گرتن و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی کورد له دانیمارک ده‌ستی پێ‌کرد
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی دانیمارک ده‌ستی کردووه به گرتن و زیندانی کردنی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی که مافی په‌ناهه‌ندییان نییه و وه‌ڵامی نێگه‌تیڤیان هه‌یه. بۆیه ئێستا هه‌ندێک له‌و په‌نابه‌رانه هه‌وڵی خۆ شاردنه‌وه ده‌ده‌ن، چونکه له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا پۆلیس هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه به ناوی "سیوه‌یل که‌مال" و به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین له‌ماڵی باوکی هێناویانه‌ته ده‌ره‌وه و سجنیان کردووه، شایه‌نی باسه سیوه‌یل که‌مال ماوه‌ی 11 ساڵه له دانیمارک ده‌ژی مافی په‌ناهه‌نده‌یی پێنه‌د‌راوه به بیانوی ئارامی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رچه‌ند باوک و دایکشی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دانیمارکیین.
ئه‌مه له کاتێکدا که له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژێر به ژێری ڕێکه‌وتنی واژۆ کردبێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و ڕه‌زامه‌ندییان نیشاندابێت بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی.
دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست