کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕۆشنبیر کێیە؟ بەکێ بوترێت ڕۆشنبیر ؟

Monday, 16/09/2013, 12:00

6311 بینراوە



ئەم زمانە ناسک و بێنازەی خۆمان سەرەڕای نەبوونی دەوڵەت و هێزێکی نیشتیمانی بۆ پارێزگاری لێکردن و دەوڵەمەندکردن و بژارکردنی ، بەڵام ئاواش خاوەنی سەدان و هەزاران دەستەواژەی ڕەسەن و زاراوەی ناسك و جوانە کە شیاوی ئەوەیە هەڵوەستە بکرێت لە سەریان و شرۆڤەی واتاکانیان بکرێت ، یەکێك لەو تێرمانەی کە من دەمەوێت ئەمڕۆ لەسەری بنوسم و لەسەری بدوێم زاراوەی ڕوناکبیر یاخود ڕۆشنبیرە، ئەم زاراوەیە ئەگەرچی بەرامبەر زاراوەی (مپقف) ی زمانی عەرەبی دانراوە بەڵام بەڕای من واتایەکی قوڵترو بەرینتر لە زاراوە عەرەبییەکە دەدات بە دەستەوە ؟ وشەکە کە وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی سادەی واتابەخش پێکهێنراوە (ڕووناك یان ڕۆشن + بیر یان فکر) ئەم وشە لێکدراوە واتایەکی سیاسی و فەرهەنگی قوڵ دەبەخشێت کە ئەویش بیری ڕۆشن و ڕووناکە .
بۆیە بەڕای من هەرچەندە ئەم وشەیە زۆر ناسك و جوان و واتادارە ، بەڵام بەهۆی هەڵە بەکارهێنانییەوە لە ناوەندی کۆمەڵایەتی و میدیایی و سیاسیدا، خەریکە وردە وردە جوانی و ناسکی و واتادارییەکەی کەم دەکرێتەوە! ئەبێت وشەی ڕووناكبیر لە جێگەی شایستەی خۆیی و بۆ کەسی خۆی بەکاربهێنرێت ، واتە ئەو کەسەی ئەم زاراوەی دەدرێتە تەنیشت دەبێت لە ڕاستیدا خاوەنی بیرێکی ڕووناك و ڕۆشنی ئەوتۆ بێت کە ڕاست و هەڵە سپی و ڕەش چاك و خراپ لەیەکتر جیا بکاتەوەو دواتریش بە ڕای گشتی ڕابگەیەنێت، بەواتایەکی تر تاکی ڕوناکبیر دەبێت بیرە ڕووناکەکەی بخاتە خزمەتی ڕووناککردنەوەی ڕێی تاریك و نوتەکی ئەوانی ترەوە، مۆم ئاسا بسوتێت لە پێناوی گەیاندنی ڕاستی و حەقیقەتدا ، نەك ئەم زاراوە بەکاربهێنرێت بۆ هەرکەسێك کەتوانی دوو سێ ڕستەی داڕشتەگی ناو پەرتوکەکان تووتی ئاسا بڵێتەوەو خاوەنی هیچ چوارچێوەیەکی فکری دیاری کراو و هیچ بنەماو سەرەتایەکی ئینسانی نییە، تەنها ڕپیتەری ئەو دەنگ و سەدایانەیە کە بیستوونی و بینیوونی ، کە بەداخەوە زۆرێك لەوانەی لە کۆمەڵی کوردەواریدا ئەم زاراوەی دەدرێتە پاڵ و دەکرێت بە ئەدرەسی لەم جۆرەن .
بەڕاستی گاڵتەجاڕییەکی بێ پەردەو ڕوونە بە هەندێك کەس بڵیی ڕۆشن بیر کە بەپێش چاوەکانییەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر شکۆو کەرامەتی ئینسانیەت و لە بەهاو نرخی ئازادی دەدرێت و پێشێلی مافە بنچینەیی و سەرەتایەکانی تاك دەکرێت ، بەڵام تاکی بەناو ڕووناکبیر لەجیات ئەوەی لەسەری بەوەڵام بێت و بکەوێتە سەنگەری بەرگری کردنەوە لەسەری بە پێچەوانەوە لە هەوڵی دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی و ڕەوایەتی دانایە بە پێشێلکارو دەستدرێژکارو ستەمکار!
ئەمە ئەوپەڕی بێ ئەرزش کردن و ناشیرنکردنی دەستەواژەکەیە کە بەم جۆرکەسە هەلپەرست و ماددە مەبەست و پلەویستانە بوترێت ڕۆشنبیر، کە هەر نەك خاوەنی بیرێکی ڕۆشن و ڕووناك نین بەڵکو لە تاریکستانی بیرو فکردا دەژین .
ڕووناك بیر دەبێت لە پێناو گەیاندنی ڕاستیدا نەسڵەمێتەوە لە وتن و جاڕادانی ئەوەی کە بەبەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی دەشکێتەوەو دەبێتە هۆکاری بەرەوپێشچوونی تاك و کۆمەڵگە ، بۆ ئەمەش ڕوناکبیران هیچ کاتێك لەبەرەی دەسڵاتداراندا نین و نابنە سوپەری واتاییان ، تاکی ڕووناکبیر هەمیشە دەبێت لە بەرەی ململانێکەرانی دەسڵات و کلتورو نەریتە کۆنینەکانی کۆمەڵگەدا بێت بەبێ گوێدانە هیچ جۆرێکی سزاو هیچ گوشارێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ، ئەو کەسەی کە لە کۆشکە ڕووناك و باڵەخانە سەردەمی و تاوەرە بەرزەکاندا دەژی و تیکەڵی چینە هەژارو نەدارو برسییەکەی کۆمەڵگە ناکات و ئاگاداری شێوازی ژیان و گوزەرانیان نییەو لە میدیاوە سۆراخیان دەزانێت یان ناشزانێت! نەك هەر ڕووناکبیر و ڕۆشبنبیر نییە بەڵکو سەرچاوەیەکی سەرەکی تاریك کردن و لێڵ کردنی بیری کۆمەڵگەشە ، بیرێک کە نەفکرێ و ڕانەمێنێ و بزوێنەری ویژدان و سۆز نەبێت و ڕووناکی نەبەخشێتە چواردەورو تەنها لە فکری تێر کردنی ئەو لاشەدا بێت کە ئەم لە کەلە سەرەکەیدایە نەك هەر ڕووناك کەرەوەو سود مەند نییە ، بەڵکو دەیجوری ڕێگای دوورو درێژی گەشتنی کۆمەڵگەیە بە ئامانجەکانی .
بە داخەوە زۆرێك لەوانەی من شەوانە لە میدیا پاسیڤەکانی کۆمەڵگەی خۆمانەوە دەیبینم و ناودێر دەکرێن بەم تێرمە لەم جۆرەن ، بۆیە بەڕای من بێ ئابڕووییەکی زۆر کراوە لەگەڵ ئەم زاراوەداو لە شوێنی خۆیدا بەکار ناهێنراوە.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)