کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە قسەى تاڵەبانى و مەلا بێت هەمومان خائینین

Sunday, 31/05/2009, 12:00


لە هەموو ئەو كۆبونەوانەى تاڵەبانى و مەلا بەختیار و پیاوە نابوتەكانى ناو یەكێتى ئەیكەن ئەڵێن ئەوەى دەنگ نەدات بە سەرۆكى 31ى ئاب خائین كوڕى خائینە , ئەم شین و شەپۆڕەى سەرانى یەكێتى ئەیكەن و خەڵك ناچار ئەكەن دەنگ بدات بە گەورەترین خیانەتكارى كورد مەسعود بارزانى ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە مەسعود لێیان ڕازى بێت , ئەگینا تائێستا هیچ كەسێكى سەر بە پارتى باسیان لەوە نەكردوە دەنگ بدەن بە مەسعود و لیستى كەرە دێزە , جا دوو بێ ئەقڵى وەكو تاڵەبانى و مەلا بەخ بەخیان هەبێت ئیتر خۆیان هەر پاڵى لێ ئەدەنەوە و ئیش ناكەن , ئێستا تاڵەبانى لە پارتى پارتى ترە , مەلا ش لە كوڕانى بنەماڵە كورد فرۆشەكەى بارزانى بارزانى ترە , ئاخر سەركردە بێ شەرەفەكانى ناو یەكێتى نازانم بە چ ڕوویەكەوە داوا لە خەڵكى یەكێتى ئەكەن دەنگ بدەن بە ئەو مەسعودەى چەند ساڵێك لەمەو پێش سەدان تانكى ڕژێمى بەعسى هێنایە سەر هەولێرى پایتەخت , كێ بیستویەتى هەزاران كادرى تێكۆشەر , كەس و كارى شەهیدان پێشمەرگە دێرینەكان ناچار بكرێن و بەزۆر دەنگ بدەن بە خائینى كوڕى خائین , چۆن لە ڕوتان دێت بە كەس و كارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆ بڵێن دەنگ بدەن بە مەسعود بارزانى , لە فەرهەنگى كام حیزب و نەتەوە و سەركردەى دنیادا شتى وابوە ئەندامەكانى خۆت ناچار بكەیت دەنگ بدەن بە خائینێك , ئەمەى ئێوە ئەیكەن چ پێناسەیەك هەڵدەگرێ , ئەگەر پارتیەك ئەوە بكات كەس لۆمەى ناكات بەڵام ئێوەبۆ ؟ لە ڕووتان دێت بە بنەماڵەى شەهید دكتۆر خالید و ئیبراهیم عەزۆ و على عەسكەرى و حسێن بابەشێخ بڵێن كە بە چەكى گەورە كوشتیانن چۆن لە ڕووتان دێت بە كەس و كارى شەهیدان حەسەن كوێستانى و ڕێبازو شەهیدانى كۆمیتەى مەسیف بڵێن دەنگ بدەن بەو خائینە, لەڕووتان دێت بە بێ سەرو شوێنەكانى شەڕى ناوخۆ بڵێن دەنگ بدەن بەو خائینە , چۆن لە ڕووتان دێت بە خەڵكى هەولێر بڵێن كە بەیانى 31ى ئاب بە زیڕەى زنجیرى دەبابەكانى بەعس خەبەریان بوە , چۆن لە ڕووتان دێت بە كەس و كارى ئەو شەهیدانە بڵێن كە لە 31ى ئابدا بە دەستى مەسعود تەسلیمى بەعس كرانەوە و لە موسڵ لە سێدارە دران , ئاخر ڕوایە لەبەر خاترى خیانەتكارێك هەموو كادرو ئەندام و جەماوەرەكەى خۆت بكەیت بە خائین تەنها لەبەر ئەوەى قبوڵیان نیە دەنگ بدەن بە خائینێك , بە داخەوە خەڵكى یەكێتى ئاوا دەستەمۆو خەساو بون كەى ئەوەیان قبوڵ كردوە ئاخر ماڵًى وا هەیە چوار شەهیدى داوە بەدەستى جاشەكانى ئەم مەسعودە ئێستا ڕەوایە ناچار بكرێت دەنگ بدات بە بكوژى كوڕەكانى , ئاخر جەلال تاڵەبانى و مەلا بەختیارى لە مەسعود جاش تر بۆ ناچارم ئەكەن دەنگ بدەم بە خائینێك , ئاخر ئێوە زۆڵ و خائین و حەرام زادەن ئێمە چى , دەیان سەركردە , هەزاران كادر , هەزاران ئەندام ناچار كران واز لە یەكێتى بهێنن تەنها لەبەر ئەوەى دەنگ نەدەن بە خائینێك ,بەو خوایە , بە گۆڕى شەهیدان ئەزانم مەسعود خائین كوڕى خائینە , ئەوەى ئیشى بۆ بكات , و دەنگى بداتێ لەو خائین ترە , من بەردەوام ووتومە و ئێستاش ئەیڵێم سەدامم لە مەسعود پێ باشترە چونكە ئەو تا مرد هیچ ڕۆژێك خیانەتى لە نەتەوەكەى و نیشتمانەكەى نەكرد ,كەچى مەسعودو مەلا مستەفا و بنەماڵەكەى لەوەتى هەن هەر خیانەتكار بوون , تف لە چارەتان جەلال , مەلا , بەرزانى ئەحە سمێڵ , سەعدى پیرە , ئەرسەلان بایز مادام بەزۆر ناچارمان ئەكەن دەنگ بەو خیانەتكارە بدەین ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە