مەلا بەختیار ژنی سێیەمی بە دزییەوە هێنا
Saturday, 24/05/2014, 12:00
2584 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەکی نزیک لە پاسەوانێکی مەلا بەختیار، ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد، کە لە چەند مانگی رابردوودا مەلا بەختیار ژنی سێیەمی هێنایەوە، ئەم ژنەی لەلای مەلایەک بە دزیی میدیا هەوارمی خێزانی دووەمییەوە مارە کردووە. ئەم ژنە ناوی (
ناوی ژنەکەمان لێرەدا سانسۆر کرد). پێشتر لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی سۆشیالیستەکەی حەمەی حاجی مەحمود وەک بێژەر کاری کردووە، سەرچاوەکە وتی مەلا بەختیار یەکسەر خانوویەکی بە بڕی 35 دەفتەر دۆلار (35000$) بۆ کڕیوە، میدیای ژنی بەم کەین و بەینە نازانێت، زۆربەی شەو میدیای ژنی دووەمی جێ دەهێڵێت و بەبیانووی ئەوەی، گوایە کۆبوونەوەی هەیە، یان سەفەری خانەقین و شوێنی دیکە دەکات، دێتە لای ژنە تازەکەی و تا دەمەوبەیان، یان نیوەڕۆ لەلای دەبێت. پاسەوانەکەی مەلا بەختیار ئەوەشی وت، لەبەر ئەوەی ئەم ژنەی بەو شێوەیە لای مەلا مارە کردووە، پێ دەچێت ئەم گرێبەستی هاوسەرگیرییە وەک سیغەی شیعە وابێت.
شایانی باسە ئیستا زۆربەی بەرپرسەکانی کورد هاوشێوەی مەلا بەختیار بە ئاشکرا و بەنهێنی، بە خۆشەویستیی، یان بۆ رابواردن، پەتای ژنهێنان کەوتۆتە ناویانەوە، بە شێوەیەک بەدڕەوشتییان وەک خۆیان خستۆتە نێو کۆمەڵگای کوردییەوە، ئاگاشیان لە ماڵ و منداڵی خۆیان نەماوە. ئەمە بۆتە دیاردەیەک وەک فەسادیی سەردەمی شای ئێران، بەهەمان شێوە لەناو دەسەڵاتی کوردییدا رەنگ دەداتەوە.