تاڵەبانی کامیانه، ماندێلا؟ مۆگابی؟ یان شای پووش؟
Friday, 26/06/2009, 12:00
ماندێلا ئەو سەرکردەیە قارهمانه بوو، کە 27 ساڵی لەزیندان بردەسەر جگە لە خەباتی ئاشکراو نهێنی پێش زیندان کردنی، تا رژێمی خواروی ئەفریقای بە چۆکداهێنا و گەلەکەی رزگارکرد، دوای رزگار بوونیشی، چوار ساڵ دەسەڵاتی گرتەدەست تا کاروباری وڵات و حیزبەکەی رێکخست، ئینجا کورسی دەسەڵاتی جیهێشت بۆ ئیرادە و ویستی میللەت و حیزبەکەی، بێ ئەوەی لاروومەتی دوژمن و دەستی دوژمنانی نەتەوەکەی ماچ بکات و چەپکە گوڵ لەسەر گۆری خوێن ڕێژترین کەسی نەتەوەکەی دابنێت.
ماندێلا وهک تاڵهبانی نهکرد که تهنها لە پێناو رازیکردنی دوژمنی نهتهوهکهی، تا ببێتە سەرۆک کۆمارێکی کارتۆنی بێدەسەڵات، لەپێناو هەمان کورسیدا زۆرترین تەنازوول بۆ بنەماڵەیەک بکات کە بە هەزاران ئەندام و سەرکردەی لی شەهیدکردبێت هەر لەسەرەتای دروست بوونیەوە،
ئەمرۆ تاڵهبانی وەکو مۆگابی نەک تەنها میللەت بەڵکو ئێستا ئەندامانی هاوخەباتی ناو حیزبەکەشی لێی بێزارن و نەفرەتی لێدەکەن بەرامبەر ئەو هەموو نەهامەتی و سوکایەتییەی کە بەسەر حیزب و نەتەوەکەی دا هێناوە، تەنها چەند داوێنپیس و دهستپیس و نهخوێندهوارێک نەبێت وەک (مەلا بەختیار، ئەرسەلان بایز، ئازاد جوندیانی، سەعدی پیرە، مهحمود سهنگاوی، بهرزانی ئهحمهد کورده و ...) که تاڵهبانییان کردۆته شای خۆیان دەزانن، ئەوانیش لهناو میللهتدا ئەمرۆ لە پووش سوکترن.
با ههموو بپرسین: ئایا تاڵەبانی کامیانە؟
مۆگابی؟ ماندێلا؟ یان شای پووش؟ یاخود سهرۆک پووش؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست