کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن کارمان کرد بۆ دادگاییکردنی بکوژەکەی (ئارام و مامه‌ ڕیشه‌)؟

Friday, 25/01/2013, 12:00


دوێنێ سالیادی کورە هەژارو قارەمانێکی تری کورد (مامە ڕێشە) بوو، کەئەمرۆ بۆتە یەکێ لەسیمبولەکانی بەرخودانی گەلی کورد ، بەگرنگی دەزانم پەردە لەسەر هەندێ نهێنێ وزانیاری ، ئەو کارو چالاکیە بدەم ، کەلەسالی ٢٠٠٩ لەولاتی سوید بەئامانجی دادگایی کردنی تاوانبار وناپاک (هادی شاوەیس)هەوڵمان بۆ دا، بەتایبەتی کەئیستا دەبینم ، بەدەیان و سەدان پەیج و ئەکاونت و نوسین لەسەر مامەڕیشە دەنوسرێ ، کەئەمە کارێکی جوانە، ئەو شەهیدە بەرزرادەگیرێ، بەلام پرسیار ئەوەیە ئایا هەر باسکردن ونوسین، وەفا و. ئەرکە بۆ خوێنی هەزاران شەهیدە کورە هەژار کەبەدەستی سەدان سەرۆک جاشی دالدەدراوی ژیر دەسەلاتی (بارزانی و تالەبانی)!؟ هاوکات با ئەو پرسیارە بکەین، ئەرێ بۆچی ئەم خەلکە زۆرینەی بەس داوا دەکات ، بەلام بۆجێ بەجێکردنی هەمان داوای ،کەمترین گیانی قوربانیدانی تیا ماوە!؟ دەزانم ئەم دەسەلاتە کوردییە شیرپەنجە گەورەی لاوازبونی ئەم گیانە قوربانیەیە ، کە چەندین نمونەی هاوشیوەی هادی شاویسم لە بنەمالەی قوربانیان ئبینیوە ئامادەنەبووە وە هەندێ جار خۆی شاردۆتەوە ، بێت سکالا لەسەر بکوژی باوک وبراکانی بکات!؟ ئەمە کارەساتە کەئەمرۆ خەلکی کوردستان تێی کەوتوە لەکاتێکدا هەر ئەو تاکەی کورد لەقۆناخی دژایەتی بەعس، بەسەدان پێشمەرگە و رێکخستنەکانی شار، رۆژانە بۆ تیرۆری ئەمن و بلاوکردنەوەی بەیانامەیەکی پارتەکەی ، لەگەل مەرگ یاریان دەکرد .. بۆیە ئەگەر بەعس هەولی دا کەسیتی تاکی کورد بە ٣٠٠ هەزار جاشەوە زەلیل و فەساد کرد، ئەوا پارتی و یەکیتی و بنەمالەی بارزانی و تالەبانی بەدەسەلاتیان لە (پۆست و پارەی دزراوی خەلک) هەول دەدەن هەر ٥ ملیۆن کوردی باشور بەرەو قۆناخی جاش بون لەتێکشکانی کەسێتی (زەلیل و بێکەرامەت) بوون ببەن، بەلام ئەوا ئەرکی ئیمەیە پێش بەو پیلانە مەترسیدارە بگرین کە بۆئەمڕۆو ئایندەی ئاسایشی نەتەوەیمان زۆر مەترسیدارە نەوەیەکی وا کۆیلە و تیکشکاو هەبێ، ئەویش بەدرێژە دان بە ململانێی و بویری و قوربانی دان لەگیان و هەستی یەکەبەیەکەمان 
لە ٢١یەمین سالیادی هەلەبجە وئەنفال لەهۆلی کە لە بڕی دەسەلاتی کوردی، ڕیزمان لە١٠ کەسایەتی سوێدی گرت کەخەباتی زۆریان بۆ کەیسی جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام دابوو، هاورێیەکمان هاتە بن گوێم وتی دەلێن هادی شاویس لە سویدە ... وتم زانیاری ترت لایە ، وتی دەپرسم . دەستمان بەپرسین کرد توانیمان مال و ئەو شوێنانەی کەتیای دەژی بگەیەنینە پۆلیسی سوید لە بەشی تاوانەکانی جەنگ .... هاوکات لەڕیگای هاوڕێیەکەوە لەچاودیری کوردۆساید بەلگەی دادگای بالای تاوانەکانی عێراق لەسەر تاوانبار هادی شاویس بۆی ناردین، کۆی ئەمانەمان دا بەپۆلیس هاوکات بەخۆمان لەگەل ..چەند هاوڕییەکی مامەریشە و بنەمالەی قوربانی (شوعی) ... چوین بۆ بەشی تاوانەکانی جەنگ لەپۆلیسی سویدی ، ووتە وزانیاریەکانمان لێ وەرگیرا ... هاوکات کۆنتاکتی راستەوخۆ لەنیوان ئیمە و پۆلیس دروست بوو لە تەلەفۆن و ئمیل بۆپیدانی بەپەلەی زانیاری تەنانەت بۆ کاتی درەنگی شەویش ، بەپێی وتەکانی پۆلیس کەسەرنجم دا ئەوان نیگەرانن تاوانباری وا بێتە ولاتەکەیان ، بەتایبەتی ئیمە تەئکیدمان لەوە دەکردەوە کە ئەگەر هەیە خەلک لە تۆلەی شەهیدکردنی خۆشەویستانی گورزی لەسوێد لی بوەشێنێ .
ئەوەندەی بەدواجونم دواتر بۆکرد پۆلیس بەجدی بەدوایدا بوو، چونکە وتیانە ئیمە ئەو شارو مالەی هادی شاویس سەردانی کردبوو کە مالی سێ برای کەرکوکی بوون لە شاری نیشوپینگ ، ئەوا پۆلیسی ئەوشارەیان لێ ئاگادار کردٶتەوە بەدواچونی بۆ بکات، هاوکات دوای ئەوەی هادی شاویس و پارتی هەوالەکەی زانیبوو لەبەدواجونەکانی ئیمە و کوردستانپۆست دەرکەوت کە مەکتەبی مەسعود بارزانی بەپەلە داوایان لیکردبوو کەولاتی سوێد بەجیبهێلێ و بەرەو فەرەنسایان برد لەوێندەریش بۆ کوردستان ..راستی هۆکاری بەدواجونی پۆلیسی تاوانەکانی جەنگی ولاتی سوید بەوە دەزانم ، دوای زانیاری پێدانی ئیمە کە بەرەو فەرەنسا رویشتوە ئەوان داوای زانیاری زیاتریان دەکرد و بەمنیان وت پۆلیس ولاتە ئەوروپیەکان بۆکاری هاوشیوە هاریکاری یەکتر دەکەین .... بەمەش دوو خالم بۆ رون بۆوە:
1. ئەگەر بوێری هەبێ، دەکری ئەو بەرپرس وناپاکانەی لەقۆناخی بەعس یان ئیستای دەسەلاتی کوردی ، تاوان بەرامبەر خەلک ئەنجام دەدەن، ئەگەر بەلگە هەبێ ، خاوەنی رەگەزنامەش نەبن دەکری سکالایان لەدادگاکانی ئەورپا لەسەر تۆمار بکرێ کاتێ دێنە ولاتانی ئەوروپا، چونکە ئەم ولاتانە حەزناکەن مرۆڤی تاوانبار ولاتەکەیان پیس بکات 
2. ئەوانەی خاوەن رەگەزنامەی ئەوڕپی بن سکالا تۆمارکردن لەسەریان سەرکەوتر دەبێ، چونکە ئەگەر ئەوولاتە یاساکانی لە داکۆکی کردن لێی لەکاتی پێداویستی هاریکاری بکات ئەوا هەمان یاساش دژیتی کە تاوان بکات و یاساکانی ئەو ولاتە دەیگریتەوە ، من لەکاتی روداوەکانی ١٧ شوباتدا هەولم دا ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر خەلک دەکرد، بەلام بەداخەوە کەمترین کەس هاریکاری بەلگەیی دەکردم، سکالاش بێبەلگە لەدادگا و لای پۆلیس دەبێتە حەیران وتن ..بۆیە دەکری ئەم دوو رێگایە لەو بەرپرسە تاوانبارانەی کورد لەهەردو قۆناخ (بەعس و دەسەلاتی کوردی) بگرین بەلام ئەمە پشو درێژی پییوستە هاوکات تاکتیکی سەرکەوتو هاتنە پشتی میدیای سوێدی ، چونکە ئەوا ٣ سالە سکالایەکمان لەسەر تاوانبارێکی قۆناخی بەعس تۆمار کردوە کەچی پۆلیس لەبێ بەلگەیی و نەبونی پاڕیزەرو خەمساردیان دۆسیەکەی زۆر بەرەو پێش نەچووە
جگە لەم دوو خالەی سەرەوە، هاوکات ئەوەی گرنگ بوو لەدۆسیەی هادی شاویس، ئەوسیگنالەمان بەدەسەلات و ئەو ناپاکانە دا کەدەتوانین لەئەورپا بوارتان نەدەین بە ئارەزوی خۆتان بین وبچن، دیارە هۆکاری تەنگەتاوی، پارتی ئەوەبوو کەهەریەکێ لەو تاوانبارانە، دەیان دۆسیە و زانیاری مەترسیداری لەسەر ئەو بەرپرسە بالایانەی پارتی و یەکێتی هەیە، بۆیە بەدادگایی گەیاندنیان ، نهێنیەکان دەکەوێتە ناو دادگا و یەک لە دوای یەک رادەکیشرین؟
ئەوەی گرنگە بلێم ، ئالەوکاتەدا کەئیمە هەولمان بۆدەدا ئەو دەیان هاوڕێیەی مامەریشەو شەهید ئارام و کادیرو ئەندامانی حزبی شوعی (چونکە تاوانی زۆری بەرامبەر (شوعی و یەکێتی کردبوو) لەکوێ بوون؟ بۆ رێگای دادگا لەهادی شاویسیان نەگرت!؟ لەکاتێکدا بەیانامەمان بلاو کردەوە لەماڵپەرەکان، کەدەتوانن بچنە پۆلیسی ولات و شارەکەیان بەلگە و گەواهی بدەن لەسەرتاوانەکانی ..... ئەوەی بزانم و پرسیارم لەو پۆلیسە کرد کەسکالاکەی ئیمە ی لەبەردەست بوو، ئایا بەلگە و زانیاری تری لەلایەن خەلکەوە بۆهاتوە وەلامەکەی ئەوەبوو نەمبینیە! لەکاتیکدا دنیایەک هاوڕیی ڕیشە و دەیان کۆمیتەی یەکیتی و کادیرو هەواداری شوعی و بنەمالەی قوربانیان ، لەئەورپا هەیە . بەلام سەیریان بکەن کاتی لە ١٧/٠١/٢٠١٠ مەلا بەختیار هاتە شاری ستۆکهۆلم کۆرێکی گیرا هەولم دا قسە بکەم ، چەندین ئەندام و هەواداری یەکیتی لەبەرچاوی خەلک هیرشیان بۆهێنام لێم بدەن ؟ بەلام هەر لەوسویدە ئەوا ئیمە بەدوای دادگایی کردنی بکوژی شەهیدەکانی یەکێتی و کورد دادەجین، ئەوا ئەوانیش وەک پارتی داکۆکی و دەیان پارێزن ... کە یەکێتیەکان دەبێ رویان نەبێ لەو خالە رەخنە لەپارتی بگرن ، چونکە شەهید هەرمامەریشە نیە تاوانباریش هەر تەحسین شاویس نیە، لەناو حزبەکەی ئەوانیش هەمان ناپاک (زیاتر و کەمتر) هەیە ئەمە جگە لەوەی یەکێتی وتالەبانی بەهەمان رەفتار و لەتەک پارتی داکۆکیان لەگەورە جەلادانی ئەنفال نزار خەزرەجی کرد، کەبەپێی هەوالەکانی ئەوکات وەبەپێی هەندێ بەیانامە و دیداری تالەبانی لەگەل ڕۆژنامەیەکی کوێتی وتی هەموو ئەوکوردانەی هەولی بەدادگایی کردنی نزار خەزرەجین (پیاوی بەعسن) ئەمە جگە لەوەی تالەبانی ئامادەیی خۆی دەربری بێتە دادگا ی دانیمارک گەواهی بۆ بێ تاوانی سەرۆک سوپاسالاری قۆناخەکانی ئەنفال (خەزرەجی بدات) بەپێی زانیاریەکانیش ئەو ئەیاد عەلاوی لەگەل ئەمریکا هۆکاری ڕزگاربونی بوون لەدەست دادگای دانیمارک 

تێبینی: لەرۆژگاری ئەمرۆ ناتوانم کۆی زانیاریەکاان بلاو بکەمەوە بۆیە هەندێ ناوم نەهینا کەهەیە هەولی بەدادگایی کردنی دا:
دوو لینک لەهەول و زانیاری بۆ دادگایی هادی شاوەیش 

چەند لینکێکی ڤیدیۆیی لەناو ئەم لینکەدا هەیە لەکاتی هیرشکردنە سەر یەکێتیەکانی سوید بۆئەوەی لەکۆرەکەی مەلا بەختیار قسە نەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە