کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چیرۆکی چێڵکی سەرکێش

Saturday, 31/05/2014, 12:00

1809 بینراوە


هەر لەلای ڕاستی دەرگای دەرەوەی ماڵەکە گەوەڕێکی بۆ مانگاکەی دروست کردو هەندێ لەدیوارەکەی بە قورە سوورە سواغ دابوو بەبێ ئەوەی سافی کردبێ،ئەمەش بۆ ئەوە بوو کەهەرکات مانگاکە بیوستایە خۆی تێهەڵبسوبایەو خورانی خۆی پێ خامۆش بکردایەو جار جاریش بەو هۆیەوە مێش و مۆرانەو مەگەزی لەخۆی دوور ئەخستەوە. خۆشەویستی ئەم چێڵە لای کابرای خاوەنی ئەوەندە گەورە بوو، بۆ نمونە هەردوو چاوانی کل ڕێژ کردبوو. هەروەك ئەوەی کوڕە گەورەی لەدایك بوبێ وشەوارەی بۆگیرابێ. لەسەر دەرگا ئاسنینەکەی کوژەڵەیەکی هەڵواسراو بەدی ئەکراو بەڵکە لە چاوو نەزەری تەماعکاران پارێزراو بێ. خۆ ئەو گوڵوانکەیەی ملی کەکاتی خۆی دایکی بۆ مانگاکەی تریان هەیانبوو لەملی ئەم کراو لەگەڵ دەنگی پێ وسمیدا ئەزرنگانەوە. تەنها لای دیوی نزیك بەگەنجینەکەی کە خەلەو خەرمانیان تیا هەڵئەگرت، چرایەك دامەزرابوو کاتی حەوانەوە بەنزمی و بەکزیی بە بەردەوامی شەوی زستان فتیلەی ئەکرد.
زوو زوو سەردانی ئەکردو هەر سەیری گوانەکانی ئەکردو لەدڵ و میشکیدا خەریکی حسابکردنی ئەو دوو ژەمە شیرەبوو کە لەداهاتویەکی نزیکدا لەکوپەڵەکانی بەر هەیوان ئامادەی کردبوون، هەڵیان ئەگرێ و جگە لەشیرو ماستی ڕۆژانەی خۆیان ، زیادەکەی ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەکاو پارەو پوولێکی باشی لێ دەست ئەکەوێ. شەوانی هەر بەم جۆرە خەیاڵانە دەست پێئەکردو بەو خەیاڵانەوە خەو لەچاوەکانی ئەکەوت.
هەر لەوبەر شوێنی چێڵە نازدارەکە، لەنزیك گویسوانی سەربانەکەی بەدرێژایی مەترێك هاتبوە پێشەوەو ببوە شوێنی حەوانەوەی گوێدرێژەکەی. هەر کەڕۆژ ئەبۆوە ئێدی ڕۆژی قوڕبەسەری و کۆیلایەتی و گەداییی بۆ ئەم گیانەوەرە دەست پێئەکا. کاری سەرەکی کۆکردنەوەی نانە ڕەقە و سەمون و قەراغە کولێرەیە بۆ مانگا بەختەوەرەکە. هەموو ڕۆژێ گەر کاروانێك نەبوبی، ئەوا لانی کەم دووبارە کراوەتەوەو بەبێ وەستان ئەم گوێدرێژە نەگبەتە سوخرەیی پێ ئەکرا. وەنەبێ ئەم گیانەوەرە دڵسۆزو پرۆلیتارە هیچ ڕەخنەو بۆڵەیەك دژ بەخاوەنەکەی دەرببڕی، وەیان خوا نەخوازەلا لچ و لمۆز بدا بەیەکدا، نەخێر، هەرگیز ئەم لەژێر ڕکێف و داواکاری خاوەنەکەیدا وەك سەربازێکی ڕۆم و نازی بەو پەڕی شانازیەوە سەری لەقاندوە.
ئەم کارەی ئەم گیانەوەرە بەستەسزمانە وای لێهات گەر ڕۆژێ جگە لە کاری ڕۆتینی خۆی کە گەڕانبوە بۆ دابینکردنی بژێوی بۆ مانگا و خاوەنەکەی، هەندێ جاران بۆ کاری گواستنەوەو شتی لەو جۆرەش ئەخرایە ژێر ئەزموونی کاری زۆرەملێ و باری لەخۆی گرانتروقورستری لێ ئەنرا. بۆ نمونە، هەندێ جار کابرای خاوەنی بۆ مەبەستی گوێزانەوەی کەلوپەلی ماڵ هەر وەك ئەوەی ئەمە گیانەوەر نەبوبێ و تراکتۆر بێ، هەتا دەمەو ئێوارێ لەژێر بارو فشاری کاردا ئەچەوسێنرایەوە..... ئەم جۆرە کارانە تا ئەهات زیاتر تەنگی بەم گیانەوەرە هەڵئەچنی و بەبێ ئەوەی هەندێ ڕەحم و بەزەییان پێ بهاتایەوە.
ڕۆژێك دوای ئەوەی لەکاروانی نانە ووردە بەرەو ماڵەوە ئەگەڕێنەوە، هەر زوو خاوەنەکەی هەرچی پارچە نانە ڕەقە هەیە کەلە هەردوو کورتانەکەی پڕواو پڕ گەڕاوەتەوە ماڵەوە،جیایان ئەکاتەوەو ئەوەی باش و بەکەڵکە لەگەڵ لەگەنێ جۆ تێكەڵیان ئەکاو ئەیخاتە بەردەم مانگاکە. دەست دێنێ بەلا ملیاو خۆی و ئاژدادو ئاباوی بەقوربانی ئەکا. هەرچی ئەوانی ترە کە تەڕو بووندارو کەڕووی کردوە لەبەردەم گوێدرێژەکە بۆی هەڵئەڕێژێ و بەبێ ئەوەی نەختێ جۆ وەیان هەر هیچ نەبێ بۆی بخاتە نێو دەفەیەکەوە. هەروا لەسەر زەویەکە لەگەڵ تەپ و تۆزدا بۆی دایئەنێ و پڕ جوێنیشی ئەکا(ئاخر سەگی سەگبان،کەر هەر قابیلی ئەوەیە. نەگۆشتی ئەخورێ و نەشیریشی ئەخورێتەوە. بابە وەڵلا خێر لە تەرسەکەشی ناکرێ) دە تۆ وەرە سەیری ئەو ڕەخشە بکە و بزانە(چ شیری،چ گۆشتەکەی،چ پێستکەی،چ تەپاڵەکەی)هەر هەمووی خێرو بێرن.
گوێدرێژەکە ئا بەم شێوەیە درێژە بەژیان ئەداو ڕۆژ دوای ڕۆژ لەبەر زۆری کارو قورسی ئەرکەکانی و کەمی حەوانەوەو کەمی خۆراك لاواز ئەبێ و توانای تەواو کەم ئەبێتەوە،،ئەمە جگە لەوەی کەبەشی تێهەڵدان و لیس خواردن هەر لەزیاد بووندایە.
ڕۆژی هەینی ئەو ساڵە کەدەمەو زستان و سەرماو سۆڵە شەکەتی بە گوێدرێژ بڕیوەو لەبرساو لە سەرمادا تەواو بێ حەوسەڵە لەژیر باراناوی ژێر گوێسوانەکەدا ئەوەندەی تر نەخۆشی کردبوو. خاوەنەکەی هەر وەك جاران بە نەقیزە هەموو ژێر سکی بریندار کردبوو، ئەوەندەی تر کەللەیی و تووڕە بوە لەبەرئەوەی گوێدرێژەکەی چی تر ناتوانێ خۆی لەسەر قاچەکانی ڕابگرێ و بەجووتە بکەونە ڕێ بۆ کۆکردنەوەی خۆراك بۆ چێڵەکەی. بۆیە ئەو ڕۆژە بەڕێکەوت نیگارو ڕووخساری ئەو گیانەوەرە بەستەسزمانە کاریگەرییەکی خراپ لای مانگاکە دروست ئەکاو لەدڵی خۆیدا ئەڵێ؛من نەبم،ئەو گوێدرێژە وای بەسەر نایەت. مادام من هەم ، کۆتایی بەژیانی دێت و لەبرس و تێنوێتی و سەرمادا ئەمرێ.
لەم کەم کەین و بەینەدا،هەروەك هەموو ڕۆژێکی تر، دەنگی تراکتۆری دراوسێکە لەگوێکانی چێڵەکەدا ئەزرینگێتەوەو دوای چەند چرکەیەك دەرئەپەڕێتە دەرێ و ئێشتا تاریک و ڕوونی بەباشی لەو دەمەو بایەنیەدا بەتەڵخی دیارەو لەناکاودا ،چێڵەکە لەژێر تایەی پێشەوەی تراکتۆرەکەدا و لەگەوزانی خوێنی خۆیدا کابرای شوفێر بەدوو دەست ئەیدا بەسەری خۆیدا کەوا چۆن خەو بەری نەدابوو ئەم کارەی کرد.
کابرای خاوەن چێڵیش،ئەو کاتەی ئەگاتە سەر ڕووداوەکە و جامانەکەی ئەخاتە دەمی و پڕ ئەداتە گریان، دێتە ژوورێ و لەپەنای دەرگاکە ئەبینێ ،گوێدرێژەکەشی درێژ بوەو گیان لەجەستەی هاتۆتە دەر.
کوردی باشوور ئەمڕۆ بەدەستی خۆسەپێنە بەناو سیاسیەکانیان چارەنووسی گەلی کورد بەو شێوە ئەبەن. تەنها پیلان و ئەجندای دوژمنانی گەلەکەمان جێبەجێ ئەکەن و تەنها لەخەمی نەزۆکی بنەماڵەکانیان و میلەت چی لێ دێ، ئەوە کێشەی ئەوان نیەو جار بە جەهەنم. لەبەرخاتری حساب و بەرژوەندەی خۆیانیئامادەن هەموو کورد و کوردستان بفرۆشن و دەست لەخاکی نەتەوەییمان هەڵگرن. چاو چنۆکی و بێپلانی ئەم بەناو سەرکردانە مەگەر کۆتایی توانەوەو نەمانی میلەتەکامان تەنها ئەگەرێکی مسۆگەرە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)