کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافیاكانی پارتی دەستیانكردە كوردرَفاندن

Wednesday, 01/08/2012, 12:00



تەنها هەفتەیەك دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی دەزگای ئەنجومەنی ئاسایش جەنابی مەسروربەرزانی باڵوبازوو, چاوی سوور پیشانی خەڵكی بێگوناهی كورد دەدات. مافیاكانی پارتی چوار گەنجی شاری هەولێر بە رَۆژی نیوەرَۆ بەبێ ئەمرێكی دادوەری دەرَفێنن وبێسەر وشوێن دەكەن.
ئەم كردارەی مەسروربەرزانی نامەیەكە بۆ میللەتی كورد كە چاوەرَوانبن لەمەمەولا چیتانلێبكەم وچیتان بەسەربێنم. رَفاندن وهەرَەشەكردنی كەسوكارەكانیان نیشانەی تێپەرَینی هەریمە بە حوكمێكی تاریك, مافیائاسا وزەبروزەنگ وەكو حوكمی قەرەقۆینلۆ كەخێڵێكی توركی دواكەوتوبوو. لەسایەی حوكمی تاكرَەوی ودكتاتۆریدا ئەم جۆرە رَەفتارە نابەجێیانە رَەنگدانەوەی هەڵگەرَانەوە ودووركەوتنی دەسەڵاتەكەی بنەماڵە لە هەمو بنەماكان وگفتەكانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ.
ئەوەی سەرنج رَاكێشە ئەم هەڵمەتە درَندانەیە لە رَۆژی 17ی تەمووز دەستی پێكردووە, كەرَۆژێكی شووم وتاریك وناموبارەكە لە مێژووی عیراق بەگشتی وكورد بەتایبەتی. رۆژی گەیشتنی حزبی بەعسی شۆفینی ودرندە,حزبی كوشتن ووێرانكردن هاورێ وهاوچەشنی پارتی بۆ دەسەڵات. پارتیش بەم كردارە درَندە وناشیاوە یادی بەعسی بەنەعلەت ونەفرەت زیندوودەكاتەوە وبەیادمان دێنێتەوە.
مەبەستی سەرەكی پارتی كۆنترۆڵكردنی شاری هەولێرە ودەمكوتكردنی هەمو ئەوانەی پارتی نین و(ئەبو توبەر) ئاسا كە بەعسێكان لەسەرەتای هاتنیان بەغدایان پێ كۆنترَۆڵكرد ترس ونائارامی لە شاری هەولێر بڵاودەكەنەوە ولەهەمو پارتە سیاسییەكان دەدەن, وەكو دهۆك لەسەرەتای هاتنیان ورَێگایان لەبەر دەگرن.
ئەم ئیهانە وپێشێلكردنەی مافی مرۆڤ وهێرَشكردنە سەر هەندێ لاوی كورد تەنها لەبەر رَای جیاوازە لەكاتێكدایە بەرزانی خۆی وەكو پارێزەری مافی مرۆڤی كورد وئازادیەكان خۆ دەناسێنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە