کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ریسوایى بۆ پیلانگێریەکەى (15)ى شوبات

Saturday, 15/02/2014, 12:00

1598 بینراوە









پانزە ساڵ لەمەوبەر (15/2/1999) لە نایروبى پایتەختى وڵاتى کینیا رێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان (عبداللە ئۆجەلان) لە رێگەى پلانگێرى و گەلەکۆمەکیەکى نێودەوڵەتى دەستگیرکرا و رادەستى وڵاتى تورکیا کرایەوە.

کردەى رفاندن و تۆقاندن و سوکایەتیپێکردن و دواجاریش رادەستکردنەوەى کەسێک بە وڵاتێک کە ژیانى بکەوێتە مەترسیەوە وەک لە پرۆسەى گرتن و رادەستکردنەوەکەدا بینرا ، تەواو پێچەوانەى دیموکراسى و مافى مرۆڤ و هەموو یاسا و رێسایەکە کە ئەو وڵاتانەى بەشدار لە پلانگێریەکە بانگەشەى بۆ دەکەن ، لەمەش زیاتر پرۆسەى دەستگیرکردن و رادەستکردنەوەکە بەم شێوە نامرۆڤانەى کە لە شاشەى (TV) یەکانەوە بینیمان دەچێتە خانەى تیرۆرەوە ، هەر ئەوکاتەش هەندێک لە رۆژنامەکانى دونیا ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتیەیان بۆ دەستگیرکردنى (ئۆجەلان) بە لایەنە ئاسایشەکەى (ئەمنى) جیهانگیرى ((عەولەمە)) لەقەڵەمدا ، دواى ئەنجامدانى پلانگیریەکەش وردە وردە ئاشکرابوو کە دەزگا هەواڵگریەکانى (ئەمریکا ، ئیسرائیل ، روسیا ، کینیا ، بەریتانیا ، هەندێ وڵاتى ئەوروپا ، کۆمکارى عەرەبى ، یۆنان ، تاجیکستان ، تورکیا) راستەوخۆ رۆڵیان لە پلانگیریەکەدا گێراوە ، دیارە ئامانجى سەرەکى لە دەستگیرکردنى (ئۆجەلان) رادەستکردنەوەى بە تورکیا شکستپێهێنانى رۆڵى کاراى (ئۆجەلان) لە تورکیا و ناوچەکە و شۆرشى گەلى کورد بوو لە باکورى کوردستاندا ، بە تایبەتى کە ئەوکاتە رۆڵى کەسایەتى رێبەر ئۆجەلان و پارتى کرێکارانى کوردستان و شۆرشى باکور بەشێوەیەک گەورە و کاریگەر بوو ناوچەکەدا هەرەشەى لەسەر بەرژەوەندى تورکیا و ئەو وڵاتانەدا دروستکردبوو ، ئەوەى کە تورکیا و ئەو وڵاتانەى هاندا بۆ ئەوى لە رێگەى دەستگیرکردن یا لەناوبردنى (ئۆجەلان) ، پارتى کرێکارانى کوردستان و شۆرشى چەکدارى گەلى کورد لە باکورى کوردستاندا لەناوبەرن ، ئەو ئەزموون و پێشینەیە بوو کە دەوڵەتى تورکیا لە نیوەى یەکەمى سەدەى بیستەمدا لە رێگەیەکى لەم شێوە ، واتە لە رێگەى دەستگیرکردن و لە ناوبردنى سەرکردەى شۆرشەکاندا شۆرشەکانى کوردیان لەناوبردبوو ، یا بێ کاریگەریان کردبوون ، پیلانگێرى فیرقەکانى حەمیدیە لە (بەتلیس) دژ بە (ملا سلیم) لە (1914) و گرتن و لە سێدارەدانى (شێح سعیدى پیران) لە (1925) و پیلانگێرى دژ بە شۆرشى ئاگرى (1930) و شۆرشى درسیم (1937) و پیلانى تیرۆرکرن و کوشتنى هەردوو سەعیدەکە (سعید ئاڵچى و سعید قرمزى توپراخ) و چەندین پیلانگێرى تر وەک نموونە لەبەرچاون ، بەڵام دیارە جیاوازى قۆناغەکان و هۆشیارى نەتەوەیى گەلى کورد و تۆکمەیى پارتى کرێکارانى کوردستان و دواجاریش جۆرى کەسایەتى و شێوازى سەرکردایەتیکردنى (ئۆجەلان) تەواو جیاوازبوون لەگەڵ ئەوانى پێشتر ، بۆیە تورکەکان بەو پیلانگێریەى ئەو جارەیان نەک هەر نەیانتوانى ئیرادە و خۆراگرى گەلەکەمان بە گرتنى کەسایەتى ((ئۆجەلان)) تێک بشکێنن ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ، ئیرادە و خۆراگرى گەلى کوردمان و شۆرشەکەى لە باکورى کوردستان و ئیرادەى پشت بەخۆ بەستن و تێگەیشتن لە گەمەى پیلانگێریەکە و گرتنەبەرى رێبازى ئاشتى و رێگەچارەى دیموکراتیانە لە چارەسەرکردنى پرسەکە لە لایەن خودى (ئۆجەلان) وە پیلانەکەى نەک هەر پووچەڵ ، بەڵکو پێچەوانە کردوە ، دەرەنجامى ئەوەش ئەوەتا (ئۆجەلان) لە زیندانى ئیمراڵیەوە نەک هەر دەسپێشخەرى بۆ ئاشتى ، بەڵکو ئیدارەى پرۆسەکەش دەکات. بۆیە لێرەدا حکومەتى تورکیا (ئەردۆغان) داواى لێدەکرێت ، کە لە بەرامبەردا پرۆسەى ئاشتى دور لە گەمەى سیاسى و هەڵبژاردن و دور لە تاکتیکى سیاسى لە ململانێ لەگەڵ نەیارەکانیدا ، سەیر بکات و هەرچى زووە پرۆسەکە پیشبخات و لایەنێکى سەرەکى پرۆسەکەش کە بەرێز (ئۆجەلان)ە وەک نیاز پاکیەک ئازاد بکات ، چونکە ئاشتى و ئەوانەى ئاشتى بەرێوە دەبەن دەبێ ئازادبن نەک لە زیندان. (15) شوبات رۆژى غەدرێکى مێژووییە لە گەلى کورد و لە بەرێز (ئۆجەلان) کە ئامانجى لێى لە ناوبردنى پارتى کرێکارانى کوردستان و شۆرشى باکورى کوردستان بوو لە رێگەى کەسیەتى ئۆجەلانەوە ، هەروەک (15) شوبات تۆمارێکى رەشە لە مێژوویى ئەو هێزانەى کە بەشداریان لە پیلانگێریەکەدا کرد ، ئەو لایەنانەى کە زوو یا درەنگ دەبێ لەسەر ئەو پلانە قێزەوەنانەیاندا نەک هەر داواى لێبوردن لە گەلى کورد و سەرۆک (ئاپۆ) بکەن ، بەڵکو دەبێ لەسەر ئەم کارە نایاسایى و نامرۆڤانەیان رووبەرووى دادگا بکرێنەوە.

(15) شوبات و هەموو (15)ى شوباتەکانى پێشتر لێمان دەخوازى کە لە بەرامبەر پیلانگێرى دوژمنەکانمان کە هێشتا درێژەى هەیە یەک ریز و یەکگرتووبین ، وەک ئاشکرایە ئیمرۆ دەرفەتێکى گەورە بۆ گەلى کورد لە ناوچەکەدا هاتۆتە پێش ، ناوچەکەش دواى شۆرشەکانى بەهارى عەرەبى لەبەردەم گۆرانکارى سیاسى و جوگرافى گەورەیەدا ، جا بۆ ئەوەى گەلى کورد لە دارشتنەوەى نەخشەى سیاسى و جوگرافى ناوچەکە وەک رابردوو پەراوێز نەخرێت ، بەڵکو رۆڵێکى دیارى لەو گۆرانکاریانەو لە دیاریکردنى مافى چارەنوسى خۆى هەبێت ، پێویستە لە پێش هەموو شتێکدا یەک ریز و یەکگرتووبێت ، پێویستە بە بەرنامەیەکى کارى نەتەوەیى هاوبەش و لە چوارچیًوەى ستراتیژیەتێکى نەتەوەیى هاوبەشدا ، هەنگاوەکانى بەرەو رزگارى و سەربەخۆیى هەڵبگرێت.

- ئازادى بۆ (ئۆجەلان) و سەرجەم زیندانیانى سیاسى لە باکورى کوردستادا.

-ریسوایى بۆ پیلانگێرانى (15) شوبات.

15/2/2014

https://www.facebook.com/Qadr.Aziz?ref=hl

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)