کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا بە ڕاست ئیسرائیل دۆستی کوردانە؟!

Saturday, 12/07/2014, 12:00


خوێنەرێک لەم ماوەیەدا لە میدیاکاندا وا باس دەکرێت کە ئیسرائیل لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی پشتگیری خۆی نیشان داوە و گوایە ئيسحاق ڕابین لە سەردانێکیدا بۆ لای ئۆباما ئەو پرسەی وروژاندوە و لە بەرژەوەندی کوردان قسەی کردوە.
ئەمە چەندی ڕاستە ئەوە ئەو میدیایانە لێی بەرپرسن کە بە بێ ئاشکراکردنی سەرچاوە و بە بێ هیچ بەڵگەیەک بە ناوی ئیسحاق ڕابین و کەسانی ترەوە لێدوان دەدەن، بەڵام من هەرچەند بیر دەکەمەوە و مێژووی ئیسرائیلیەکان لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکە دەخوێنمەوە عەقڵم نايبڕێت ئیسرائيل لێدوانی لەو شێوەیەی دابێت و ئەگەریش بە گوێ و چاوی خۆشم بیبیستم و بیبینم هێشتا باوەڕیان پێناکەم!

هەرچۆنێک بێت لە سیاسەتدا گۆڕانکاری ڕوودەدات و ئێستا لە سەردەمێکی تردا دەژین کە لەوانەیە هەندێک بەرژەوەندی پاڵ بە ئیسرائیلەوە بنێت وەکو کارتێک و داردەستێک دەست بخاتە کێشەی کوردستانەوە (هەروەک لە ڕابردودا و لە سەردەمی مەلا مستەفای بارزانیدا کردی) بەڵام ئەگەر هەڵوێستی ئیسرائیلیەکان لە کاتی گرتنی عەبدوڵا ئۆجالاندا بێنینەوە بەرچاوی خۆمان کە چۆن بە گژ کوردانی باکوردا دەچونەوە و ڕۆڵی ئیسرائیلیان لە گرتنی سەرۆکی پەکەکەدا بە درۆ دەخستەوە ، ئەوە دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە ئیسرائیل هەميشە بۆ سودی خۆی و بە زیانی کێشەی کورد هەڵسوکەوتیان کردوە و ئێستاش پێناچێت هيچ گۆڕانێک لە هەڵوێستیاندا هەبێت.
بەڵگەم بۆ ئەم قسەیە ڕووداوی گرتنەکەی ئۆجالانە کە ئێستا لە پاش ئاشکرابونی زانیاریەکان لەسەر دەمی زۆرێک لەو کەسانەی کە بەشداری ئەو پيلانە نێودەوڵەتیە بون لای هەموان ئاشکرابوە کە چۆن ئيسرائیل ڕۆڵی بینیوە لەو پیلانەدا. بەڵام تاوانی ئیسرائیل بەرامبەر بە کوردانی باکوری کوردستان تەنها لەوێدا ناوەستێ و هەموان لە بیرمانە کاتێک تورکیا بۆردومانی قەندیلی دەکرد چۆن ئیسرائیل بە هەمو ڕێگەیەک هاوکاری تورکیایان دەکرد لە ڕووی تەکنەلۆجی و زانیاری هەواڵگریەوە.
دیارە ئەو دوو تاوانە لای هەموان ئاشکرایە و ڕەنگە زۆریش لەوبارەیەوە نوسرابێت، بەڵام تاوانێک کە زۆر بە کەمی باس دەکرێت و تا ئێستا ووردەکاریەکانی بە نهێنی ماوەتەوە تاوانی کوشتنی خۆپيشاندەرانی کوردی باکورە لە بەرلین لەبەردەم سەفارەتی ئیسرائیلدا کاتێک کە هەواڵی دەسگیرکردنی ئۆجالان بڵاوبۆوە و ڕۆڵی ئیسرائیلی تێدا ئاشکرابوو، ئەوەبوو
لەو خۆپيشاندانەی کوردەکانی ئەڵمانیا (بە تایبەت کوردی باکور) لە بەردەرگای باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، چەند گەنجێک کەوتنە بەر دەستڕێژی گولەی کارمەندانی باڵيۆزخانەکە و لە ئاکامدا چوار گەنجی کورد کوژران و بە دەیانیش برینداربون و لەو کاتەشەوە تا ئێستا ڕوون نیە ئەگەر هیچ کاردانەوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا هەبوبێت بەرامبەر ئیسرائیل و ئاشکرانییە چارەنوسی ئەو کارمەندانە چی بو کە دەست ڕێژیان لە خەڵکی بێ دیفاع کرد لەو کاتەدا.
سەیرە لەوەتەی بەهاری عەرەبی ڕوویدا ئيسرائیل لە پێشەوەی ئەو وڵاتانە بو کە دەیگوت دەبێت فڵان سەرۆک ئیستقالە بکات و دەبێت فڵان واز لە حوکم بێنێت چونکە چەکی بەرامبەر خەڵکی بێ ديفاع بەکارهێناوە! ئەی نازانم بۆ پاڵەوانێکی ئیسرائیلی و جولەکە نەبو لەوکاتەدا لە بەرژەوەندی چەند کوردێکی نەگبەت بێتە قسە و بڵێت دەبێت سەفارەتی ئیسرائیلی لە ئەڵمانیا ڕيسوا و شەرمەزاربکرێت؟
باسکردنی ئەم ڕووداوانە لەم کاتەدا ئەگەر تەنها سودێکی هەبێت بۆ خوێنەران ئەوەیە کە کورد دۆستی نیە جا هەر میدیا و حیزبێکی کوردی لەسەر ئاوازی دەهۆڵی ئەمریکا و بەریتانیا و ئيسرائیل و ئێران و ڕوسیا و تورکیا هەڵدەپەڕێت دیارە نە سود لە مێژوو وەردەگرێت و نە لە سیاسەت تێدەگات.
ئەوەی کە بە ئاشکرا لەم ڕووداوانەی ئێستای کوردستاندا دەردەکەوێت دژایەتی هەر حيزب و ڕێکخراوێکی کوردیە کە دەیەوێت خۆی لەسەر پێی خۆی بوەستێ و نەبێتە پیاوی کەس و لە بری نەتەوە و ئاین و ئەجیندا دەرەکیەکان شەڕی هیچ کەس نەکات.
ئەگەر هەر حيزبێکی کوردی دەیەوێت بە ڕاست لە بەرژەوەندی کورد و کوردستاندا هەڵسوکەوت بکات لە ئێستا گرنگتر نییە بۆ کۆبونەوەیەکی سەرتاسەری هەمو ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانەی کە بەهەر شێوەیەک بێت دان بە مافی ئازادی و سەربەخۆیی ئەو ناوچانە دەنێن کە ئێستا لە باشور و ڕۆژئاوا لە دەستی کورداندان، جا گرنگ نییە ئەو حیزب و لایەنانە کوردن یان نا گرنگ ئەوەیە ڕێگەیەکی پێکەوە ژیان و پێکەوە هەڵکردن لەو ناوچانەدا بدۆزرێتەوە کە زۆرینەیان کوردن و بە کوردستان دەناسرێت.

سەرچاوەکان:

Smashing the Kurds; CIA Role in Kidnapping Abdullah Ocalan by Kani Xulam, 10/9/2002
Smashing the Kurds; CIA Role in Kidnapping Abdullah Ocalan
By Kani Xulam
CovertAction Quarterly, Number 74
Fall 2002
http://kurdistan.org/
3 KURDS SHOT DEAD BY ISRAELI GUARDS AT BERLIN PROTEST
By ROGER COHEN
Published: February 18, 1999
http://www.nytimes.com
On February 17, guards at the Israeli consulate in Berlin opened fire on Kurdish protesters, killing three and wounding dozens of others. There was a ten-meter-long puddle of blood in front of the building. The Zionist state terrorists fired indiscriminately on the demonstrators as if they were dealing with Palestinian protesters in the Occupied Territories. German Interior Minister Otto Schily, the Social-Democratic (SPD)/Green governments Noske* declared that the dead Kurds essentially brought it on themselves. Federal chancellor Gerhard Schrder declared the Kurdish demonstrators to be opponents.



خۆپیشاندان لە بەردەم سەفارەتی یۆنان لە هۆڵەندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە