کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات... نوخبه‌ی نووسه‌رانی وه‌ک ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی وفه‌رهاد پیرباڵ و... دروست ده‌کات و به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ ق

Friday, 25/03/2011, 12:00


نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئه‌م نووسه‌رانه‌ پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌ن! نوخبه‌ ی جۆربه‌جۆر دروست ده‌کات له‌ بواروکایه‌ جیاجیا کانی کارو ژیان و ڕۆشنبیری و هونه‌ری دا ...!!
له‌نێوان "نه‌وت و نه‌فره‌ت" که‌ ناونیشانی نووسینێکی مه‌ریوان ووریا قانع بوو هه‌فته‌ی پێشوو! سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ که‌ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دروستیان کردووه‌ و بوونه‌ته‌ دیکتاتۆر و خۆپه‌رست و پاره‌په‌رست و داوێن پیس بێ ره‌وشت و بێ هه‌ست و خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش و وویژدان فرۆش ودرۆزن و گه‌نده‌ڵ و..!!
ئه‌م سیفاته‌ ناشرین و قێزه‌ونانه‌و زۆری تریش 20 ساڵه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نوخبه‌یه‌دا بوونه‌ته‌ واقیعی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و تا سه‌ر ئێسقان لێ ی بێزاربوون و دژی بوون بۆیه‌ ئێستا گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی وا که‌ له‌ بێتاقه‌تی و قسه‌وڕه‌خنه‌ و جنێو و نووسین تێپه‌ڕیووه‌ و بۆته‌ ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕین و ئه‌م شۆڕشی نێرگزی یه‌ له‌دایک بووی هه‌ناوی سیستمی ‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌م نوخه‌به‌یه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌‌...!!
نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی نوخبه‌یه‌ک له‌ نووسه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌ک ڕه‌خنه‌گر دروستکردووه‌ و ده‌زگاو ئیمکاناتی ماددیشیان خستۆته‌ به‌رده‌ستیان...!!
ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ڕێگایان پێدراوه‌ ڕه‌خنه‌ بگرن و باسی گه‌نده‌ڵیش بکه‌ن به‌س به‌ ڕووکه‌شی و شه‌رمنانه‌ و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کیان پیشانی خه‌ڵکی ناڕازی دابێت و ئه‌لته‌رناتیڤێکیان هه‌بووبێت بۆ ئه‌م باروودۆخه‌ی که‌ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ دروستیان کردووه‌..!! ئه‌م شێوازه‌ له‌ نووسین ڕه‌خنه‌ ساڵانێکه‌ بۆته‌ شێوازی کاسپی نووسین و له‌ ژێر سێبه‌ری دا مشه‌خۆرانه‌ که‌یفیان کردووه‌...!!
نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌پاره‌ی دزراوی نه‌وت هه‌رچی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و چه‌کداره‌کانی و میدیاکان و نووسه‌رانی ‌نوخبه‌ی وه‌ک شێرکۆبێکه‌س و ئاراس فه‌تاح و به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان ووریاقانع وفه‌رهاد پیرباڵ و...سوپایه‌ک له‌ و جۆره‌ نووسه‌رانه‌...،پاره‌ وئیمتیاز ڕاگرتووه‌ و به‌ پارچه‌یه‌ک زه‌وی یان ده‌ستکه‌وتی تر وای لێکردوون که‌ بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌و نوخبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که‌ به‌حسابی خۆیان ئه‌مان ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن...!!
به ‌بڕوای ئه‌م نوخبه‌یه‌ له‌نووسه‌ران بونه‌ته‌ پایه‌یه‌کی ڕاگری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌..!!

مرۆفێک گه‌رقسه‌و کرداری جووت بوو ئه‌وه‌ مرۆڤێکی خاون ‌هه‌ڵوێسته‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بی هه‌ڵوێسته‌ یان هه‌لپه‌رسته‌ وه‌ک ئه‌م نووسه‌رانه‌ی سه‌رده‌م و ده‌زگاکانی تری ده‌سه‌ڵات.!!

هه‌رچی نووسه‌ری به‌هه‌ڵوێسته‌ پێویسته‌ بێ ئه‌ملاوئه‌ولا یان منجه‌منج و ووشه‌ داتاشین و ڕیزکردن..به‌قسه‌ و نووسین و کردار بیسه‌لمێنێت که‌ ئه‌م سیفاتانه‌یان هاوتای یه‌کترین و جیاوازی و دژبه‌یه‌کی تیانابینرێت ...!! له‌هه‌مان کاتیشدا نووسه‌ری ڕه‌خنه‌گر نابێت هه‌ر ڕه‌خه‌نه‌ بگرێت وهیچ بیرۆکه‌یه‌کی ئه‌لته‌رناتیڤێ ئه‌م سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی پێ نه‌بێت...!!
ئه‌م جۆره‌ ڕه‌خنانه‌ بۆ کاسپی و خۆ دووره‌ په‌رێزگرتنه‌ له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کی یه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ئه‌و سیستمه‌ گه‌نده‌ڵ و نه‌خۆشه‌ی بۆته‌ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م پێشکه‌وتن و گۆڕانیدا..!!
ئه‌م سێ سیفانه‌ له‌م سێ نوسه‌ره‌دا به‌ ئاشکرا ده‌بینرێت که‌ دژبه‌یه‌کن..! بابزانین چۆن؟
ئه‌وه‌تای ئه‌مان ده‌نووسن ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ ئه‌لته‌رناتیڤیان نی یه‌ ونایانه‌وێت ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی خوێنه‌روابه‌رزبێته‌وه‌ که‌ نوخبه‌کان و سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ بگۆڕێت و له‌ جێگایدا سیستمێکی شارستانی بۆ مرۆڤی کورد دابنرێت که‌ ژیان پڕبکات له‌ خۆشه‌ویستی و هه‌ستی لێپرسراوی به‌رامبه‌ر تاک و کۆمه‌ڵ ویه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین بکات به‌ دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا بۆهه‌موومان و ئه‌رک و مافه‌کانمان مسۆگه‌ربکات...!!
ئه‌م نوخبه‌یه‌ له‌ نووسه‌ران له‌ژێر سێبه‌ری نوخبه‌ی یه‌کێتی دا و ده‌زگای سه‌رده‌م وده‌زگاکانی تر دا سوودمه ‌ند بوون و ده‌سکه‌وتی ماددی یان هه‌بووه‌ ویان پارچه‌زه‌ویشیان وه‌رگرتووه‌...!!!؟؟؟
دیاره‌ ئه‌م ووڵاته‌ موڵکی تاڵه‌بانی و بارزانی نی یه‌ و ناتوانن به‌ئاره‌زووی خۆیان و بۆ مه‌رامی سیاسی وسه‌رشۆڕکردنی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان زه‌وی کوردستان ببه‌خشنه‌وه!!!
ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆی دا به‌شێکه‌ له‌و گه‌نده‌ڵی یه‌ی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و زۆر که‌س و لایه‌نی تریش که‌ سوودمه‌ند بوون لێ ی و دژی نه‌بوون..!!
کوردستان ده‌بێت بۆهه‌مووان بێت و هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی له‌م کوردستانه‌ به‌رفراوانه‌دا پارچه‌ زه‌وی یه‌ک یان ماڵێکی هه‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون و ژیان ..!!
به‌ڵام نه‌ک نووخبه‌یه‌ک له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و نووخبه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و کاسه‌لێسانی ئه‌م نوخبه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات سوودمه‌ندبن وئاڵوگۆڕی
" زه‌وی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێستی" پێ بکه‌ن و ده‌مکوتیان بکه‌ن تا به‌کاریان بهێنن به‌ حسابی خۆیان بۆ ده‌مکوت و سه‌رکوت و دامرکاندنه‌وه‌ی شۆڕشی نێرگزی کوردستان به‌ناوی پاراستنی ئاشتی و ئارامی یه‌وه ‌بوجوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی نووخبه‌ی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌!
ئاشتی و ئارامی کۆمه‌ڵایه‌تی کاتێک به‌رقه‌رار ده‌بێت که‌ نوخبه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارنه‌بن و که‌س له‌سه‌رویاساو ڕێساکانی کۆمه‌ڵگاوه‌ دانه‌نرێت و پیرۆزنه‌کرێن له‌ژێر هیچ ناوێکدا...!!

ئه‌م جۆره‌ نووسه‌رانه‌ هه‌ڵوێست و نووسینیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌ به‌ پاره‌و زه‌وی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان!!! ناڕۆشنی هه‌ڵوێستیان گه‌واهی ئه‌م ڕاستی یه‌ ئه‌دات ...!!
ئه‌مڕۆ ش ئاراس فه‌تاح و به‌ختیارعه‌لی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌وه‌ بۆ کوردستان و تاێئستاش به‌حسابی خۆیان واخۆیان پیشان ئه‌ده‌ن که‌ ئه‌مانه‌ ڕابه‌رایه‌تی شۆڕشی نێرگزی ده‌که‌ن، به‌ڵام هاتوون و حیکایه‌تی پاشا و سوڵتانیان بۆ خه‌ڵک ده‌گێڕنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ردوو سوڵتانه‌که‌ی کوردستان... تاڵه‌بانی و بارزانی ..!!
لووتکه‌ی هه‌ڵوێست وهه‌وڵدانیان بۆ سارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ونامه‌یه‌ی 13 نووسه‌ران بوو بۆتاڵه‌بانی سه‌رۆک و سوڵتانی نوخبه‌ی یه‌کێتی و نووخبه‌ی نووسه‌رانی وه‌ک ئه‌مان....!!
به‌ڵام هه‌رزوو ده‌سته‌که‌یان ئاشکرابوو له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نووسه‌رانی ووریای دژی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌رانی سێبه‌رو پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات، چونکه‌ هۆشیاری خه‌ڵک زۆربه‌رزتره‌ له‌ بیرو ڕه‌خنه‌ چه‌قبه‌ستووه‌کانی زۆربه‌ی نووسه‌رانی نوخبه‌ ...!!
پاش نامه‌که‌وشه‌رمه‌زارکردنی ئه‌ونامه‌یه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نووسه‌رانی خاوه‌ن ‌هه‌ڵوێسته‌وه‌، ئه‌م نوخبه‌یه‌ له‌ شه‌قام و سه‌رای ئازادی تۆران یان شه‌رم له‌و کاره‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌ ئاشکرابوونی ده‌سته‌که‌یان و هه‌وڵه‌ نه‌زۆک و نه‌گونجاوه‌کانیان له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری یه‌کانی شه‌قام و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی نێرگزی کوردستان...!!
واائێستا شه‌رمنانه‌ کۆڕو کۆمه‌ڵ ده‌گرن و به‌ته‌مان گه‌نجانی ڕاپه‌ڕیوی شه‌قام به‌م شێوازه‌ ساردبکه‌نه‌وه‌ و نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات و خۆیان زیندووبکه‌نه‌وه‌...!!!

ئێستا کاتی شه‌قام‌ و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌ نه‌ک هۆڵه‌ داخراوه‌کان له‌به‌رده‌م مایکی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تاوانکه‌ربه‌رامبه‌رخه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان...!!!
ئه‌مه‌ش دوا هه‌وڵی شکستی ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌رانه‌ گه‌ربه‌رده‌وام بن...!!
به‌بڕوای من چۆن نوخبه‌ی تاڵه‌بانی وبارزانی چاوه‌ڕوانی چاک بوونیان لێ ناکرێت و کاتی چاک بوونیان به‌سه‌رچووه‌ و ده‌بێت بڕۆن و بگۆڕدرێن به‌ سیستمێکی مۆدێرن و شسارستانی تر، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌رانی بارێزه‌ری نوخبه‌ی سوڵتانه‌کان چاوه‌روانی گۆڕڕانیان لێ ناکریت...!! ئه‌وان به‌هۆشیاری یه‌وه‌ ئه‌م ڕێگایه‌یان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نووسین و ڕه‌خنه‌ و خۆیان به‌ "عه‌قڵی کۆل " ئه‌زانن و گاڵته‌یان به‌ بیری چه‌پ و ڕاست و دین و هه‌موو شتێک دێت ..!!
گاڵته‌ به‌ هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌ جیاوازه‌کان ده‌که‌ن وپرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ ده‌بێت ئێمه‌ یه‌کتری قبۆڵ بکه‌ین..!! خۆیان له‌ بوحرانێکی "ێزمه" یه‌کی فکری دا ده‌زین و ده‌یانه‌وێت گه‌نجان و کۆمه‌ڵگاش تووشی ئه‌ونائومێدی و بوحرانه‌ فکری یه‌ بکه‌ن...!!
ئه‌م شێواز و جۆری ڕه‌خنانه‌ی ئه‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌ران نه‌ک ده‌سه‌ڵات ناترسێت و به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خۆی نایبینێت ، به‌ڵکو پێوستی به‌م نوخبه‌یه‌ی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌کانیان هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ و دووباره‌ شه‌رعی دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی..!!

ئه‌م نووسه‌رانه‌ گه‌ر توانای ڕابه‌رایه‌تی کردنیان نی یه‌ با دڕکیش نه‌بن له‌به‌ر ده‌م ڕابه‌رانی وه‌ک د. فاروق ڕه‌فیق و گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌راو ڕابه‌رانی تری مه‌یدانه‌کانی ئازادی شاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان دا...!!!

سه‌رکه‌وتوو بێت شۆڕشی نێرگزی کوردستان به‌سه‌ر هه‌ردوونوخبه‌ی مشه‌خۆری ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ونووسه‌راندا، بۆ داانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌ بێ نوخبه‌کان!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە