نۆبڵ گۆڕ هەڵتەكێنە خەڵاتەكەت ئەدرێ بەتاڵەبانى و بارزانى

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


ماستاوچیەك و نۆكەرێكى مل كەچ پێشنیارى كردوە خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى بدرێ بە تاڵەبانى و بارزانى ,دوور نیە سبەینێ ببێت بە ڕاست و ئەو مەدالیایەى كە بە حساب بۆ ئەو مرۆڤانەیە كە كورد واتەنى دڵى مێشولەیەكیشیان عاجز نەكردوە و هەموو كارو كردوەكانیان لە پێناوى خۆش گوزەرانى مرۆڤایەتى و نەتەوەكەى خۆیاندا بێت , نەك بۆ كەسانێك بێت دەستیان بە خوێنى هەزاران هەزار كەس سورە ,ئەگەر ئەو خەڵاتە بدرێ بە تاڵەبانى و بارزانى , هەقە دواى ئەوانیش بدرێ بە هیتلەرو سەدام و مۆسۆلۆنى و هەموو دیكتاتۆرو خوێن ڕێژەكانى جیهان , ئەو كەسەى ئەو پێشنیارەى كردوە یان زۆر گێلە یان زۆر نۆكەرو ئەڵقە لە گوێى ئەوانەیە , ئەگینا ئەو خەڵاتە بۆ كەسێك نیە ماوەى دەیان ساڵ لە پێناوى كورسى و پارەدا بە هەزاران ڕۆڵەى كوردیان بە ناوى شەڕى ناوخۆوە بە كوشت دابێت , ڕەوایە مەسعودى جاش زادە ى ئەندازیارى 31ى ئاب , جەلالى جاش شەشت و شەش و هەتا ئێستا , ئەو خەڵاتە بكرێت بە یەخەیاندا , بە دەستى ئەم دوو كەسەى پێشنیار كراون بۆ خەڵاتى ئاشتى لە ساڵى 1964 وە هەتا ساڵى 2000 لافاوى خوێنى شەڕى براكوژى كە تا ئێستاش كەس نازانێ بۆ ئەم هەموو خەڵكە بە كوشت درا بەردەوام بوو, ئینجا هەر بە دەستى ئەمان تیرۆرى سیاسى و جاشایەتى و هێًنانى سوپاى عێراق و تورك و ئێران و بۆ ناو خاكى كوردستان و بە كوشت دانى هەزاران ڕۆڵەى كورد , ئەوەى ئەمان كردویانە شتێكى لە بەعس گێڕاوەتەوە , هەتا ئێستاش بە سەدان كەس كە لە شەڕى ناوخۆدا بە دیل گیراون بێ سەرو شوێنن كەس چارەنوسیان نازانێ ماون یا ن مردون و تەنانەت كەس و كاریشیان چارەنوسیان نازانن , دەزگا ئەمنیە ترسناكەكانیان و زیندانیە نهێنیەكانیان , ئەمە بێجگە لە دزى و بەد ڕەوشتى وگەندەڵى و كارى دوور لە ڕەفتارى مرۆڤانە , ئەمە بەشێكە لەو تاوانانەى كە بیستراون یان بینراون یان ئاشكرابون جا وەرە ئەوانەى بە نهێنى ماونەتەوە و لە دوایى مردنى ئەمانە ئاشكرا دەبن , ئەم دوانە هى ئەوەن ئەو خەڵات و میدالیایە بكرێت بە سنگیاندا , دوا تاوانیشیان مەسەلەى نان بڕین و تیرۆرو دەركردن وسزادانى سیاسى كادرانى لیستى گۆڕانە , جا ئەمان هى ئەوەن , بایى ئەوەن ئەو خەڵاتە بكرێت بە سنگ و بەرۆكیاندا یان هى ئەوەن ڕەجم بكرێن ,هەر كاتێك ئەوان ئەوخەڵاتەیان وەرگرت و ئەو میدالیایە بە سنگیاندا هەڵواسرا ئیتر ئەبێت نەفرەت لەنۆبڵ و ئاشتى بكەین , ئەگەر جەلال و مەسعود ئەو خەڵاتەیان پێدرا كەواتە جەللاد شوێنى قوربانى دەگرێتەوە , خائین شوێنى نیشتمان پەروەرەكان ئەگرێتەوە , دەیان هەزار كە س بە س لە شەڕى ناوخۆى پارتى و یەكێتیدا لە شاخ و شار بونە قوربانى سیاسەتى شەڕانگێزى ئەم دوو سەركردەیە ڕوایە لە جیاتى درانیان بە دادگا خەڵاتیش بكرێن , ئەوەى ئەو پێشنیارەى كردوە ئەوە دوژمنى ئەم میللەتەیە , دوژمنى هەموو ئەو خوێنەیە كە لە شەڕى ناوخۆدا بەناڕەوا ڕژا , ئەوە ئیهانەیە بەم میللەتە , ئیهانەیە بە سەدان بێ سەرو شوێنەى شەڕى ناوخۆ , ئێمە پێمانخۆش بوو سەركردەكانمان تاوانبار نەبونایە و ئەو میدالیایەیان وەربگرتایە , بەڵام ئەوە تاوانە بەرامبەر هەموو مرۆڤایەتى جەللادەكان , دزو گەندەڵ و جاش و خائینەكان ببنە خاوەنى ئەوخەڵاتە , خەڵاتى ئاشتى نۆبڵ پێویستە بدرێ بە كەسانێك خوێنیان نەڕشتبێ , دزیان لە میللەت نەكردبێت , لە سەر گومرگ دەیان هەزار كەسیان بە كوشت نەدابێت , خاوەنى زیندانى نهێنى نەبن , ئەگەر كەسانێك بە زیادیشەوە ئەمانەى كردبێت شایەنى ئەوەیە یان شایەنى ڕەجم كردنە , تاڵەبانى و بارزانى زۆر لەوە زیاتریان كردوە بۆیە نەك شایەنى ئەوە نین بەڵكو شایەنى ڕیسوا كردنن , شایەنى ڕەجم كردنن , شایەنى ئەوەن بدرێنە دادگایەكى بێ لایەن و سزا بدرێن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە