جەلال داعش گەرایەوە بۆ سلیمانی
Wednesday, 30/07/2014, 12:00
3687 بینراوە
گەلێک ڕۆشنبیرانی ئیفلیج بوو. ڕابەری ئیفلیجی دەبێ. کورد بۆ نمونە.
گەرمێشکی مرۆڤی کورد بخەیتە مێشکی چۆلەکەوە. چولەکە بۆ دواوە دەفڕێ نەک بۆ پێشەوە... پەندێکی جولەکە.
داعش نە شوکولاتەیە نە پاقلاوە. نە ویسکییە نە ڤۆدگا. ئەی چییە ؟
ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆریست. دروستکراوی هێزێکی گەورەی دیموکراتی جیهانیە. هەزاران ساڵە لەرەحمی کۆمەڵگاکانی ئەم ناوچە پڕئاشووبەیەدا داعشەکان بەناوی جوداوە لەدایک دەبن.
پێش ئەم داعشەی ئیستا ئەم داعشانە هەبوون. جەلالی. القاعدەی بن لادن، تالیبان. اخوان. حماس. حزب اللە. مجاهدین....هتد
دروستبوونی داعشی جەلالی لەسەرەتای فراونبوونی هەراکەی مەلا مستەفاوە بوو. بۆ تێکدان و ئاژاوەی نێو عیراق وکوردستان بوو. لە ڕوە سترۆکتۆریەکانیانەوە چ هەراکەی مەلا مستەفا و چ داعشەکەی جەلال لەیەکەوە دوورنین. چونکە هەردووکیان لەسەر ویست ونەخشەی بەرژەوەندی زلهێزەکان دروست بوون نەک وەک پەرچدانەوە بۆ بێ مافی کورد و رزگاری کوردستان.بە درێژای 54 ساڵ هیچکامێکیان نەیان توانیەوە ئازادی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن هەمیشە لە دەروە ڕۆڵیان پێسپیراوە.
بەهەمان پابەندبوون بەبەرژەوەندیەکانی دەرەوە رەوتی کارەساتەکانی گەلی باشور دەگۆرن. جیاوزی لەنیوان هەرا و شۆرشی چەکداری لە ناوڕۆکدایە نەک لە قەبارە. شۆرش بنەمایەکی ڕۆشنبیری سیاسی ئایدیۆلۆژی وئ امانج ئیستراتیجێتکی سیاسی هەیە. پابەندە بەسەرجەم ئەندامانی بزوتنەکەوە نەک تەنیا (سەرکردەی شۆرش) شۆرش گڵۆپ نیە بە سیوچێک ڕووناکی بداو. بەهەمان سیوچ تاریکی (بکۆژێتەوە).
مامۆستا مستەفا سالح کەریم (شۆرش لەتارانەوە کوژایەوە)ب ەرنامەی ڕووداومیژوو 15.07.2014 سەیری ئەم لینکە بکە.
لە ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و جیهانی تەپیوی سێهەمدا چونکە بنەمای هوشیاری سیاسی زۆر نزمە. دروستبوونی هەرای چەکداری وگروپی تیرۆرستی وکۆمۆنیستی چەشنی داعش و جەلالی زۆر ئاسان دروست دەبن. کارم بەسەر گرفتی کیشوەرەکانی ترەوە هەر ئەوەندە هەیە وەک مرۆدۆستێک بۆچونی خۆمی تیدا شرۆڤە بکەم. لێ کاری من لەسەر گرفتی کورد ئەرکێکی مرۆی ون یشتمانی و نەتەوەیی و مۆڕاڵ و ڕەوشتمەوەیە.
نەخشەی داتەپینی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و دروست بوونی ڕێکخراوە تیرۆریستەکانی چەشنی داعشی ئیستا لەسەرەتای ساڵانی حەفتاوە نەخشەی بۆ کێشراوە. بۆ زیاتر زانستی لەم بارەیەوە هەوڵبدە ئەم پەرتووکەت دەستکەوێت (بەهاری عەرەبی. ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی لە پڕۆژەکانی ئیمپریالیزمدا).
میژووی داعشی جەلال:
لە ساڵێ 1970-1964 ئینگلیز جەلالی ڕاسپارد بەناوی جۆربەجۆرەوە لە مەلا مستەفا یاخی بێ . عیراق وکوردستان لەنێوانی هێزی مەلایی وجەلالیی و لە نێوان هێزی مەلالی و رژێمی عیراقدا بە هەزاران کورد و عەرەب کوژراو بە ملیاردە دۆلاری سامانی هەردوو گەلی کورد و عەرەبیان کرد بە قورگی کۆمپانیە پیترۆلێ و چەکبەرهەمهێنەرەکانی ووڵاتانی دیموکراتیدا (ئێستاش شیعە و سنە وکورد وعەرەب).
ئاشبەتاڵ و جەلال داعش: مەلا مستەفا دوا هەناسەی لەکوردستان دا و سەری خۆی بۆ ئاوارەیی هەڵگرت. باشور وەک مەرێکی دەست و قاچ بەستراو زەلیل لەبەردەم تیغی ناسیونالیستی عەربیدا ملکەچ بوو. جەلال لەتەمەن و هەرەتی گەنجی لە لوبنان بوو نەگەڕایەوە سەرکردایەتی ئەو سوپا پەرش و بڵاوە بکات. چاوەڕی رەزامەندی و بریاری لندن بوو.
کۆمەڵە داعشی جەلال: کۆمەڵەگەشەی کرد. جەلال خۆی ترازاندە ناویەوە و گۆڕی بە رێکخراوێکی چەشنی داعش و کردی بە گژ گروپە چەکدارەکانی تردا (شەری پارتی. حسک. پاسوک. شیوعی. ئیسلامی کە جەلال خۆی دروستیکرد. شەری گومرگ. ئاخ بۆ چەند هەلبجەیەکی تر) شاخ وشۆڕشی نۆی کرد بەگۆڕەپانی کوردکوژی نێوان باڵە چەکدارەکان. چەند کوژرا؟ بۆ کۆژران؟ چیان گۆڕی؟ کەس ئەو پرسیارە ناکات. بە ئاستێک ویژدان و مۆڕاڵی ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئیفلیچ کرد ئەندامە مارکسیە تۆخەکانی کۆمەڵە ئیستا وەک تۆپەڵە مرۆڤێکی شەلاتی سیاسی شانازیی بە میژووی جەلالەیەوە دەکەن.
ڕەوکردن: دوو ملۆین کورد باشوری کوردستانی ماڵی خۆیان جێهێشت جوانترین و فراونترین ڕەو و خۆپێشاندانی سیاسی بوو لە جیهاندا. دونیای هاژاند. فەرنسا نیازی دەوڵەتی کوردی یان سنۆرێکی بتەوە بۆ نەهێشتنی چەوسانەوەی کورد بوو لەوساتەدا لە لندنەوە جەلالیان ڕاسپارد بچێ سەدام ماچ بکات. کەس نەیزانی چۆن و کێ و پەیوەندی نێوان سەدام و جەلالی بەو خێرایە دروستکرد. چۆن هالیکۆپتەری عیراقی شۆێن وکاتی جەلالی زانی بردی بۆ خزمەت سەدام. سەدامی ماچ کردوو. کوردی لە میژوودا کرد بە پێڵاو.
سەدام ڕوخا. پرسی دەوڵەتی کوردی وروژا. لندن بە جەلالیان ووت ئەو نەخشەیەی ئێمە بۆ عیراقمان کێشاوە دەبێ بمێنیتەوە بڕۆ ببە بەسەرۆکی عیراقی عەرەبی. دەمی دەوڵەتی کورد دابخە، 8 ساڵ ئەم فیگورە پیس و سەقەتەی کورد سەروکی عیراق بوو. قاوغێکی ناوەڕۆک بۆش بوو کە سەماکەرەیەکی قەشمەریسازی ناسونالستی عەرەب و فارس بوو. گەورە ڕاویژکاری جەلال (فخری کریم) لە تەلەفزوینی نالیادا) ووتی جەلال فیگوریکی بی ناوەرۆکە 16/07/2014) بڕواننە ئەم لینکە.
مەسعود هەرەشەی دەوڵەتی کوردی کرد و ئیسرائیل جەختی لەسەر دەوڵەتی کوردی کردەوە. جەلالی ئیفلیجیان لە بەرلینەوە هێنایەوە. 63 ئەندام پەرلەمانتارانی کۆیلە بە گۆڕانیشەوە دەنگیان بە فوئاد معسوم دا وەک سەروکی عیراق.
روسیا لەسەرەتای ساڵانی شەستدا بۆ یەکەمجار گەیشتە مانگ. ئیستا روسیا ئوتێلێکی لەسەر مانگ دروستکردوە بۆ هەموو کەسێک هەیە بۆ تۆریستی و سەریران لەساڵی 2016 سەردانی مانگ بکات بەنرخی یەک ملیۆن دۆلار. کورد لە 2014 تا 2018 لە ئیستا رسواتر دەبێ، چونکە کوردی باشور گەلێکە موڕاڵ و شەرەفی نەتەوەیی و مرۆییان لە گیرفانیانایە نەک لە ویژدان و مێشکدا.
میدیای زبڵ و کارێزمای درۆ
جەلال وەک پاشا بێ بەرگەکەی لێهاتووە بە ڕووتیش پیاسە بکات. میدیاکان دەڵین قوربان بەرگێکی جوانت لەبەردایە.
عارف قوربانی: (قوربانی دۆلار) لە ڕۆژی گەڕانەوەی جەلال لە رووداودا ووتی جەلال کاریزمای کورد و سمبۆڵی بەرنگاربوونەوە و مێشکی فراوانی چارەسەری گرفتەکانە.
کاریزما ووشەیەکی یونانی کۆنە دەبێتە نازناوی ئەوکەسەی دەتوانی هێزیکی رۆح بە کۆمەڵگا ببەخشێ. مرۆڤەکان وا لێبکات بێ بیرکردنەوە ویستەکانی چێبەجێبکەن.
عارف قوربانی دۆلار: نازانی مانای (کاریزما) چێە ؟ کێ کاریزمایە؟ چۆن مرۆڤ دەبێ بە کاریزما؟ کاریزما دوو جۆرە. کارێزمای کاتی و کارێزمای هەمێشەیی.
کارێزمای کاتی : هیتلر، ستالین، کمال ئەتاتورک. مەلا مستەفا.
کارێزمای هەمێشەی. شێخ محمودی نەمر. ئۆجەلان. غاندی. مندیلا. بیسمارک.
جیوازی لەنێوان ئەم دووانەدا ئیستراتیجی و بەرهەم بە پێوەرە مرۆیەکەی. دەکرێ کارێزمایەکی کاتی لەقۆناغێکدا بەرهەمی هەبێ لەئاست گرفتی ئەو کاتە. دوای تێپەڕبوونی کات نەمانی گرفت وگۆڕان (دەکرێ) کاریزمای کاتی ببێتەجێ شەرمەزاریی یان سەروەری کاتی مێژوو. بۆ نموونە. ئیستا ئەڵمانیەکان شەرمەزای کرداری هێتلەرن. روسەکان شەرمەزاری ستالینن. تورکی مرۆڤدۆست شەرمەزاری کمال ئەتاتورکن. کوردی هوشیار شەرمەزاری ناهوشیاری مەلا مستەفایە. بەڵام ئەم فیگورە سیاسیانە لەکاتی خۆیاندا (پێویستی سەردەم بوون) لە ووتاری ڕووەجوانەکانی دیکتاتۆردا نووسیومە. ئەگەر ستالین نەبوایە ئێستا ڕووسەکان زمانی ڕوسیان نەدزانی دەبوایە بە ئەڵمانی ڕاڤەیان بکردایە.
.
بسوڵەی سوکایەتی نووسەران
کارێزمای هەمێشەیە: بەو کەسە دەوترێ خاوەنی ئیستراتیچی و هزرێکی مرۆی بێ. سەرکەوتوو بێ یان لە زیندان یان مردوو مادامێکی هەڵگری ئامانجێکی مرۆییە. ئەو کەسە بە کارێزمای هەمێشەیی دەمێنێتەوە وەک. شێخ مەحمودی نەمر. کۆچی دوای کرد. لێ تا ئێستا ئەو کەسایەتیە مەزنەیە بۆ ئێمەی نەتەوەی کوردی سمبۆڵ و کاریزمایە. غاندی کوژرا، سوتینرا، نەما لێ لە تەواوی جێهاندا غاندی سمبۆلێ ڕزگاری خوازی گشت رەگەز و گەلان و ئاینزادەی نێشتمانی هیندستانە. مندیلا لە کاتی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی کۆماری خواروی ئەفەریکا دەنگە زۆرەکانی دەنگی سپی پێستەکان بوو.
بەرێز ئۆجەلان چەندساڵە لەزینداندایە لی بوونی هەمێشەی لەرۆحی ملوینەها کوردی گشت کوردستان و هەندەراندایە.خاونی یەک مەتر زەوی و دۆلارێک نیە.
جەلال سالێک لە نەخۆشخانە کەوت لەنێو سەرکردایەتیکەیدا چەندەها پارچە دروستبوو. ئەو کاریزما نیە ئەو کلیلی قاسەیەکە دزەسیاسیەکانی پێ دەوڵەمەند دەبێ.
ئەم توژینەوە ئەکادیمیە سیاسیە بۆ عارف قوربانی دۆلار و هاوپێشە ساختەچیەکانی میدیا کوردی وەک ئەوە وایە بیردۆزەکانی ئەنشتاین بۆ کەسێکی بێ مێشکی وەکی جەلال باس بکەیت.
عارف قوربانی دەڵێ :ئەوەڕاست نیە هەندی کەس دەڵێن(مام جەلال)دژی دەوڵەتی کوردیە(مەبەستی نووسەرانی کوردستانپۆستە)کە خۆی لە قوتابخانەی کوردستانپۆستدا فیری نووسین بوو.
دەڵێت مام جەلال من ئەحمەد میرە وکەسانی تری سەربە میدایای بەناو ئازادبانگکرد پێوتین لە نووسینەکانتاندا باسی سەربەخۆی کوردستان بکەن.خۆینەری بەریز کەمێک پێبکەنە بزانە جەلال چۆن بەزمانی خۆی سوکی وبچوکی وزەلیلی خۆیباسکردووە. کەسێک سکرتێری گەورەترین و دەوڵەمەنترین رێکخراوی بەناو سیاسی(یەکتیتی نیشتمانی کوردستان)و سەروکی عیراق بێ نەتوانی(خۆی)پرسی دەوڵەتی کوردی لەپەرلەمانی عیراق وکۆمەڵگای نیودەوڵەتی بوروژێنێ.دەبێ ئەو داواییەی لەوانی کردبێ مەبەستی چی بووبێ؟ لە کاتیکدا خۆێنەری گۆڤارەکەی ئەحمەد میرە و بڵاوکراوەکەی عارف قوربانی ناگاتە نێوەی خوینەنرانی کوردستانپۆست.ئەم بازییەی جەلال بەمیدیاکان بازییەکی کۆنە.کاتی خۆی هەمان قونتەراتی ڕیفۆراندومی دا بەشیرکۆبێکەس و بورهان یاسین و هەڵکەوت عبداللە.ئەنجام جەلال ومەسعود قەشمەریان پێکردن. لێ ئەم پرسیارە پیویستە بۆ عارف قوربانی و ئەحمەد میرە لە جەلالیان نەکرد. ئەی تۆ نەبوویت ووتت :
دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە
ئەوەی داوای دەوڵەتی کوردی بکات بێ عاقلە
مافی گەلی کورد لە چنگی نەتەوەی عەرەبدا مسۆگەر دەبێ.
بۆ تۆ وەک سەرۆککۆمار ئەم بابەتە لە کوردستان وگۆڕەپانی نیودەوڵەتیدا ناورۆژینی؟
بێگومان ئەو پرسیارە ناکەن. چونکە دەزانن لە هەموو ژوانێکی جەلالدا. چەند هەزار دۆلار بەخشیش هەیە
تاقە یەک ووشەی جوانم لە میژووی جەلالی نیشانبدە منیش دەبم بە جەلالی
بەرنامەی)شەقامی(بەرنامەیەکی سەرکەوتووە ڕۆژنامەوانێکی هوشیاری گەنج. بەڕیدەکات. لەبەرنامەکەی ئەحمەد میرەدا ئەم پرسیارە جوانەی لێکرد.
تۆ(کاک ئەحمەد میرە) ڕۆژنانووسەکان بەکوشت دەدەیت و لە پشتیشەوە لەگەل بکوژەکان مامەڵەی خۆێنەکانیان دەکەیت بڕوانە ئەم لینکە
دوای 25 ساڵ هاوڕیەکی قوتابخانەی سەرەتایم بینیەوە. ئەو هاوڕیەم بەسەری سپیەوە لە پەپولەیەکی بێ باڵ دەچوو. ساتەچرکەیەکی جوان بوو باوەشەکانمان بۆنی سادەیی سەردەمی منداڵیمانی لێدەهات. لە دانیشتنێکی ناسکدا ئەم پرسیارەی لێکردم :
شەر باشە یان ئاشتی ؟
ووتم : شەر لە پێناوی ئاشتیدا باشە. ئاشتی لە پێناوی شەڕدا خراپە.
رێکەوتنی ئیستراتیجی نێوان جەلالی و مەلایی زیانی زۆرترە بۆ ئایندە و داتەپینی کەسایەتی کوردی وەک شەری خویناوی نێوانیان.
ئارامی گۆڕان و بێ دەنگی نەوشیروان مستەفا زیانی زۆرتر بوو لە توڕەبوون وکودەتایەکی سیاسی سپێ بەسەر جەلالدا. ئەگەر نەوشیروان مستەفا ئەو کودەتای بکردایە ئیستا سلیمانی لە جیاتی ئەوە شانازی بەخواردنەوەی ویسکی و دۆلارە بکات. شانازیان بەوەدەکرد خەو و خەمەکەی شێخ مەحمودی نەمریان هانیبوەتە دی ئەویش دەوڵەتی کوردی. نەک دروستکرندەوەی عیراق بۆ جاری دووهەم.
بەڵی هاوڕی شەڕێ مرۆڤ بگەیەنیتە ئایندەیەکی جوان پێویستە.
ئاشتیەک مرۆڤ لە مرۆڤەوە بکات بە ئاژەڵێکی دۆلار ویست پێویست نییە.
عارف قوربانی و جەلالیەکانی تر.
ئەمە ووتەی جەلالە: سەگ بە مانگە شەو دەوەڕێ.
ئەمەش ووتەی منە :
هەموومان دوای خۆمان. تەنیا مێژوویەک بەجێدێلێن. ئەویش هەحقیقەتی خۆمانە.