کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایكى شەهیدێك ..بە پانزە مناڵى شەهید بەقەدەر ئەسپێكى هێروخان خزمەت ناكرێین

Thursday, 11/06/2009, 12:00


ئەمرۆ عیماد ئەحمەد لە نووسینگەى خۆى لە سلێمانى لەگەڵ كۆمەڵێك كە سوكارى شەهیدان كۆبۆوەو كۆمەڵێك لە قسە سواو و وەعدو بەلێنى پێدابوون كە پێشتریش سەردەمى عومەر فەتاحى گەندەڵ ودیكتاتۆر وكۆسرەت وبەرهەم هەمان بە لێنى پێدابوون ئەمجارەش عیماد بەشێوەیەكى تر وبۆ راكێشانى كەس وكارى شەهیدان بۆ ئەوەى دەنگیان پێ بدەن,, كەس وكارى شەهیدەكان هەموویان گاڵتەیان بە قسەكانى عیماد دەهات و یەكێك لە خێزانى شەهیدێك هەڵساوەوەو بەعیمادى ووتووە كاك عیماد بە قسەكانتا دیارە هیچ بۆ كەس وكارى شەهیدان ناكەن چونكە ئەم بەلێنانە چەند جارى تر پێمان دراوە . بەڵام شتێك هەیە ئەمەوێ پێتى بڵێم و گەر بەتۆشى نەڵێم هەرلەدەرەوە باسى دەكەم عیماد دەڵى جا كە بە خەڵكى ترى دەڵێ ى بۆ بە من دەڵێ ى. فەرموو چیت هەیە بیڵێ. خێزانى شەهیدەش دەڵێ (بەخوا بە پانزەمناڵى شەهید بەقەدەرئەسپێكى هێرۆخان خزمەت ناكرێین وحورمەتمان نى یە) عیمادیش رەنگى سوور هەڵگەراو نەیدەزانى چى بڵێ وچۆ ن وەڵامى كەس وكارى شە هیدان بداتەوە,,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە