کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆچی دەبێت لەگەڵ یەکێتی دانەنیشن؟

Saturday, 14/05/2011, 12:00


یەکێتی نیشتمانی گەرچی بەڕواڵەت شەریکە بەشی حکومەتە لەگەڵ پارتی بەڵام ئەوتەنها لەبردنی سەروەت وساماندا هاوتان دەنا هەمووکایەکانی دەسەڵات لەبن دەستی پارتیەو بڕیارە چارەنوسسازەکانی پەیوەست بەهەرێمی کوردستان و چاکسازی وئایندەی حکومەت لەدەستی مسعود بارزانیدایە هاشووهوشی سەرکردەکانی یەکێتی وڕاگەیاندنەکانیان بۆ بانگهێشت کردنی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر مێزی دایەلۆگ ودەستنیشانکردنی بەتەنها ڕێگەی چارەسەر بۆ قەیرانەکانی هەرێم تەنها پڕووپاگەندەیە وئەودەردە بێدەرمانەی بێ دەسەڵاتیانە کەپێوەی دەناڵێنن ودەیانەوێ خۆیان وئەندامانی خۆیانی پێ چەواشەبکەن چونکە تاڵەبانی بەوپەیماننامە شەرەفەی نێوان خۆیی ومسعود چارەنوسی هەرێم وبڕیارووکارووباری حکومەتی خستۆتە ژێر ڕکێفی پارتیەوە ،لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن گەر بەدانیشتن لەگەڵ یەکێتی بیانەوێ تەنها ئەلفێکی خاڵێکی پرۆژەکەیان جێ بەجێ بکرێت ئەوا خۆیان وجەماوەرەکەیانی پێ هەڵ ئەخەڵەتێنن چونکە ئەم جۆرە دانیشتنانەی یەکێتی بانگەشەی بۆ دەکات گەمەیەکە لەسەر حسابی ئۆپۆزسیۆن بۆ قورس بوونی سەنگیان لەلای پارتی کەشایەنی ئەوەنەماون لەلایەن پارتیەوە سەنگێك بۆ قورساییان بکرێت چونکەلای پارتی وجودی نیە٠

یەکێتی نیشتمانی بەناو شەریكی حکومەت کەدکتۆر بەرهەم سەرۆکایەتی حکومەت دەکات داماووترین وبێ دەسەڵاتترین سەرۆکی حکومەتە لەچاو کابینەکانی پێشووتر بەڵام هەر قبوڵێتی چونکە گەر نەیکات دواجار دەبێت وەکو سەرکردەکانی تری یەکێتی بێ ئیش لێی دانیشێ و مانگی جارێکیش لەشاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە نەبینرێن وهەرخەریکی وەرگرتنی مووچەی بەلاش وتەندەرلێدان بن دەنا هیچ بەرهەمێکیان نیە.یەکێتی نیشتمانی ئەمڕۆ چونکە هیچ لەهەگبەیدا نیەو ناتوانێ چاکسازی وهیچ پێش کەش بەخەڵکی سنوورەکەی بکات کەهۆکەشی پارتیە بەڵام ئەودەیەوێ وناوێرێ هەناوی پر لەتووڕەیی خۆیان بەرامبەر شەریکە دەسەڵات هەڵڕێژن ناچارن شکستەکانیان بەوە بشارنەوە کە کارووپشەیان بۆتە پەلاماردان وقاچ گرتنی هەموولایەك تابتوانن کەمێك لەوشکستەو بچوکبوونەوەیەیان لەئاست پارتی بخەنە ئەستۆی هەمووئەوانەی پەلاماریان دەدەن٠

پێویستە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ لەمەودوا گەر بەنیازی هەر گفتوگۆو دانیشتنێکن لەگەڵ دەسەڵات(دەسەڵات ئەمڕۆ واتە پارتی)بچنەسەرمێزی گفتوگۆی پارتی دەسەڵاتدار جا ئەوکات پارتی یەکێتیش بانگهێشت ئەکات یان نایکات ئەوە کاری خۆیەتی چونکەئەوەی کەئۆپۆزسیۆن وخەڵک داوای دەکات وبەپرۆژە گەڵاڵە کراوە گەر پارتی رەزامەندی بنوێنێ یەکێتی نوزەی لێوەنایەت وفەرزەلەسەری پابەندی بێت ،بۆیە بەبیرووبۆچونی من یەکێك لەڕێگرەکانی بەردەم کۆبوونەوەی راستەوخۆی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وسەرۆکی هەرێم وپارتی دەسەڵاتدار یەکێتیە کەبەرژەوەندیان لەمانەوەی ئەوباروودۆخەیە بەوشێوەیەی ئێستا کەلەپەنایدا فڕکان فڕکانی دزینی پارەیانە٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە