بەیاننامەیەك سەبارەت بەسەردانەكەى جلال تاڵەبانى بۆ دەڤەرى ڕاپەڕین
Friday, 17/07/2009, 12:00
دەستەیەك
جەماوەرى بە شەرەفى دەفەرى ڕاپەڕین ڕۆشەنبیران جوتیاران كاسبكاران لاى هەموو لایەك ئاشكرایە كە لە زۆربەى كۆمەلگاكانى جیهان لەم سەردەمەداگەیشتوون بە لووتكەى شارەستانى و یەكسانى و دیموكراسى بەڵام بەداخەوە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ دەسەڵات و سەركردەكانى ئێمە كار دەكەن بۆ گێرانەوەى جیاوازى چینایەتى بۆ ناو كۆمەڵى كوردەوارى لەبەرخاترى بەرژەوەندى شەخێى و حیزبى ومانەوەى دەسەڵاتى تاك ڕەوى هەر وەك ئاگادارن لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا (جلال تاڵەبانى) سەرۆك كۆمارى عێراق سەردانى دەڤەرەكەمانى كرد لە ڕاستیدا زۆر لە خەڵكى ئەم ناوچەیە بە چاوى ئومێدەوە دەیان ڕوانیە ئەم سەردانەى تاڵەبانى پێ یان وابوو لە گەَل گەیشتنى بە دەروازەى چوارقورنە كاروانى ئوتۆمبیلەكانى دەوەستاندو پێش ئەوەى بەسەر پردە رووخاوەكەى دووڕیانى چوار قوڕنەدا ڕەت ببێت سەیریكى ئەو پردەى دەكرد كە درێژیەكەى تەنیا 30 مەترەو لە ساڵى 2006 وە بەهۆى لافاوەوە رووخاوە و تا ئیستا چاك نەكراوەتەوە لە كاتیكدا ئەو پردە تاكە ڕیگایە كە دەڤەرى ڕاپەرین دەبەستێتەوە بە هەموو ناوچەكانى كوردستان ئێمە پێمان وابوو لەكەڵ گەیشتنى بۆ شارى ڕانیە سەردانى گۆڕی شەهیدانى یەكەم ڕۆژى ڕاپەڕین دەكات و چەپكە گوڵى ڕیزلێنانى دەخستە سەر مەزارى پیرۆزیان دواتر سەردانى ماڵى شەهیدانى یەكەم ڕۆژى ڕاپەڕینى دەكرد لە ڕانیەدا وە پێمان وابوو لەگەڵ گەیشتنیشى بۆ شارى قەڵادزێ كاتیك بە سەر گۆڕەستانى قەڵادزێدا تێ دەپەڕى چەپكە گوڵێكیشى دادەنا لەسەرمەزارى شەهیدانى بۆردومانى ساڵى 1974 ى قەڵادزى بەڵام جێگاى داخ و سەرسوڕمانى ڕۆشەنبیرانى ئەم ناوچەیەیە كە جەلال تاڵەبانى لە ئێستادا جێگرى سەرۆكى ڕێخراوى سۆسیال ئینترناشنالە لەجیاتى ئەوەى سەردانى ناوەندە ڕۆشەمبیری و سەقافیەكانى ئەم ناوچەیە بكات و چەپكەگوڵ لەگەڵ خۆیدا پێشكەش بەخەڵكى دەڤەرەكەمان بكات بەڵام بەداخەوە بەپێچەوانەى دروشمەكانى خۆیان وڕیكخراوەكەیان و دورلە هەموو بەهایەكى مرۆڤایەتى لەجیاتى چەپكەگوڵ دەمانچە دەبەخشێتەوەو سەردانى ماڵى كۆمەڵیك لە ئاغاو كوێخاى ناوچەكەمان دەكات كە ئێمە پێمان وایە ئەم جۆرە سەردانانەى بەڕێزیان جگە لە زیندووكردنەوەى دەسەڵاتى دەرەبەگایەتى وجیاوازى چینایەتى لە ناوچەكەمان دا هیچ ئاكامێكى باشترى لێناكەوێتەوە بۆ دەڤەرەكەمان لە كاتێك دا باوك و باپیرانى ئێمە لە بێناو كەمكردنەوەى دەسەڵاتى دەرەبەگایەتى لە م ناوچەیەدا چەندان قوربانیان بەخشیوە و خوێنیان ڕژاوە , , بەڕێزان هەروەكو ئاگادارن كە جەلال تاڵەبانى لەم سەفەرەیدا كەبۆبانگەشەى هەڵبژاردن بوو سەدان دەفتەر دۆلارى لەپارەى ڕەش و ڕوتى ئەم وڵاتە بەخشیەوە لەپێناو سەرخستنى لیستى كوردستانى كەدەبوایە لەجیاتى تەخشان و پەخشان كردنى سەروەت وسامانى ئەم ووڵاتە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و وەكو وەفایەك مۆنۆمێنتێكى بۆشەهیدانى یەكەم ڕۆژى ڕاپەڕین دروست بكردایە ,جەماوەرى بەشەرەف گەنجان ولاوانى خوێن گەرمى شارى دەرازەى ڕاپەڕین هەروەكو چۆن لەبەرەبەیانى ڕۆژى 5_3_1991 بەردەرگاى دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانى ڕژێمى بەعستان گرت و لولەى تفەنگەكانتان خستە سەرسنگى داگیركەرانى كوردستان و بون بە پێشەنگى ڕاپەڕین بۆ خەڵكى كوردستان بۆیە داواتان لێ دەكەم هەر بە هەمان گڕوتینەو حەماسەتەوە سەعات 8ى سەر لەبەیانى ڕۆژى 25_7_2009 بەرەو سندوقەكانى دەنگدان بڕۆن بەشێوەیەكى شارەستانیانە دەنگى ناڕزایەتیتان بخەنە سندوقى دەنگدانەوە ببن بە پێشەنگ بۆ هەڵهاتنى خۆرێكى ترى ئازادى و ڕزگاركردنى كوردستان لەدەستى گەندەڵكاران . دەبا هەموومان بەیەكەوە ڕۆژى 25_7 بكەین بە ڕۆژى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵكاران...
(دەستەیەك لەگەنجان و لاوانى دەڤەرى راِپەڕین )
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست