە لەسەر مێدیاکاندا گوتی: مام جەلال لە بیرتە دەستت بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە فەرموت ،،ئای بۆ ٢تا٣ هەڵەبچەی دیکە !! ؟ ئەو کات ئاواتت ئەو سیاسەتە بوو کە لەو ڕێیەوە کێشەی کورد بگاتە ناوبانگی جیهانی نێونەتەوەیی. باشە کەس هەیە بپرسێ بە فیتی کێ سوپای پاسداران هێنرانە شاری هەڵەبچە؟؟ کێ بوو بە کەوا سووری بەر سۆپای داگیرکار؟ کێ رێگای لە خەڵک گرت تا لە شار وەدەرنەکەوێ؟ ئەوانەی وێڕای سۆپای پاسداران هاتنە ژووری شاری هەڵەبچە ناویان ،، پێشمەرگە بوو،، یان چەکاداری دووژمن؟ من کە وەک پێشمەرگە لێیان ناڕوانم .
لەو رۆژەدا بەدڵ بۆ شاری هەڵەبچەو بۆ کوردوستان دەگریم چون لەو وەرزەدا شین و شاییم لێ تێکەڵ بووە.لەلایەک شەهید،، لەلایەک نەورۆز،، تۆ بڵێی ئەو کارەساتە بەنائاگایی کرابێ؟ نا؟ بەدەستی ئەنقەست ئەو رۆژانەیان هەڵبژارد تا پەندی مێژوومان بەسەر بێنن! ئەوانەی کە شێعروهۆنراوە بۆ هەڵەبچە دەنوسن ، کۆروماتەمینی بۆ دەگێڕن ، با بچن لە دیکتاتۆڕی خۆماڵی بپرسن ،، دوو ،، ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی خۆت درێژ کردەوە! پاشان بۆ کوێ دەڕۆی؟ دوارۆژ چۆن جواب دەدەیەوە؟ ئەوەندی نەیار لە چوککردنەوەی نەتەوەکوەرد بەشی وەبەر دەکەوێ رێک ئێوەش هەر ئەوەندە تاوانبارن.
جەعفەر کەریمی
١٦/٣/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست