کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنگی جیهانی سێیەم, ئەجێندای نوێ‌ ی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەفەریقا

Friday, 08/04/2011, 12:00


 


 لەساڵی 1930 دا بەریتانیا و هۆڵەندا و ئەمەریكا پیلانی جەنگی جیهانی دووەمیان داڕشت بەپیلانگێڕان لە لێدانی بەرژەوەندیەكانی یابان لە ئۆقیانوسی ئارامدا.
ئەو سێ‌ وڵاتە دەستیان بەسەر پارە بلۆككراوەكانی یاباندا گرت لە وڵاتەكانیاندا كە یابان ئەوپارانەی بۆ كڕینی كەرەستەی هاوردە لەو وڵاتانە دانابوو,هەروەها ڕێیان گرت لە هاوردەی نەوت و مادە پێویستیەكانی تری كەرتی پیشەسازی وەك ئاسن و ئەلەمنیۆم و هاتوچۆی دەریایی بۆ یابان بەهەموو شێوەیەك ئەو وڵاتە پەكخرا و كەلەئاكامدا یابانیش بە دورگەی هاربەر وەڵامی ئەو ئابڵوقە سەربازی و پیشەسازی و ئابوریەی سەر وڵاتەكەی دایەوە.
 ئیستاش واشنتن و دارودەستەكانی ناتۆ هەمان ستراتیژی لەدژی چین بەكاردێنن. خۆپیشاندانەكانی تونس و میسر و بەحرەین و یەمەن و لە ناڕەزاییەكانی خەڵكەوە دژی حكومەتی وڵاتەكەیان كە لەشێوەی حوكمی دیكتاتۆری و بەكرێ‌ گرتەی واشنتنەوە بوو كە چەندین ساڵە خواست و ویستی خەلكی فەرامۆشكردوە.بەڵام خۆپیشاندانەكانی دژی قەزافی لەلیبیا جیاوازە چونكە وەك دیارە لەلایەن سی ئای ئەی ئەمەریكیەوە پیلانی بۆ داڕێژراوە لەبەشی ڕۆژهەڵاتی لیبیا كە نەوتی لێیە و ئەو شوێنەیە كە وڵاتی چین گەورەترین سودمەندە لێ‌ ی بەتایبەت لە كەرتی نەوت و وەبەرهێنان لەبواری كەرتی وزەدا.
لەسەدا هەشتای نەوتی لیبیا دەكەوێتە ناوچەی سیرتاباسین لەڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە كە ئێستا لەلایەن خۆنیشاندەران و یاخیبوەكان كۆنترۆڵكراوە و لەلایەن واشنتنەوە پشتگیری لێدەكرێـت.
هەروەها لەكاتێكدا لەسەدا حەفتای داهاتی لیبیا پشت بە نەوت دەبەستێت ئەوا دابەشكردن و كەرت كەرت كردنی لیبیا دەبێتە هۆی لاوازكردنی ڕژێمەكەی قەزافی لە شاری تریپۆلی .بەپێ‌ ی راپۆرتێكی وێبسایتی ڕۆژانەی چین هاتوە كەوا وڵاتی چین زیاد لە پەنجا پرۆژەی ستراتیژی گەورەی هەیە لە لیبیا وە بەهۆی ئەو توند و تیژیەی كە ئێستا لەوڵاتەكەدا هەیە هەموو ئەم پرۆژانە پەكخراون لەئەنجامدا زیاد لە 30000 سی هەزار كارمەند ئەو وڵاتەیان بەجێ‌ هێشتوە.
هەروەها بەپێ‌ ی لێكۆڵینەوەیەكی تازەی هەندێ‌ كۆمپانیای چینی وا چاوەڕوان دەكرێت كە سەدەها ملیۆن یەنی چینی زیان بەكەرتی وەبەرهێنانی چین  لەو وڵاتەدا گەیەنراوە.
چین  پشت بەئەفەریقا دەبەستێت بۆ پێداویستیەكانی وزەی پیشەسازی وە بەتایبەتی وڵاتانی لیبیا و ئەنگۆلا و نەیجیریا,وەك تەحەدایەكی ئەو بەشداربوون و سودمەند بونەی چین لە ئەفەریقا ,ئەمەریكا بەهێزی سەربازی دەست بەسەر ئەفەریقادا دەگرێـت بەتایبەتی لەڕێ‌ ی كۆماندەرە ئەمریكی-ئەفریقیەكانەوە كەلەلایەن جۆرج بوشەوە لەساڵی 2007 دا دامەزراون بۆ ئەم مەبەستە و ناسراون بە هێزی (ئەفریكۆم),لەكاتێكدا كە 49 چل و نۆ وڵاتی ئەفریقی ڕازیبون بە بەشداریكردن لە ئەفریكۆمدا ,ئەوە بوو كە قەزافی ڕازی نەبوو بەشداربێت و لەئەنجامدا تەحەدای ئەمەریكای كرد و ئەوەی بە داگیركاری زانی بۆیە ئەمەریكا ئێستا بەهیزی ئاسمانی ئەو وڵاتە داگیردەكات.
هۆیەكی تری داگیركردنی لیبیا ئەوەیە كە لیبیا و سوریا تەنها دوو وڵاتن لەسەر دەریای ناوەڕاست بن كە لەژێر كۆنترۆڵ و كاریگەری واشنتندا نین.
هەربۆیە بەم دوایەیە خۆپیشاندانەكانیش سوریای گرتەوە,هەروەها ئەوە زۆر رونە كە خەڵكی سوریا لە حكومەتەكەیان ڕازی نین بەڵام پێ‌ ناچێ‌ ڕێ‌ بەوە بدەن كە وڵاتەكەیان هەمان چارەنوسی عێراق و دواتر لیبیای هەبێـت و وە بەتایبەتی ڕێ‌ بە جموجوڵ و تەداخولی سەربازی ئەمەریكا بدەن.
هەروەها هەردوو دەزگای موخابەراتی مۆساد و سی ئای ئەی ڕۆڵی بەرچا و دیار دەبینن لە ئاگركردن بە ناڕەزاییەكان و گەورەتر كردنی بازنەی خۆنیشاندانەكان بەرەو ڕاپەڕین و چەندین تۆڕی جاسوسی و ئەنتەرنێت بەكاردێنن بۆ شۆڕشێكی كۆمەڵایەتی زانیاری چەواشەكاری زۆر بڵاودەكەنەوە,هەربۆیەشە زۆر بەئاشكرا دەسەڵاتدارانی لیبیا و سوریا بەبەردەوام خۆپیشاندەرەكان بە یاخیبوو لەقەڵەم دەدەن لۆمەیان دەكەن.
لەڕاستیدا كاتێك ئەمەریكا ئەوەی دی كە خۆنیشاندان بوو بەهۆی لابردنی دوو دیكتاتۆر لە تونس و میسر بۆیە ئەوەی بەهەل زانی كە دەتوانرێت سوود لەم هەلە مێژویە وەربگیرێت بۆ لابردنی قەزافی بەشار ئەسەد.
بەڵام هەرگییز ئەو بیانوەی كە ئەمەریكا بەناوی هاوكاری مرۆیی و بەتەنگ هاتنی مافی مرۆڤ بەكاری هێنا بۆ تەدەخول كردن لە لیبیا ناكرێ‌ باوەڕی پێ‌ بكرێ‌ چونكە ئەمەریكا بێدەنگی هەڵبژارد لەبەرامبەر تەدەخولاتی سەربازی سعودیە بۆ كپكردنی دەنگە ناڕەزاییەكانی خۆپیشاندەرەكانی وڵاتی بەحریەن,ئەمەش چونكە وڵاتی سعودیە ماڵی كەشتیگەلی پێنجی ئەمەریكایە و پارێزەری بەرژەوەندی ئەمریكایە لەناوچەكە.ئەگەر واشنتۆن سەركەوتو بێت لە ڕوخانی ڕژێم و حكومەتەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا ئەوا ڕوسیا بنكەی سەربازی دەریایی خۆی لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست لە بەندەری سوری بەناوی توڕتوز لەدەست دەدات و بەمەش گورزێك دەبێت بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی ڕوسیا لە نزیك دەریای ناوەڕاست.كەواتە ئەمەریكا زۆر براوە دەبێت لەم شەڕەدا و بەبیانوی مافی مرۆڤ و خۆنیشاندەران لابردنی ڕژێمی دكتاتۆری هەلێكی گرنگی بۆ هاتۆتە پێش بۆ وەدەرنانی چین و ڕوسیا لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست كە ڕۆژانێك بوو لە مێژووی كۆندا بە ئەسپی ڕۆما و "دەریای ڕۆما" ناو دەبرا ئەوا دەبێتە "دەریای ئەمەریكا". هەر ماوەیەك پێش ئێستا بوو كە ئۆباما ڕایگەیاند "قەزافی دەبێت بڕوات", ئەگەر وا بڕوات ئەوەندەی نەماوە هەمان جاڕبدرێت بۆ "ئەسەد دەبێت بڕوات".

میدیاكانی دەسەڵاتی ئەمەریكی بەردەوام كار بۆ بەشەیتانیكردنی قەزافی و ئەسەد ئەیات و پێ‌ ئەچێت كار بۆ ئەوە بكرێت كە لەدوای لادانی ئەسەد لە حوكم پزیشكێكی چاوی سوری كە ئێستا لە لەندەنە بهێنرێتەوە بۆ گرتنە دەستی حوكم لەدوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد.
زۆر لە ڕەخنەگرانی سیاسەتی ئەمەریكا ئۆباما بە سیزارێكی نوێ‌ ی سەدەی بیست و یەك ناو ئەبەن و ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ئۆباما سڵێ‌ لەوە نەكردۆتەوە بە دكتاتۆرەكان بڵێ‌ دیكتاتۆر و نمونەش بۆ ئەمە ئەو گۆڕانی ڕژێمەیە كە لەئەفەریقاوە دەستی پێ‌ كرد و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێ‌ دێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێ‌ ی یاداشتێكی وەزارەتی دادی ئەمەریكی جۆرج بۆش لەسەروی یاسای ئەمەریكیەوە كاری كردوە,بۆش لەسەروی یاسا نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی كۆنگرێسەوە بڕیاڕی دەركردوە چونكە خۆی سەرۆكایەتی ڕاستەوخۆ و كۆماندەری شەڕی دژەتیرۆر بووە.
ئێستا سیزەر(قەیسەر) واتە ئۆباما زۆرباشتر لە بۆش كاری كردوە بەوەی كە ئەمەریكای خستوەتە جەنگێكەوە بەبێ‌ پرس پێكردنی كۆنگرێسی ئەمەریكی بۆ دەسەڵات پێدان و مۆڵەتی جەنگ چونكە لەڕێ‌ ی بڕیاری نەتەوە یەكگرتوەكانەوە شەرعیەتی لێدانی هێزی بەكار هێنا لەدژی قەزافی بەزۆرینەی دەنگ لە كاتێكدا كە ڕوسیا و چین دەنگیان دا بەڵام بەشدار نەبوون بەشێوەیەكی سەربازی.
لەمەوە دەردەكەوێت كە كۆنگرێسی ئەمەریكی نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت ,بەرازی بونی كۆنگریس بە بریاری نەتوە یەكگرتوەكان واتە رازی بوونە بە قەیسەریزمی ئۆباما,ئێستا زۆر ڕوون و ئاشكرایە كە خەڵكی ئەمەریكا كۆنتڕۆڵی حكومەتی خۆیان نەماوە بەبەراورد بە خەڵكی ئەو وڵاتانەی كە دیكتاتۆرەكان حوكمیان ئەكەن. وە خواستی واشنتۆن بۆ هەژمۆنیای جیهانی وا خەریكە جیهان بەرەو ئاقاری جەنگی جیهانی سێ‌ یەم دەبات و ئێستا چین هیچ كاتێك وەك یابانی ساڵی سیەكان نیە و ئامادە نیە كە بە حوكمی وڵاتە غەربیەكان و ئەمەریكا ڕازی بێت و وەك ڕكابەرێكی مەزنی ئەمەریكا و ئەوروپا هاتۆتە مەیدانەكە و لە زیانە ئابوریەكانی خۆی خۆش نابێ‌ و لەلایەكی تریشەوە روسیاش تا دێ‌ تورەبونی پێوە دیارە بەوەی كە سنورداركردنی پیشەسازی و جموجوڵە سەربازیەكانی زیاد دەكات لەلایەن ئەمەریكا و وڵاتە ركابەرەكانی لە ئەوروپا,بۆیە دوور نیە كە ئەمەریكا لەلوتبەرزی خۆیدا هەڵەیەكی كوشندە بكات و جەنگێكی تری پێكدادانی بەرژەوەندی زلهێزەكانی جیهانی بۆ جاری سێیەم لێبكەوێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە